پێکدادانی چەکداری دەستیپێکردۆتەوە لەنێوان حیزبوڵای لوبنانی و رژێمی سوریادا لە شارەکانی موحەسەن و عەشارەی پارێزگای دێرەزوور، چالاکوانێكی سوری وتی.
چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی له دێرەزوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت شەڕێکی سەخت لەنێوان ئەندامانی حیزبوڵا و سوپای رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانیدا هەڵگیرسا ئێوارەی یەکشەممە (26 ئاب) و دوانیوەڕۆی دووشەممە دەستیپێکردەوە.
وتی ئەمە بەدەوامیی پێکدادانەکانی مانگی رابردووە، کە بەهۆی ناكۆكیهكانهوه لهسهر کۆنترۆڵکردنی بازگە زەمینی و دەروازە رووبارییەکانەوە دروستبوو لەگەڵ ئهو داهاتی باج و خەراجهی لێوهیان بەدەستدێت.
وتی ناکۆکیەکە لەسەر ئەو کرێیە دەستیپێکرد کە لە دەروازەیەکی رووباری فورات وەردەگیرێت لە ناوچەکە و ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە "هەزاران دۆلار لهڕۆژێكدا" بهدهستدهخات لەو کەسانەی له رووبارەکە دەپەڕنەوە.
عەبد وتی پێکدادانەکانی رابردوو كه بەهۆی ناکۆکییهوه لەسەر بەڕێوەبردنی بازگە زەمینییهكان دروستبوون، لە شارەکانی مەیادین و ئەلبوکەمالی خۆرهەڵاتی دێرەزوور بوون.
کرێی زۆر بەسەر ئەو کەسانەدا سەپێنراوە کە لەو دەروازانەوە هاتوچۆدەکەن.
ململانێی گهرمهكان
عەبد وتی پێکدادانەکان نزیکەی مانگێك لەمەوبەر دەستیانپێکرد لەنێوان حیزبوڵا و یەکەکانی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیدا كه سەربە رژێمی سوریان.
وتیشی ململانێکان بەردەوامبوون تا رژێمی سوریا زۆربەی ئەندامانی ئەو میلیشیایانەی دەستگیرکرد لە شارەکانی موحەسەن و بولیل و ناچاریکردن پەیوەندیبكهن بە ریزەکانیەوە، بەتایبەتی ریزەکانی لیوای 101ی پاسەوانی کۆماری.
ئەمە بووە هۆی پێکدادان، ئەمجارەیان لەنێوان رژێمی سوریا لەلایەك و حیزبوڵا،لیوای فاتمیونی ئەفغانیکە لهلایهن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانهوه پشتگیریدهكرێن، یەکەکانی حەشدی شەعبی عێراقی وحەرەکهت نوجەباکە میلیشیایەکی عێراقی سەر بە ئێرانە، لەلایەکی دیکەوە.
ههروهها وتی: "زۆر چەکدار لە هەردوولای ململانێکە کوژراون یان برینداربوون لەو پێکدادانانەدا کە نزیکەی مانگێکە بەردەوامن."
عەبد وتی پێکدادان لەنێوان ئەندامانی میلیشیای فەلەستینی، لیوای قودس، كه سەربە پاسدارانه، لهگهڵ فیرقەی 4ی سوپای سوریادا هەڵگیرسا.
وتی ئەو ناوچانەی پێکدادانەکانیان تێدا روودەدەن لەلایەن پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراون، کە ناوچەکە بەڕێوەدەبات و روماڵی سەربازیی تەواوی دەکات و دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریاش، نزیك ئەلبوکەمال بەڕێوەدەبات.
وتی ئەم میلیشیایانە سوورن لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و دەروازەکان لەبەرئەوەی دەرچەی سەرەکی گەشتن بۆ ناوخۆی سوریا و لوبنان و گواستنەوەی شمەکی ئێرانی بۆ دەریای ناوەڕاست ئاساندەکات .