هێزەکانی عێراق چوارشەممە (12 ئەیلول) دەیان بۆمبی دەستکرد و مینیان لەناوبرد کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) جێیهێشتبوون لە بیابانی پارێزگای ئەنبار، فەرماندەیەکی خێڵەکی بە دیارونای وت.
شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی وتی تەقەمەنیەکان لە سێ رۆژی سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکی شهنوكهوكردندا دۆزرانەوە کە لەلایەن یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دوورگە، فیرقەکانی 7 و 8ی سوپا، پۆلیس و یەکەكانی فریاكهوتنی سنوور و خێڵەکیەکان ئەنجامدرا.
وتی: "ئەم هێزانە، کە پشتیوانییاندەکرا لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، یەکشەممە ئۆپەراسیۆنێکی شهنوكهوی فراوانی بیابانهكهیان ئەنجامدا لە ناوچەی تەرابشەوه لە دوورگەی رەمادی تا دهگاته سەر سنووری سوریا."
وتیشی ناوچهیهكی گوره پشکنرا لە دوورگەکانی هیت و بەغدادی و راوە، کە چەم و ئەشکەوتی سروشتییان تێدایە، لەگەڵ باخ و دارودەوەنی چڕ بەدرێژایی بەری باکوری رووباری فورات.
عوبێدی وتی: "گەڕانەکە سەریکێشا بۆ دۆزینەوەی 175 بۆمبی دەستکرد و مین و ژمارەیەکی زۆر گوللە ئاربیجی کە هی داعش بوون کاتێك کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری ئەنباری دەکرد."
هەندێك لەو بۆمبە دەستکردانەی دۆزرانەوە بڕێکی زۆر سی فۆریان تێدابوو کە تەقینەوەی گەورەی پێدەکرێت.
وتی هێزەکانی عێراق "حەوت تونێلی کۆنی داعشیشیان رووخاند لە ناوچەکانی سن زیب و بەروسە" لە بیابانهكهی نێوان شارەکانی هیت و بەغدادیدا.
ئۆپەراسیۆنەکانی شوێنکەوتنی داعش 'ناوەستێنرێن'
عوبێدی وتی ماوەی پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەیەکی زۆر سەرکردە و ئەندامانی داعش کوژران لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیماناندا، بەتایبەتی لە دوورگەی راوە.
وتی: "ئەو زانیاریەی هەمانه ئاماژە بەوە دەکات كه [دوورگەی راوە] هێشتا تیرۆریستانی تێداماوە."
وتی: "هەڵمەتی شهنوكهوكردن ناوەستێنرێت." وتیشی هێزە ئەمنیەکان بەچڕی جێگیرکراون لە بیابانهكه و بەدەوری شارەکاندا.
ههروهها وتی: "تەنیا ههڵبژاردهی تر کە بۆ پاشماوەی تیرۆریستان ماوەتەوە ئەوەیە یان بکوژرێن یان بکەونە دەستی هێزەکانمان."
هەفتەی رابردوو، سەرکردەیەکی داواکراوی داعش دەستگیرکرا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە گوندی موزیم، خۆرئاوای ئەنبار.
عوبێدی وتی: "عوکاب شاهین جابر حەیانی کە سەرکردەیەکی باڵای داعش بوو لە ناوچەی شامیەی ئەنبار لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت دەربارەی چالاکیەکانی و پەیوەندییەکانی بە تیرۆریستانەوە."