فیرقەی فاتمیونکە میلیشیایەکی ئەفغانیە لە سوریا و لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە ئێرانیەکاندایە، لە شارۆچکەی سنوریی ئەلبوکەمال لە خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور کشاوەتەوە، چالاکوانێكی ناوچەکە چوارشەممە ( 17 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت.
ئەو میلیشیایەی سەربە ئێران کشایەوە دوای چەند پێکدادانێك لەگەڵ هێزەکانی بەرگریی نیشتیمانی كه میلیشیایهكی سەربە سوریایه، لەسەر کۆنترۆڵی ناوچەکە، کە تیایاندا فاتمیون چەند چەکدارێكیان لە رکابەرەکانیان دەستگیرکرد.
دانیشتوانی ناوچەی مەساکین، کە پێشتر ئاوارەبوون بەهۆی شەڕەوە، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان بە فەرمانی رژێمی سوریا، بەڵام دوای ئەوەی فیرقەی فاتمیون كهلوپهلی ناو ماڵەکانیانی تاڵانکرد.
چالاکوانێكی ناوچەکە، جەمیل عەبد بە دیارونای وت: "زۆربەی چەکدارانی فاتمیون کە لە ئەلبوکەمال جێگریبوون شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و رۆیشتوون بۆ کەمپەکانیان لە دەوروبەری دێرەزوور."
وتی کشانەوەیان چاوەڕوانکراوبوو، دوای ئەو شەڕەی دوو رۆژی رابردوو روویدا لەنێوان فیرقەی فاتمیون و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیدا.
عەبد وتی ماوەیەك بوو هێزەکانی بەرگریی نیشتیمانی دەیانویست بچنە ناوچەی مەساکینەوە، کە پێگەیەکی گرنگی فاتمیون بوو، بەڵام چەکدارەکان رەتیاندەکردەوە ئەو ماڵانە رادەستبکەن کە دەستیان بەسەردا گرتبوو بیدەنەوە خاوەنە راستەقینەکانیان و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی.
وتی فاتمیون پێشنیازی ئەوەی کرد مەدەنیەکان دەتوانن بگەڕێنەوە، بەمەرجێك ئەوان کۆنترۆڵی ئاسایش بکەن، بەڵام پێشنیازەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیەوە رەتکرایەوە.
وتیشی ئەو مەدەنیانەی دواتر گەڕانەوە بینییان شتومەکی نێو ماڵەکانیان نهماوه، چونکە ئەندامانی فاتمیون پێش کشانەوە و لەکاتی کشانەوەیاندا تاڵانیانکردبوون.
پاسداران ناوچەی زیاتری دەکەوێتەدەست
بارگرژیهكان بوونە هۆی شەڕ لەنێو هەردوولادا و وایانکرد فاتمیون دەستبکات بە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی رکابەرەکانی لە هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی.
عەبد وتی هاوکات، لیژنەیەکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە ئەندامانی سوپای رژێمی سوریا و فەرماندەیی ناوچەیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) لەئێستادا کۆنترۆڵی ئەلبوکەمال و دەوروبەری کردووە.
عەبد وتی ئەو ناوچانەی رژێمی سوریا کۆنترۆڵی کردوون لە خۆرهەڵاتی دێرەزوور کەمن، لەکاتێکدا ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی پاسداراندان بەرەو فراوانبوون دەچن.
بەمدواییانە پاسداران ناوەندێکی دامەزراندنی کردەوە بۆ لاوانی ناوچەکە لە شارۆچکەی جەلا کە راستەوخۆ سەربە نوسینگەی نوێنەراتی والیی فەقیەیه (رابەری باڵا عەلی خامەنەیی) لە سوریا.
عەبد وتی: "لاوان رادەکێشرێن بە پارە و موچەی مانگانەی وەها کە زیاترە لەو موچەیەی لەلایەن سوپای رژێمی سوریا و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانییەوە دەدرێن."
بەمشێوەیە، پاسداران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دامەزراندن و رێگریكردن لە سوپای سوریا و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی دەدات بۆ راكێشانی لاوان یان خزمەتی سەربازیی بەزۆر.
حكومهتی ئێران ههوڵدهدات وا له ههموو وڵاتانی عهرهبی بكات بیروبۆچوونیان بگۆڕن و ئاراستهی تایهفهكانیان بكهن به بهكارهێنانی ههموو رێگایهك لهسهر حسابی ههموو مرۆڤهكانی سهر زهوی.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت