دەیان ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) دەستگیرکراون یان کوژراون لەکاتی هەڵمەتێکی ئەمنیدا كه بهردهوامه لە بیابانی خۆرئاوای عێراق، وەزارەتی بەرگری دووشەممە (24 ئەیلول) رایگەیاند.
هێزەکانی عێراق شەممە دەستیانکرد بە گەڕانێکی فراوان لە ناوچە بیابانیەکانی نێوان پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوادا تا سنووری عێراق-سوریا.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لیوا تەحسین خەفاجی دووشەممە بە دیارونای وت هەڵمەتەکە بەدرێژایی حەوت رێگە ئەنجامدرا.
وتی سوپای عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و نەینەوا و هێزەکانی حەشدی خێڵەکی بەشداریدهكهن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەگەڵ پاڵپشتی فڕۆکەوانی لەلایەن سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە.
خەفاجی وتی: "کەمپینەکە دوای کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی فراوان هات لە بنکەی عەین ئەسەد لە ناوچەی بەغدادی له خۆرئاوای ئەنبار، به سهركردایهتی ستافی سوپا و یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان."
وتی کۆبوونەوەکە دوای زانیاریی هەواڵگری هات لە فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەواڵگریی سەربازیی عێراق و دەزگا ئەمنیەکان دەربارەی بوونی ئەندامانی داعش لە بیابانهكه.
خەفاجی وتی: "لە کۆبوونەوەکەدا، رۆڵ و بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و یەکە سەربازی و ئەمنییهكانی دیكه دیاریکرا و دواتر هێزەکان دەستیانکرد بە هەڵمەتەکەیان لە بەیانیی شەممەدا."
شهنوكهو بەردەوامە
خەفاجی وتی: "لە دوو رۆژی رابردوودا، دەیان تیرۆریستمان کوشتووە و دەستگیرکردووە." ژمارەی تەواوی نەدا بهدهستهوه، بهڵام ئاماژەیکرد بەوەی "چوار تیرۆریست لە ناوچەی گردەکانی شێخ ئیبراهیم لە بیابانی نەینەوا کوژران".
وتی: "دەستگیرا بەسەر حەشارگە و شوێنهكانی مانەوەی چەکداراندا و بڕێکی زۆر چەك و تەقەمەنی و ماتۆڕ لەکاتی گەڕانەکەدا تێکشکێنران."
وتیشی تائێستا 57 بۆمبی دەستکرد، شەش حەشارگە، پێنج تونێل و پێنج ماتۆڕ لە هەڵمەتەکەدا تێکشکێنراون.
ههروهها وتی ژمارەیەکی زۆر لە گوند و ناوچەی بیابانی گەڕان و پشكنینیان تێدا ئەنجامدرا، لەنێویاندا کوەیرات، ئوم سەماوە، ئەبو سەبیحە، سەویسە، تەویسان، سوخەیرات، وادی موحەیرج، غەردەکیە، تەریفاوی و وادی عەجیج.
شوانەکانی ناوچەکە وەك بەشێك لە هەڵمەتەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
خەفاجی وتی فڕۆکەكانی سوپای عێراق زیاد لە 14 ئەرکی شەڕیان ئەنجامداوە بۆ پاڵپشتی هێزە ئەمنیەکان لە بیابانی ئەنبار و ئاماژەیکرد بەوەی هەڵمەتەکە "بەردەوامە بە سەرکەوتنێکی گەورەوە".
وتیشی: "دەستکەوتی باشترمان بەدەستهێناوە لەوەی چاوەڕوانمان دەکرد، بەهۆی هاوکاری و هاریکاریی خەڵكهوه و ههروهها ئەو زانیاریانەی پێمانگەیشتووە."
وتی هەڵمەتەکە و هەر هەڵمەتێکی دیکەش کە بەدوایدا بێت، دوو ئامانجی هەیە: "یەکەم، رێ بە ئەندامانی داعش نەدرێت پەناگەی ئارامیان دەستبکەوێت لەو بیابانە فراوانەدا" و دووەمیش بۆ ئەوەی "سنوورەکانمان پتەوبکەین دژی دزەکردن".
ههروهها وتی ئەمە بەتایبەتی لەئێستادا گرنگە، بەهۆی ئەو فشارە سەربازییە زۆرەی گروپە توندڕەوەکانی وەك داعش رووبهڕووی دهبنهوه لەودیو سنوورهكه لهناو سوریادا.