هێزەکانی عێراق یەکشەممە (21 تشرینی یەکەم) شکستیان هێنا بە ئۆپەراسیۆنێکی قاچاخی سنووربڕبە دەستگیرکردنی کۆمەڵێك کەس کە پلانیان دانابوو کاڵای کارەبایی زۆر و زەوەند بگوازنەوە بۆ سوریا بە بیاباندا، نزیك بە قائیم لە پارێزگای ئەنبار، کاربەدەستێکی عێراقی وتی.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، موسعەب مودەریس بە دیارونای وت وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار سێشەممە بە وەزارەتی کارەبایان راگەیاند کە هێزەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر "كهرهسهی کارەباییدا کە ئامادەبوو بۆ بەقاچاخبردن" لە خۆرئاوای ئەنبار.
وتی بە کارکردن لەسەر زانیاری هەواڵگری، تیمێکی ئەمنی دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەك مۆلیدەدا لە دوکانێکدا له ناوچەی کەرابله له قائیم.
وتیشی تیمەکە ژمارەیەك کەسیان دەستگیرکرد کە پەیوەندییان بە هەوڵی قاچاخەکەوە هەبوو، کە ددانیان نا بەوەی چەند مۆلیدەیەکی دیکەیان شاردۆتەوە لە ناوچەی بیابانیی قائیم و مەبەستیان بووە بە قاچاخ بیبەنە سوریا.
مودەریس وتی تیمەکە شوێنی دووەمی دۆزییەوە و دەستیگرت بەسەر هەموو شتەکاندا کە لەوێ بوون، لەنێویاندا "76 مۆلیدەی قەبارە و جۆری جیاواز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا".
وتی دەستیشیانگرت بەسەر فلتەری نەوت و ئاویشدا کە وادانرا مەبەست لێیان بەکارهێنان بووبێت لە دروستکردنی لولەی بێدەنگكردنی چهكدا و ههروهها ئەو ئامێرانەش كه دوورنیە لە دروستکردنی بۆمبی دەستکرددا بەکاربهێنرێن.
گومانلێکراوان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
مودەریس وتی ئەو گومانلێکراوانەی لە ئۆپەراسیۆنه قاچاخەکەدا بەشداربوون هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لەکاتێکدا کاڵا دەست بەسەردا گیراوەکان دەبرێنە تاقیگەی پزیشکی بۆ پشكنینیان.
وتیشی وەزارەتی کارەبا لێکۆڵینەوەیەکی دهستپێكردووه بە هاوکاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و دهسهڵاته گرنگه ئەمنییهكان بۆ دۆزینەوەی ئەوەی لەکوێ و کەی مۆلیدە و كهرهسهكان دزراون.
وتی: "كهلوپهلی زۆرێك لە وێستگە کارەباییەکان دزران و بە قاچاخ لە وڵاتەکە برانە دەرەوە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)هوه لەکاتێکدا کۆنترۆڵی چەندین ناوچەی دەکرد لە باکور و خۆرئاوای وڵات."
وتیشی لەوکاتەدا، داعش "وێستگەکانی کارەباشی تێکدا وەك ئەوانەی بێجی و گەیارە و بورجەکانی کارەبا و هێڵەکانی دابەشکردنی زیان پێگەیاند".
مودەریس وتی دەستگرتن بەسەر ئامێره کارەباییەکاندا "هەوڵێکی ئەرێنییە کە بەشداریدهكات له ئاسایشی وڵات و گەڕاندنەوەی موڵکی گشتیدا".
وتیشی هەوڵی لەمشێوەیە یارمەتی گەڕاندنەوەی کاڵای دزراو دەدات بۆ دەوڵەت و لە بەرامبەردا "ئاستی خزمەتگوزاریی وزە باشتردەکات کە دەدرێتە هاوڵاتیان".
دهستان خۆش! هیوادارم زیاتر لهم ههواڵه پشتپێبهستراوانه بڵاوبكهنهوه تا شانازیبكهین بهوهی حكومهت دهیكات و بهوشێوهیهش خهڵك زیاتر متمانهی پێبكات.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت