هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلیشیاکانی لایەنگری رژێم لە خۆرهەڵاتی شاری حەلەب پێکدادەدەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خێڵی بێری، کە گروپێكی چەکدارە و کۆنترۆڵی ناوچەیەکی گەورەی خۆرهەڵاتی حەلەبی کردووە، ماوەیەکە شەڕی میلیشیا رکابەرەکانی دەکات لە شارەکەه‌ق. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

خێڵی بێری، کە گروپێكی چەکدارە و کۆنترۆڵی ناوچەیەکی گەورەی خۆرهەڵاتی حەلەبی کردووە، ماوەیەکە شەڕی میلیشیا رکابەرەکانی دەکات لە شارەکەه‌ق. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

ماوەیەکە میلیشیاکانی سەربە رژێم لە شەڕی سەختەوە تێوەگلاون لەسەر فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی شاری حەلەبدا له‌ سوریا، چالاکوانێكی ناوچەکە وتی.

چالاکوانی بواری میدیا، فەیسەڵ ئەحمەد وتی پێکدادانەکان، کە تائێستا زیاد لە 30 چەکداریان تێدا کوژراوە، سه‌ریانهه‌ڵدا دوای هەوڵدان بۆ دەستبەسەراگرتنی گەڕەکەکانی خۆرهەڵات به‌مه‌به‌ستی دەستبەسەراگرتنی خانوەکانی خەڵکە ئاوارەکە.

بە دیارونای وت ماوەیەکە میلیشیاکانی سەربە رژێم له‌نێوان خۆیاندا شه‌ڕدەکەن لە گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی حەلەب، بەجۆرێك خێڵی بێری لە حەلەب لەلایەك و میلیشیاکانی شارۆچکەکانی فۆعە و کەفریا لەلایەکی تره‌وه‌.

وتی ململانێی نێوان ئەو دوو لایەنە لە ئەیلولدا دەرکەوت، دوو مانگ دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاکانی فۆعە و کەفریا گەیشتنە ناوچەکەدوای رێککەوتنێك کە داوای لێدەکردن حەلەب جێبهێڵن.

چالاکوانێك وتی ئەندامانی میلیشیاکانی فۆعە و کەفریا، کە لەم وێنەیەدا دەبینرێن، لە شەڕی سەختەوە تێوەگلاون بۆ فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆیان لە خۆرهەڵاتی شاری حەلەب. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

چالاکوانێك وتی ئەندامانی میلیشیاکانی فۆعە و کەفریا، کە لەم وێنەیەدا دەبینرێن، لە شەڕی سەختەوە تێوەگلاون بۆ فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆیان لە خۆرهەڵاتی شاری حەلەب. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وتیشی میلیشیاکان، کە خێزانەکانیان هێنابوو، بە گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی شارەکەدا بڵاوبوونەوە، کە خێڵی بێریی لە ناوچەکە تووڕەکرد.

ئەحمەد وتی بێری گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی حەلەبی کۆنترۆڵکردووە، بەگوێرەی رێککەوتنێك لەگەڵ رژێمی سوریا کە سەرەتای شەڕ لە 2011 ئەنجامدرا.

ئەندامانی خێڵه‌كه‌ بە پشتگیریکردنی رژێم ناسراون لەگەڵ ئەو رۆڵەی هەیانبوو لە ناچارکردنی کۆچی بەکۆمەڵی ئاوارەکان لە ناوچەکە لەکاتی شەڕی حەلەبدا.

ململانێ بۆ کۆنترۆڵكردن

ئەحمەد وتی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، چونکە میلیشیاکانی فۆعە و کەفریا هێزی زیاتریان هێناوە لە دەرەوەی ناوچەکە و لە میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

له‌وانه‌ لیوای باقر و میلیشیاکانی شارەکانی نوبل و زەهرا.

ئەحمەد وتی لەم پێکدادانەی دواییدا 30 کەس کوژراون و زۆری دیکەش برینداربوون لە شەڕی راستەوخۆ و تۆپباراندا لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، کە چەکی قورسیان بەکارهێناوە بۆ بەئامانجکردنی یەکتری لەنێو گەڕەکە ململانێ لەسەرەکاندا.

وتیشی شەڕەکە لە نشینگەی هەنانو و گەڕەکەکانی مەرجە، سالحین، باب نەیرەب و ساخور سەختترین بوو.

ئەحمەد وتی هۆکاری سەرەکیی شەڕ، جیا لە ویستی کۆنترۆڵکردنی ناوچەكه‌، بەدەستهێنانی خانوەکانی دانیشتوانە ئاوارەکەی حەلەبە.

وتی ئەوە روونبۆتەوە کە خاوەن و نیشتەجێکانی پێشووی ئەو سەدان خانووە ناگەڕێنەوە بۆ نێو شارەکە بەهۆی ناکۆکییە تائیفیەکانەوە.

وتیشی ئەمە وایکردووە تاکەکان لە هەردوو بەری شەڕ کە بەڵگەنامە ساختەبکەن و فەرمانی دادگا بەدەستبهێنن کە مافی خاوەندارێتی ئەو خانوانەیان دەداتێ لەسەر بنەمای زانیاریی ساختە.

وتی ئەم خانوانە به‌ قازانج دەفرۆشرێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500