سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) ماوەیەکە بەدوای گەنجانی عێراقەوەیە بۆ راکێشانیان بۆ شەڕکردن لە ناوچەکانی شەڕی هەرێمییوەك سوریا و یەمەن، چاودێران و شیکاروانانی عێراقی بە دیارونایان وت.
کردەی راکێشانه‌كه لە شوێنی نهێنیدا ئەنجامدەدرێن لەلایەن میلیشیا عێراقیەکانی هه‌واداری ئێرانەوە، کە گەنجانی خۆشباوەڕ رادەکێشن بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانیانەوە بە پارە یان بە هەڕەشە و زۆرلێکردن.
وتەبێژی خێڵەکانی نەینەوا، شێخ موزاحیم حوه‌یت وتی: "ئێران و باڵە سەربازییەکەی، پاسداران، هەوڵی راکێشانی زیاتری چەکدارانی عێراقی دەدەن."
بە دیارونای وت: "میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە پاسداران، وەك عەسائیب ئەهل حەق، کەتائیب حیزبوڵا (کەتیبەکانی حیزبوڵا) لە عێراق لەگەڵ حەرەکه‌ت نوجەبا، کردەکانی راکێشانی خەڵك بەڕێوەدەبەن."
وتی: "ئەم میلیشیایانە نوسینگەیان هەیە کە تێیاندا بەنهێنی لاوان و هەرزەکاران رادەکێشن لە خێزانە هەژارەکانەوە بە خەڵەتاندنیان بە پارە، کە بە بڕێکی زۆر پارە دەستپێدەکات بۆ هەر خۆبەخشێك کە هەندێك کات دەگاتە 9,000 دۆلار."
وتیشی بەدوای ئەمەدا موچەیەکی مانگانە دێت کە دەدرێت بە کەسی دامەزرێنراو یان خێزانەکەی.
حوه‌یت وتی: "بەپارە راکێشان تەنیا شێوازی دامەزراندنیان نیە، چونکە هەڕەشە و زۆرلێکردنیش بەکاردەهێنن."
هەوڵەکانی راکێشان لە عێراق
حوه‌یت وتی: "لەوکاتەوەی شەڕ لە سوریا دەستیپێکردووە، ئاستی دامەزراندن خاونەبۆتەوە، چونکە میلیشیاکان زۆر شێواز بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنەوەی پێویستییان بە چەکدار بەهەر نرخێك بێت بۆ قایلکردنی ئێرانیەکان."
وتیشی: "لە پارێزگای دیالە چەند نوسینگەیەکی دامەزراندن هەن کە لەلایەن قەیس خەزعەلی و عەسائیب ئەهل حەقەوە بەڕێوەدەبرێن و بەمدواییانەش هی دیکە لە پارێزگای نەینەوا کراونەتەوە، بەتایبەتی لە دەشتی نەینەوا."
راپۆرتەکان باس لە کردنەوەی نوسینگەیەکی نوێش دەکەن لە ناوچەی توز خورماتو لە خۆرهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین.
وتی: "راهێنانی جەستەیی و راهێنان لەسەر بەکارهێنانی چەك بە دامەزرێنراوان دەکرێت لەو کەمپانەی هی میلیشیاکانن بە پاساوی ئامادەکردنیان بۆ شەڕ دژی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ئاسایش."
وتیشی "راستییەکەی شتێکی دیکەیە" و جەختیکردەوە لەوەی "ئەوەی روودەدات نابێت په‌سه‌ندبکرێت".
وتی: "ئێران گەنجانمان کەمدەکاتەوە و بەکاریاندەهێنێت وەك سوتەمەنییەك بۆ ئاگربەردان لە ناوچەکەو تێکدانی ئاسایش." وتیشی: "دەبێت ئەو میلیشیایانە بەرپرسیار رابگیرێن و ئەو چالاکیانەشیان کە زیان دەگەیەنن بە ئاسایشی وڵات بوەستێنرێت."
چەکداران بەقاچاخ دەبرێنە دەرەوەی عێراق
پسپۆڕی ستراتیژی، موئەیەد سالم جوحەیشی بە دیارونای وت: "گواستنەوەی دامەرزرێنراوانی نوێ بۆ سوریا و یەمەن بەهەمان رێگە دەکرێت کە چەکی پێ بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئەو وڵاتانە."
وتی دامەزرێنراوان "لەڕێگەی زەمینی یان وەك گەشتیار به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی دەبرێن و هەندێك کاتیش یەکەم شوێنیان لوبنانە و لەوێوە بۆ یەمەن دەبرێن بە پاسپۆرتی ساختە، یان بەڕێگەی دەریایی بەقاچاخ دەبرێن".
خەمڵاندنەکانی ئێستا بۆ ژمارەی ئەو عێراقی و لوبنانی و ئەفغانیانەی کە لەلایەن پاسدارانەوە بۆ شەڕی سوریا راکێشراون بە 20,000 بۆ 30,000 دادەنرێن و زۆرێك لەم چەکدارانە لە بەرەکانی ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشوری سوریا جێگیردەکرێن.
ئەو گروپە چەکداریە عێراقیانەی ئێستا لە سوریا چالاکن بریتین له کەتیبەکانی ئیمام عەلی، حەرەکات نوجەبا، کەتیبەکانی سەید شوهەدا و لیوای ئیمام حسێن. هیچ زانیارییەکی دروست دەربارەی ژمارەی چەکدارانی عێراقی لە یەمەن نیە.
لە 7 تەمموز، سەرکردەی کتیبەکانی سەید شوهەدا، ئەبو وەلا وەلائی وتی ئامادەیە لە یەمەن شەڕبکات و خۆی ناوزەدکرد بە "سەربازێکی خاکی"ی عەبدولمەلیك حوسی، سەرکردەی حوسییەکان (ئەنساروڵڵا).
شیکاروانی ستراتیژی و سەربازی، رەبیع جواری وتی ئەو راگەیاندنە "نیازی میلیشیاکەی دەرخست بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئێران لە ناوچەکە، بەتایبەتی بۆ خۆشکردنی ئاگری شەڕی تائیفی".
بە دیارونای وت: "ئێران بەدوای ئامانج و بەرژوەندییەکانی دەکەوێت، بەڵام ئەوانەی باجە هەرە گەورەکە دەدەن ئەوانەن کە سەریان لێده‌شێوێنرێت."
وتیشی: "ئێران بەرپرسیارە لە تێکشکانی لاوانی عێراق بە هەڵدانیان بۆ نێو تەونی جەنگ و شەڕەکانی دەره‌وەی وڵاتەکەیان."
هه‌ر درۆن و هیچی تر.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
بۆچی ئه‌لحاویت پاراستنی جێگا پیرۆزه‌كان له عێراق له‌لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وه به كۆمه‌ڵكوژیی لاوان له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، له‌كاتێكدا ده‌بێت له‌بیرمان بێت كه ئه‌وانه‌ی كۆمه‌كی ئه‌وه‌یان كرد خه‌ڵكی خۆرئاوای عێراق بوون، هاوشانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و شوێنانی تر، كه عێراقیان كرده ناوچه‌ی شه‌ڕ؟ جگه له‌وه‌ش ده‌ستدرێژی ده‌كرایه‌سه‌ر شه‌ره‌فی خه‌ڵك، تایه‌فه‌كانی تر له عێراق ده‌رده‌كران، ژنان ده‌فرۆشران وه‌ك كۆیله و جیهادی نیكاح ده‌كرا و هتد. عێراق و گه‌له‌كه‌ی شایه‌تی ئه‌و جۆره نه‌هامه‌تییانه بوون و هه‌ن. هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه داعش له‌لایه‌ن زایۆنیسته‌كان و ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی تره‌وه دروستكرا. ئێمه هی خوداین و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه! خودامان به‌سه و ئه‌و باشترین چاره‌سه‌ركه‌ری كاروباره‌كانه دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی و وێرانكارییان ده‌ویست بۆ عێراق، وڵاتی پێغه‌مبه‌ران و دینداران و شارستانیه‌ته‌كان كه به‌شدارییانكردووه له به‌ره‌وپێشبردنی مرۆڤایه‌تیدا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ئێمه خودامان به‌سه و ئه‌و باشترین چاره‌سه‌ركه‌ری كاروباره‌كانه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ئه‌مه له‌سه‌داسه‌د راسته. ته‌نانه‌ت داعش‌یش گروپێكی ئێرانییه كه ئه‌جه‌ندای ئێران ده‌باتبه‌ڕێوه له ناوچه‌كه. ئێران ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆرییه فارسییه‌كه‌ی بونیادبنێته‌وه به به‌كارهێنانی ئه‌و شیعه گومڕایانه به‌بیانوی ساخته‌وه، له‌وانه پاراستنی مه‌زهه‌به‌كه‌یان كه گوایا له مه‌ترسیدایه. ئێران به‌و خه‌ڵكه ده‌ڵێت كه سوننه‌كان گه‌وره‌ترین دوژمنیانن و ده‌بێت له‌ناوببرێن. به‌وجۆره شیعه بێچاره‌كان باوه‌ڕ به‌و درۆیانه ده‌كه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
بۆچی ده‌بێت رێگه به سعودیه بدرێت به‌كرێگیراوانی سودانی و میسری بهێنێت، به‌ڵام رێگه‌نه‌درێت به ئێران عێراقیه‌كان بنێرێت بۆ شه‌ڕ؟!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
به‌ڕێز ئه‌بو دیار، له‌دوای هێرشی ته‌كفیریی 2003 وه بۆسه‌ر عێراق، سوریا، لوبنان، به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن گروپه تێرۆریستیه ناسراوه‌كانه‌وه كه بێشه‌رمانه و به‌ئاشكرا له‌لایه‌ن سعودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و توركیاوه پشتگیری ده‌كران له‌ژێر چاودێریی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی سه‌ركرده‌یانه‌وه، تێرۆریسته‌كان له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه هاتن و ده‌ستیانكرده كوشتن و تاوانكاری و لاقه‌كردنی ژنان. ئه‌وه ته‌نها شتێكی سروشتییه كه كرده‌وه‌یه‌ك په‌رچه‌كرداری ده‌بێت. بۆیه موجاهیدانی دڵسۆز له هه‌موو دونیای عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه دوای فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌ت كه‌وتن و هاتن بۆ پشتگیریكردن له گه‌له سه‌ركوتكراوه‌كان. ئه‌مه په‌یوه‌ندیی نه‌بوو ته‌نها به عێراقه‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵك له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه هاتن، چونكه، وه‌ك ده‌زانن، مه‌رجه‌عیه‌ت هی هه‌مووانه نه‌ك هه‌ر هی عێراقیه‌كان. دوای ئه‌وه‌ش سنووره‌كان له‌ناوچوون و موسڵمانان كافران و هه‌ودارانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه‌یان تێك‌شكاند. ئه‌مه وه‌ك دڕكێك له چاویاندا ده‌مێنێته‌وه. له هه‌موو وڵاتانی چه‌وساوه‌دا، ئێمه قوربانی به خوێن ده‌ده‌ین له‌پێناوی خوادا، هه‌رچه‌نده موشریكانیش رقیان له‌وه بێت.
وه‌ڵام بدهرهوهشیعهكان مافی خۆیانه به‌ره‌نگاری له خۆیان بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی سعودیه و قه‌ته‌ر و سه‌گه‌كانی كه‌نداو سه‌گه‌كانی سه‌ر شه‌قامانی ئه‌فغانستان و چین و پاكستانیان هێنا. ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه ئه‌جه‌ندایه‌كی هه‌بوو كه ده‌زگا ئیسلامیه‌كانی به‌كارده‌هێنا له وڵاتانی دیكه بۆ ناردنی زۆر له چه‌كداران وه‌ك به‌شێك له سوپای نوسره و چه‌ته ته‌كفیرییه‌كانی دیكه. فه‌تواكان له كه‌عبه‌وه، له مه‌ككه ده‌رده‌كران. ئه‌و سه‌گانه له لیبیا و تونس راهێنانیان پێده‌كرا له‌گه‌ڵ پشتگیریی میدیایی و لۆجستی له ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانه‌وه و دوای ئه‌وه ده‌نێردران بۆ توركیا و له‌وێوه ده‌چوونه سوریا و عێراق. ئه‌مانه راستیه‌كانن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت