هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام لە شارۆچکەیەکی ئیدلیب رکابەرانی دەستگیردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

فەرماندەیەکی تەحریر شام قسە بۆ گروپێك لە پیاوان دەکات کە بەشدارییانكردووه‌ له‌ راهێنانی وتاربێژیی ئایینیدا لە پارێزگای ئیدلیب. ئەو هاوپەیمانێتیە لە زۆربەی گوند و شارۆچکەکان وتاربێژانی خۆی بڵاوکردۆتەوە تا کۆنترۆڵی مزگەوتەکان بکات و لاوان رابکێشێتە نێو ریزەکانی. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

فەرماندەیەکی تەحریر شام قسە بۆ گروپێك لە پیاوان دەکات کە بەشدارییانكردووه‌ له‌ راهێنانی وتاربێژیی ئایینیدا لە پارێزگای ئیدلیب. ئەو هاوپەیمانێتیە لە زۆربەی گوند و شارۆچکەکان وتاربێژانی خۆی بڵاوکردۆتەوە تا کۆنترۆڵی مزگەوتەکان بکات و لاوان رابکێشێتە نێو ریزەکانی. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

تەحریر شام بەردەوامە لە چالاکیە فراوانخوازییەکانی لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا، کە هەوڵی فراوانکردنی هه‌ژمونی خۆی دەدات لەڕووی سەربازی و کۆمەڵایەتیەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێك له‌ ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە هەڵکوتانەسەری رۆژانە ئەنجامدەدات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی رکابەرینی.

وتی ژمارەیەکی زۆریش لە وتاربێژانی خۆی لە گوند و شارۆچکەکان بڵاوکردۆتەوە تا بتوانێت کۆنترۆڵی مزگەوتەکان بکات و لاوان رابکێشێتە نێو ریزەکانی.

عەساف وتی بەیانیی دووشەممە (15 تشرینی یەکەم) ئەندامانی تەحریر شام هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی عەین لاروز لە کەناری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیب.

هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێکی شارۆچکەکە، شتومەکه‌كانیان شکاندن و لە خاوەنەکانیان دا، لەکاتێکدا بۆ ئەو کەسانە دەگەڕان کە ناسراون بە دژایەتیکردنی تەحریر شام، کە وادیاربوو ناویان لە لیستی داواکراوەکانی هاوپەیمانێتیەکه‌دا بوو.

عەساف وتی لەکاتی هەڵکوتانە سەرەکەدا پانزە کەس دەستگیرکران، لەکاتێکدا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی چاودێری (درۆن) بەسەر شارۆچکەکەدا دەسوڕایەوە.

وتی حەوتیان لە خێڵی قەنتار بوون و زۆربەیان کاریان مامۆستایی بوو لە ناوچەکە.

مستەفا فارس قەنتار لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەسێدارە درا.

هەوڵی فراوانکردنی دەسەڵات

عەساف وتی زۆرینەی دەستگیرکراوەکانی تەحریر شام ئەندامانی هێزەکانی سوریای ئازادن. ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ هاوپەیمانێتیەکە پێشتر ژمارەیەكی لێیان دەستگیرکردووە، كه‌ لەنێویاندا ئەندامانی خێڵی قەنتار هه‌ن.

وتیشی هەندێکیان سێ ساڵیان لە زیندانی بەدناوی هاوپەیمانێتیەکەدا بەناوی عیقاب بەسەربردووە، بەتایبەتی عەبدوڵا قەنتار، فەرماندەیەکی سوپای سوریای ئازاد کە دەوترێت ئامانجی بەسەردادانەکە بووە، لەگەڵ گروپێك لەو کەسانەی کاریان لەگەڵ دەکرد.

تەحریر شام هەوڵیدا هۆکاری هەڵکوتانەسەرەکە بشارێتەوە و وتی گوایە دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ە، کە دەڵێن گوایە لەپشت رفاندن و تیرۆر و تەقینەوەکانی ئەمدواییەوه‌ بووە.

عەساف وتی بابەتەكه‌ هیچ پەیوەندیی نیه‌ بە "ئەمنیەت"ەوە، بەڵکو ئامرازی خزمەتکردنی "فراوانکردنی کۆنترۆڵی ئایینی و کۆمەڵایەتیی هاوپەیمانێتیەکەیە لە ناوچەکە".

وتیشی بڵاوکردنەوەی وتاربێژان لەلایەن تەحریر شامەوە لە ئیدلیب ئامانجی پتەوکردنی دەسەڵاتە بەسەر مزگەوت و بازنە ئایینیەکاندا و راکێشانی لاوانە بۆ نێو ریزەکانیان.

هه‌روه‌ها وتی گروپێکی نوێ لە وتاربێژان لە پەیمانگای ئیمام شاتبی دەرچوون لە شارۆچکەی کەفر عەوید لە باشوری پارێزگای ئیدلیب، کە لەوێ راهێنانیان پێکراوە لەسەر شێوازەکانی قایلکردن و راکێشان لەگەڵ راهێنانی چەك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500