ئاساییش

هەواڵگریی عێراقی شانەیەکی نوستووی داعش لە رۆژئاوای ئەنبار هەڵدەوەشێنێته‌وه‌

خالید تائی

image

هێزەکانی عێراق شانەیەکی 11 ئەندامیی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد لە شارۆچکەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار 17 تشرینی یەکەم. ئەم وێنەیە، کە لە پەیجی فەیسبوکی بەڕێوبەراێتی هەواڵگری سەربازی عێراق بڵاوکراوەتەوە، یەكێك لە ئەندامە دەسگیرکراوەکانی شانەکە نیشان دەدات.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ وتی ئەندامانی شانەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شارۆچکەی بەغدادی لە رۆژئاوای ئەنبار چوارشەممە (17 تشرینی یەکەم) دەسگیرکران.

وتی فیرقەی 7 ی هەواڵگری سەربازی چوارشەممە 11 ئەندامی شانەکەی ده‌ستگیركرد، "کە پلانیان هەبوو هێرشبەرنە سەر مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان".

وتیشی: "لەڕێی بانکی زانیاری هەواڵگرییەوە ده‌ستگیركران." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەندامانی شانەکە بەوریاییه‌وه‌ چاودێریکرابوون بەرلەوەی لە کەمینەکەدا ده‌ستگیربكرێن.

رەسوڵ وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێك بوو لە هەوڵە پێشتر پلانبۆدانراوەکانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هەوڵێكی داعش کە مەترسی دروستبكات بۆ ئاسایشی گشتی یان ئەو هێرشانەی کە ئەنجامیدەدات بۆئەوەی بیسەلمینێت هێشتا ماوە.

وتی: "هەموو دەزگا و هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان. بەتەواوی ئاگایان لە مەبەست و پلانەکانی تیرۆریستەکانە و دەتوانن بەرپەچی هێرشەکان بدەنەوە بەرلەوەی ئەنجامبدرێن."

جەختیشیکرد له‌وه‌ی شارۆچکەی بەغدادی و هەموو شارەکانی ئەنبار پارێزراون و لەژێر کۆنترۆڵی سوپا و پۆلیس و دەزگا هەواڵگرییەکاندان.

پاراستنی سنوورەکان

رەسوڵ وتی هێزەکانی عێراق زۆربەی زۆری هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە لە پاراستنی سنوورەکانی رۆژئاوای وڵات بۆئەوەی رێگربن لە سنووربەزاندن کە دەبێتە مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامیی شارە عێراقییەکان.

وتی پاشماوەکانی داعش چەندین هەوڵیانداوە بۆئەوەی سنوورەکە ببەزێنن "بەڵام پیاوەکانمان چاویان لەسەریان بوو، زۆربەی ئه‌و تیرۆریستانه‌ش كه‌ دزەیانكردبوو مردنیان بەچاوی خۆیان بینی".

وتیشی: "کاردەکەین به‌ هەموو توانامانه‌وه‌ بۆئەوەی بەرگری سنوورەکە زیاتربکەین لەڕێی چەند رێکارێکەوە، له‌وانه‌ هەڵکەندنی خەندەق و دانانی بەربەست و تەلی دڕکاوی."

هه‌روه‌ها وتی: "تەکنەلۆژیای پێشکەوتوومان هەیە بۆ چاودێریکردن، وەك کامێرا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان." وتیشی هێزەکانی عێراق و فڕۆکە عێراقییەکان شەو و رۆژ چاودێری سنوورەکە دەکەن بۆئەوەی رێگربن لە هاتنه‌ناوه‌وه‌ی داعش بۆ وڵاتەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
3
5 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)

جوانه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودا ده‌سته‌ ئاڵتونیه‌كانتان بپارێزێت و سه‌رتانبخات، به‌ هیمه‌تی محه‌مه‌د و ئالی محه‌مه‌د! هه‌ر بژی سوپاكه‌مان و پۆلیس و حه‌شدی پیرۆز و هه‌موو قاره‌مانانی به‌رگری!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ده‌ستانخۆش، قاره‌مانان!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

به‌حه‌قی پێغه‌مبه‌ر و خێزانه‌ باشه‌كه‌ی (دروودی خوایان له‌سه‌ربێت)، خودا سه‌رتانبخات و بتانپارێزێت له‌ شه‌ڕتاندا دژی داعش!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودا بتانپارێزێت و سه‌رتانبخات دژبه‌ داعش و په‌روه‌رده‌كه‌رانیان!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌