حکومەتی عێراق بەمدواییانە پرۆژەیەکی دەستپێکردووە بۆ پشتیوانیکردنی پرۆژەی بچوك و مامناوەندی لاوان بەتایبەتی ئەوانەی ناوچە ئازادکراوەکان لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
رێکخەران وتیان "پێشەنگانی عێراق"، کە 13 ئەیلول دەستیپێکرد، مەبەستێتی کێشەی بێکاریی لاوان چارەسەربکات.
پرۆژەکە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق و بانکی جیهانی و سەندیکای خاوەن بانکەکانی عێراق و تۆڕی میدیایی عێراقیەوە پشتگیریی دەکرێت، لەگەڵ چەندین رێکخراوی دیکە.
وتەبێژی بانکی ناوەندی ئەیسەر جەبار پێشەنگانی عێراقی بە "پرۆژەیەکی هەرە گرنگ" لەقەڵەمدا، بە دیارونای وت بەهیوایە ئاکامی ئەرێنیی هەبێت و بەشداریبكات لە گەشەپێدانی ئابوری کۆمەڵایەتی وڵات‌دا.
وتی: "پرۆژەکەمان تەرکیزی لەسەر دۆزینەوەی مینبەرێکە بۆ لاوان کە لێیەوە بیرۆکە و دیدگای خۆیان بگوازنەوە بەجۆرێك پشتیوانی داراییان بۆ دابینبکات و بتوانن پرۆژەی بچوك و مامناوەند بنیاتبنێن و بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ‌بن."
وتی: "ئەم پلانی پشتگیرییە تەرکیز ناخاتە سەر یەك ناوچەی تایبەت." وتیشی بەشداربووان "ئازادیی تەواویان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەو پرۆژەیەی دەیانەوێت ئەنجامی بدەن، بەگوێرەی کارامەیی خۆیان و ئەوەش کە ئایا قازانج بەرهەمدەهێنێت".
جەبار وتی پیشەکان بازرگانی، پیشەی دەستی، پەروەردە و گەشتیارییان تێدایە.
وتی هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ پرۆژەکە نیە و ژمارەی سودمەندانیش دیارینەکراوە: "هەموان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن، بەڵام پێشینە دەدرێت بەو لاوانەی شارەکانیان لەدەست تیرۆریزم ئازادکراوە."
دابینکردنی پشتیوانیی زیاتر
جەبار وتی لاوان لەو ناوچانەی پێشتر لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون "بە قووڵی بەدەست ئاوارەیی و تیرۆریزم و شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە".
وتی بۆیە پێویستیان بە پشتیوانیی زیاترە بۆ دڵنیابوون لەوەی دەتوانن بەشداریبكه‌ن لە گەشەپێدانی ئابوریی شارەکانیاندا.
وتیشی پرۆژەکە "پشتیوانی ئەو پرۆژانە دەکات کە لەسەر ئەرزی واقیع توانای جێبەجێکردنیان هەیە، توێژینەوەی شیاوی و پلانی وردیان بۆ دانراون".
هه‌روه‌ها وتی: "هیوامان وایە کە ئەم پرۆژانە تەنیا دەرفەتی کار نەبەخشنە خاوەنکارەکان خۆیان، بەڵکو خەڵکانی لاوی دیکەش لە قۆناغی داهاتوویاندا."
لاوان نزیکەی سێیەکی خەڵکی عێراق پێکدەهێنن، مانگی ئاب وەزارەتی پلان دانان رایگەیاند كه له‌سه‌دا 27.4 دانیشتوان بە لاو لەقەڵەمدەدرێن.
بەگوێرەی راپۆرتەکە رێژەی لاوانی بێکار له‌سه‌دا 22.6 ده‌بێت.
دروستکردنی چیرۆکی سەرکەوتن
سەرۆکی سەندیکای خاوەن بانکە تایبەتەکانی عێراق، وەدیع نوری حەنزەل، وتی: "بیرۆکەی پشت پرۆژەی پێشەنگانی عێراق بەخشینی دەرفەتە بە کەسانی لاو تا دەرفەتی راستەقینەیان هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەدیهێنانی خەونەکانیان."
حەنزەل بە دیارونای وت: "دەمانەوێت چیرۆکی سەرکەوتن لە خەڵکانی لاو دروستبکەین، تا خێزانەکانیان و ئێمەش شانازییان پێوەبکەین."
وتی ئەم لاوانە وزەی شاراوەی گەورەیان تێدایە، بەڵام زۆرکات پسپۆڕی و پشتیوانی‌یان بەپێی پێویست نیە.
حەنزەل وتی: "ئێمە تەرکیز دەخەینە سەر ئەنجامدانی راهێنان، چونکە بەشداریمان بۆ بنیاتنانی توانایە بۆ لاوان تا بتوانن باشتر پلان و بەڕێوەبردنی کارەکانیان ئەنجامبدەن."
وتی سەندیکا "راهێنانی بە ژمارەیەکی فراوانی لاو کردووە لە چەندین پیشە و بواری خوێندنی جیاوازدا، لەنێویاندا 50 کوڕ و کچی دەرچوو ئەمساڵ وەك بەشێك لە پرۆژەیهكی بوژاندنەوە بەناونیشانی تواناسازیی لاوان."
وتیشی زۆرێك لە دەرچووانی ئەو پرۆژەیە کاریان دۆزیوەتەوە.
حەنزەل وتی: "ئەمە ئەوەیە دەمانەوێت لەم پرۆژەیەدا بیکەین. تا لاوان هانبدەین، بەتایبەتی ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە، چاوەڕێی کەرتی گشتی نەکەن بۆ کار بەڵکو خۆیان لێوەشاوەیی بەدەستبهێنن و دەستبكه‌ن بە کاری خۆیان."
وتی: "چەندین خولی جیاواز دەکەینەوە و تەرکیزمان لەسەر لاوانی شارە ئازادکراوەکان دەبێت، تا دەرگا بۆ تیرۆریزم لەسەر پشت نەبێت بۆ سودبینین لە بێکاریی ئەوان."
پاراستنی سەقامگیری
بەرپرسی رۆژنامەوانی لە تۆڕی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نەینەوا، موهەنەد ئەومەری وتی پرۆژەی پشتیوانیکردنی لاوان "هەنگاوێکه شایسته‌ی تێبینیكردنه".
بە دیارونای وت: "لەمڕۆدا بێ‌کاری یەکێکە لە گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم لاوان، ئەمەش بەتایبەتی بۆ لاوانی دەرچووی زانکۆ."
وتی دابینکردنی راهێنان و پشتگیریی دارایی بۆ ئەو کارانەی لاوان دەیانکەن "هەنگاوێکی پێویستن" بۆ رووبەڕووبوونەوەی بێ‌کاری و دابینکردنی سەرچاوەی داهات بۆیان.
ئەومەری وتی: "لە پارێزگا ئازادکراوەکان، پێویستیی زۆرمان بە پرۆژەی لەمجۆرەیە، بەهۆی رۆڵیانهوه لە پاراستنی سەقامگیری لە شارەکاندا له باشتركردنی دۆخدا."
من پێویستم به كاره. ناوم حه‌سه‌ن حسێن یونس حسێنه. خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی موسڵم له عێراق. ته‌مه‌نم 35 ساڵه. ده‌خوازم وه‌ك پاسه‌وانێكی ئه‌منی كاربكه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئه‌مانه ته‌نها درۆن. ئه‌گه‌ر هه‌نگاونانێك هه‌بێت، له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و به‌رپرسانی پارێزگاكه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له موسڵ، كه له‌وێ ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌یه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه. خه‌ڵكی موسڵ خۆیان به هه‌ڵبژارده‌ی خودا ده‌زانن!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌سپێشخه‌رییه‌كی زۆر جوانه. پێویسته بگشترێنرێت به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا. نابێت رۆڵی پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاست له‌بیربكه‌ین له رزگاركردن و پارێزگاریكردن له عێراق و ئه‌و ناوچانه‌دا كه كه‌وتنه ده‌ست داعش. خودا نه‌فره‌تیان لێبكات! سڵاو له هه‌مووتان! براتان ئه‌بو عێراق، خه‌ڵكی نه‌جه‌ف.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1. هاوڕام له‌گه‌ڵتان و هیوای پێشكه‌وتن ده‌خوازم بۆ هه‌موو پارێزگاكان؛
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2. نابێت هه‌میشه خه‌ڵك به بیری سهخاوهتیمان بهێنینه‌وه له رزگاركردنیاندا چونكه هه‌موومان عێراقیین؛ من كوڕی باكورم و به‌ره‌نگاریم كردووه له به‌سره و باشور.
3. ئایا ده‌زانیت ئه‌م كرده‌ی باشه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌فس نزمه‌وه به‌كارهێنرا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی پارێزگاری لێمان و له خۆشم به شه‌خسی؟ هیوای هه‌موو پێشكه‌وتن و حوكمڕانییه‌كی باش ده‌خوازم بۆ عێراقییه خۆشه‌ویسته‌كانمان هه‌ر له زاخۆوه، نه‌ك وه‌ك ئێستا ده‌وترێت له موسڵه‌وه، تا زوبه‌یر و فاو.
24 كۆمێنت
ئێمه خه‌ڵكی ناسریه ئه‌م جۆره پرۆژانه‌مان پێویسته چونكه زۆر خه‌ڵكی بێكار هه‌ن و زۆر خێزانی شه‌هیدانی هه‌ژار كه له بهرهنگاریكردن له وڵاته‌كه‌مان و پیرۆزییه‌كانماندا كوژراون.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندیبكه‌م. من ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاریم، به‌شی كاره‌با. پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوێندنم ته‌واوكرد.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
پرۆژه‌یه‌كی جوانه. خودا هه‌وڵه‌كانتان سه‌ربخات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئایا ئه‌م خولانه له ئایینده‌شدا مهیسهردهكرێن؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
شێوازی داخوازی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌خوازم ببمه خۆبه‌خش.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌خوازم ببمه خۆبه‌خش.
وه‌ڵام بدهرهوهپرۆژهیهكی باش و جوانه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندیبكه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
من ده‌رچووی كارگێڕیم (ئیداره‌ی كار) و بێكارم. دۆڵی نه‌ینه‌وا پێویستی به ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ بێكاران.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
خالید سڵێمان حاجی. بهكهلۆریۆس له مێژوودا. ماوه‌ی سێ ساڵه به‌بێ موچه مامۆستایی ده‌كه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
تاریق محه‌مه‌د عه‌لی جه‌بار. من بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم هه‌یه له په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزشیدا. له 1986 له‌دایكبووم. ماوه‌ی سێ ساڵ له قوتابخانه ئه‌هلیه‌كاندا كارمكردووه. ده‌توانم كۆمپیوته‌ر به‌كاربهێنم. من هاوسه‌رگیریم كردووه و ئێستا بێكارم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
چۆن ده‌توانم كاربكه‌م؟
وه‌ڵام بدهرهوهسڵاوی خوداتان لێبێت. من ناوم محه‌مه‌د هه‌یسه‌مه. بڕوانامه‌ی حسابداریم هه‌یه (محاسب) له نه‌ینه‌وا. بێكارم و به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندی بكه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ده‌مه‌وێت خۆبه‌خشانه كاربكه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
چۆن ده‌توانم ببمه ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌وه؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
برایان، پێویستم به كارێكه له هه‌ولێر. من غه‌ریبه‌م له هه‌ولێر.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئێمه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین پێویستمان به خولی راهێنانه بۆ ئه‌و ژن و پیاوه گه‌نجانه‌ی پشتیوانیدهكهن له منداڵه‌كانیان دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كانیان تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌ختیاندا بكه‌ن و ده‌ستبكه‌ن به‌و پرۆژانه‌ی له‌ڕێیانه‌وه بتوانن هه‌لی كار بۆ خۆیان و خه‌ڵكی تریش بڕه‌خسێنن و راده‌ی پێشكه‌وتنی ئابوریش به‌رزبكه‌نه‌وه. 53998.
وه‌ڵام بدهرهوهمن یه‌كێكم له ده‌رچووه‌كانی سه‌لاحه‌دین كه هێشتا بێكارین. هیوادارم رێكخراوه‌كه‌تان دامانبمه‌زرێنێت له پۆستێكدا یان به‌گرێبه‌ست.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت