هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چەکدارانی داعش دژی یەكتر دەوەستنەوە لەسەر ئینتەرنێت

خالید تائی

هەوادارانی داعش نوسراوێکی درێژیان لە تەلەگرام بڵاوکردۆتەوە لەژێرناوی "سەلیلات ئوسامە، مارە ژەهراویەکە" و تێیدا سەلیلات ئوسامە، کە ژنێکی ناسراوی سعودییە و زۆر ناسراوبوو بە پشتگیریکردنی گروپەکە، تۆماتباردەکرێت بەوەی سیخوڕ بووە و هەواڵی درۆی لەسەر داعش بڵاوکردۆتەوە وەك هەوڵێك بۆ تێکدانی گروپەکە و نانەوەی پشێوی لەناو ئەندامەکانیدا.

هەوادارانی داعش نوسراوێکی درێژیان لە تەلەگرام بڵاوکردۆتەوە لەژێرناوی "سەلیلات ئوسامە، مارە ژەهراویەکە" و تێیدا سەلیلات ئوسامە، کە ژنێکی ناسراوی سعودییە و زۆر ناسراوبوو بە پشتگیریکردنی گروپەکە، تۆماتباردەکرێت بەوەی سیخوڕ بووە و هەواڵی درۆی لەسەر داعش بڵاوکردۆتەوە وەك هەوڵێك بۆ تێکدانی گروپەکە و نانەوەی پشێوی لەناو ئەندامەکانیدا.

دابەشبوونی گەورە لە ریزەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لەسەر ئینتەرنێت بە بەڵگە زیادیکردووە و ئەندامان و لایەنگرانی گروپەکە کێشە ناوخۆییەکانیان لەسەر ئینتەرنێت دژ بەیەك دەخەنەڕوو.

ئەو کێشانە بریتین لە تۆمەتبارکردنی یەکتری بە خیانەتکردن و بەخشینەوەی تۆمەتی سیخوڕیکردن لەلایەن چەند کەسایەتیەکەوە کە دەڵێن سیخوڕییان بۆ دەزگا هەواڵگرییە بیانیەکان کردووە، ئەمەش کەشێکی دژوار و پڕ لە بێباوەڕیی خوڵقاندووە.

ئاستی توندی تۆمەتبەخشینەکان گەیشتە لوتکە دوای ئەوەی چەند بڵاوکراوەیەکیان، بە گۆڤاری نەباشەوە، چەندین جار هاککرا لە کۆتایی تەمموزدا لەلایەن گروپێكی هاککەری عێراقییه‌وه‌ کە خۆی ناساند به‌ "داعشگرام".

داعشگرام تشرینی دووەمی پارساڵ چالاکیەکانی دژی داعش دەستپێکرد.

هێزەکانی عێراق کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیكردن نیشاندەدەن کە لەناو حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە موسڵ دۆزراونەتەوە. [خاوەنی وێنە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی]

هێزەکانی عێراق کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیكردن نیشاندەدەن کە لەناو حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە موسڵ دۆزراونەتەوە. [خاوەنی وێنە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی]

لە دواین هێرشدا، هاكکەرەکان دەستیانگرت بەسەر ئەکاونتێكدا کە ئەرکی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری نەبا بوو، ئەوەش پشێوی لە ریزەکانی گروپەکە و لایەنگرانیاندا لەسەر ئینتەرنێت دروستکرد.

ئەو کەسانەی کە ئەو فایلەیان پێگەیشتبوو لەلایەن ئەو ئەکاونتە هاککراوەوە وێنەیەکی فۆتۆشۆپکراویان لە روپەلی یەکەمی گۆڤارەکە بینی کە وێنەی سەرۆکی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بوو لەگەڵ چەند ژنێك كه‌ جولبەرگی زۆر کەمیان لەبەردابوو.

مانشێتی سەر وێنەکەش بریتیبوو له‌: "خەلیفە ئاهەنگ دەگێڕێت بەبۆنەی سەرکەوتنی تیمی تۆپی پێی داعشه‌وه‌ بۆ خولی 16" وەك ئاماژەیەك به‌ جامی جیهانی.

ژێرنووسی وێنەیەکی دیکەی بەغدادی دەڵێت: "ئەسپسواری تاریکی راده‌په‌ڕێت".

هەرچەندە داعشگرام بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتەئەستۆ، لایەنگرانی داعش نوسراوێکی درێژیان بڵاوکردۆتەوە لەسەر تەلەگرام و سەلیلات ئوسامەیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کە هاکەکەی ئەنجامداوە، ئەویش ژنێکی سعودییە و لەناو داعشدا پێشتر ناسرابوو بەوەی پشتگیریی له‌ گروپەکە دەکرد.

بابەتە تەوهینیەکە، لەژێر ناونیشانی "سەلیلات ئوسامە، مارە ژەهراویەکە"، ژنەکە تۆمەتباردەکات بەوەی کە سیخوڕ بووە و هەواڵی ناڕاستی لەسەر داعش بڵاوکردۆتەوە وەك هەوڵێك بۆ نانەوەی پشێوی لەناو ئەندامانی گروپەکەدا.

ژنەکەش بە پۆستێك وەڵامی داوەتەوە لەژێرناونیشانی "سەر بۆ بێدادی دامەنەوێنن"، داواش لە لایەنگرانی داعش دەکات ئەو تۆمەتانە رەتبکەنەوە و ئه‌وانه‌ش کە تۆمەتبارایان کردووە پەشیمانببنەوە و داوای لێبوردن بکەن.

ئاشکرابوونی دابەشبوونە ناوخۆییەکان

سەرۆکی کۆلیژی رۆژنامەوانی لە زانکۆی بەغدا، هاشـم حەسەن وتی رووداوەکە و رووداوی دیکەی هاوشێوە ئاشکرابوونی دابەشبوونە قوڵەکانی ناو چەکدارانی داعش و لایەنگرەکانێتی.

ناوبراو بە دیارونای وت: "تۆمەتەکانی خیانەت و بڵاوکردنەوەی زانیاری نهێنی لەوکاتەشدا روویاندەدا کە گروپەکە ناوچەی زۆری لەژێردەستدابوو لە عێراق و سوریا."

وتی ئەو دابەشبوونە لەسەر ئینتەرنێت بە شێوازێکی توند روودەدەن، چونکە داعش بڕوای بە ئەندامەکانی خۆی نیە، تەنانەت بەوانەشەوە کە پێشتر لەڕێی پۆست و ئەکاونتەکانیانەوە دڵسۆزی خۆیان نیشاندابوو.

حەسەن وتی ئەو لایەنگرانە بەردەوام تۆمەتباردەکرێن بە درۆزنی، هەندێكجاریش بەوەی کە سیخوڕی دووسەرەن و لەگەڵ دوژمندا دەستیان تێکەڵە.

وتیشی وەك بەشێك لە ستراتیژێکی تۆکمەی دژەتیرۆریزم، زۆر گرنگە "کاربکرێت بۆ قوڵکردنەوەی ئەو دابەشکاریانە، چونکە گروپەکە هێشتا مەترسیدارە گەرچی هەموو چەکێکی لەدەستداوە".

هه‌روه‌ها وتی هەوڵە نیشتمانی و نێودەوڵەتیەکان بۆ شەڕکردن دژیپروپاگەندەی داعشبەردەوامن، سەرکەوتووش بوون لە داخستنی هەزاران ئەکاونت و پەیج و ماڵپەڕه‌كانی هەواداری گروپەکە.

وتی: "دوا رووداوی هاککردن دژی ماڵپەڕەکانی داعش كاریگه‌ر و سەرکەوتوو بوو (...) بڕوامان وایە گەر ئەمە بەردەوامبێت، [داعشگرام] بەهێزتردەبێت بۆئەوەی گورز لەناوجەرگەی گروپەکە بدات تا شەڕ و دابەشکاری زیاتر لەناو ئەندامەکانیدا بخوڵقێنێت."

كردنه‌ئامانجی ئەکاونتەکانی داعش

شارەزای بواری ئەمنی، فازڵ ئەبو رەغیف، وتی هەواڵگریی عێراقی توانیوێتی هاککەرانی شارەزا لە تەکنەلۆژیا بەلای خۆیدا راکێشێت بۆ کردنەئامانجی ئەکاونتەکانی داعش.

ئەبو رەغیف بە دیارونای وت ئەو هاککەرانە دزەیانکردۆتە ناو چەندین ئەکاونتەوە و زانیارییان بەدەستهێناوە لەسەر پلانەکانی گروپەکە و هۆکاربوون بۆ شیتەڵکردنەوەی تۆڕە نهێنیەکان.

وتیشی ئەو کارە دابەشبوونی لەناو چەکدارانی داعشدا زیادکردووە و بەربەستی خستۆتەبەردەم هەوڵەکانی گروپەکە بۆ راکێشانی ئەندامی نوێ.

رۆژنامەوانی عێراقی، ئیبراهیم سیراجی، کە سەرۆکی دەزگای پاراستنی مافەکانی رۆژنامەوانانە، وتی داعش پێشتر سوپایەکی شارەزای هەبوو لەسەر ئینتەرنێت.

سیراجی بە دیارونای وت گروپەکە و لایەنگرانی چەندین ئەکاونتی ساخته‌یان هەبوو لەسەر تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وەك فەیسبوك و تویتەر و تەلەگرام و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوانە ئایدۆلۆژیای توندڕەوییان بڵاودەکردەوە و داوای هێرشی تیرۆریستییان دەکرد لە جیهاندا.

وتی زۆربەی ئەو ئەکاونتانە داخراون بەڵام زۆریش هەن کە هەر ماون.

وتی: "هاککردنی ماڵپەڕەکانی داعش و ده‌ستكاریكردنی بابەتەکانیان ... زۆر قوڵ پەیکەری گروپەکەی تێکداوە، چونکە ئەندامەکانی ئیتر بڕوایان بەیەکتر نەماوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500