چالاکوانێکی ناوخۆیی بە دیارونای وت هەرچەندە رێکەوتنەکە بۆ پێكهێنانی هەرێمێکی داماڵراو لە چەك چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئیدلیبی سوریا هەستناکەن پارێزراون.
ئهم هەرێمە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هێزەکانی رژێم و هاوپەیمانەکانی جیادەکاتەوە بەڵام دانیشتوانەکە دەڵێن رەوشی ناوخۆی ئیدلیب گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەتایبەتی لە لایەنی هەبوونی گروپە توندڕەوەکان و شەڕی نێوانیانهوه.
بهگوێرهی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، رێکەوتنەکە بڕیارە مانگێك بخایەنێت بۆ دروستکردنی هەرێمێكی داماڵراو لە چەك لە شێوەی پیتی یوی ئینگلیزیدا بهدهوری ئیدلبدا لەژێر چاودێری هێزەکانی تورکیا و پۆلیسی سەربازیی رووسیادا و بڕیاریشە هەرێمەکە خاڵی بێت لە توندڕەوەکان و له چەکی قورس.
رێکەوتنەکە داوای کرد چەکە قورسەکان تا 10 تشرینی یەکەم لە هەرێمەکە لاببرێن و پێدهچێت گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنیش پابهندبووبن بهو بواره دیاریكراوهوه.
چاودێران دەڵێن ئەرکێکی دڕکاویتری دیکە هێشتا ماوە.
بەگوێرهی رێکەوتنەکە، توندڕەوەکان تا 15 تشرینی یەکەم دەبێت لە ناوچەکە نەمێنن، بە تەحریر شامەوە، کە بە فەرمی وەڵامی رێکەوتنەکەی نەداوەتەوە.
ئەو هاوپەیمانییە توندڕەوە لە گەڵ گروپە توندڕەوەکانی دیکە لەو ناوچەیە ماونەتەوە کە پلانکراوە ببێتە هەرێمی داماڵراو لە چەك و پێشناچێت نیازیان هەبێت بڕۆن.
رەوشەکە دەکرێت بتەقێتەوە
چالاکوانێكی خهڵكی ئیدلیب، هیشام ئیدلیبی بە دیارونای وت سەرباری دروستکردنی هەرێمە ئارامەکە، مەدەنییەکانی پارێزگای ئیدلیب و ئەوانەی لە رۆخی پارێزگاکانی حەلەب و حەما دەژین هەستناکەن پارێزراون.
وتی بەبۆچوونی ئەوان رەوشەکە لە ئان و ساتدایە بتەقێتەوە.
وتی ئەوەش زۆری پەیوەندی بە بوونی گروپە توندڕەوەکانەوە هەیە وەك تەحریر شام و گروپی حوراس ئەلدینی سەربە قاعیدە و پارتی تورکستانی ئیسلامی لە سوریا و "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
ناوبراو روونیکردەوە كه بوونی گروپە توندڕەوەکان نیگەرانیی دانیشتوانی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوە، چونکە ئەو گروپانە چەکەکانیان رادەستنەکردووه.
وتی تاکە شتێك کە کردوویانه لەگەڵ پێكهێنانی ئهو هەرێمه داماڵراوه لە چەك چۆڵکردنی چەند شوێنێك بووە لەسەر رۆخی هەرێمەکە و پێگەکانیان بۆ ناوخۆی پارێزگاکە گواستۆتەوە.
ئیدلیبی، کە چهند جارێك لێكۆڵینهوهی مهیدانیی كردووه له ناوچهكه، وتی دانیشتوانە ناوخۆییەکە بڕوایان وایە بوونی بەردەوامی ئەوانە مانای وایە شەڕەکە تەنیا کاتەکەی دواخراوە.
تیرۆركردن و شەڕی ناوخۆ
ئیدلیبی وتی کێشەیەکی دی كه دانیشتوانە ناوخۆییەکەی نیگەرانکردووە، شەڕی نێوان ئەو گروپە چەکدارانەیە لەگەڵ کردەوەی رفاندن کە بەردەوام روودەدەن.
بارگرژی هێشتا زۆر توندە لە ناوخۆی ئیدلیبدا لەنێوان تەحریر شام، کە هاوپەیمانییەکی توندڕەوە، لەگەڵ بەرەی رزگاری نیشتمانی، کە پێکهاتووە لە ژمارەیەكی زۆر لە گروپە چەکدارەکان.
تیرۆركردن بەردەوام ئەنجامدەدرێت، نوێترینیان هەوڵی کوشتنی فەرماندەی جەیش ئەلئەحرار، حەکام ئەبو مونیر، بوو رۆژی چوارشەممە، ئیدلیبی وتی.
ئەبو مونیر برینداربوو بههۆی تهقینهوهی ئامێرێكی تەقەمەنییهوه کە لەناو ئۆتۆمۆبیلەکەیدا دانرابوو لە گەڕەکی تەل رومانی شارۆچکەی سەقاریب.
ئیدلیبی وتی نیگەرانی گەورەی دانیشتوانەکە ئەوەیە كه تەحریر شام رێکەوتنهكه بۆ دامهزراندنی ئهو هەرێمە له چهك داماڵراوه بقۆزێتەوە بۆئەوەی دهسهڵاتی خۆی لە ناوچەکە پتەوبکات.
وتیشی ئاماژه ههن كه دهشێت ئەمە رووبدات، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هاوپەیمانییە توندڕەوەکەرۆژانە بەردەوامە لە دهستگیركردنی رکابەرەکانی.