هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پسپۆڕان: پەیامە دەنگیەکەی بەغدادی له‌ناوچوونی داعش نیشاندەدات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆپیشاندەرانی موسڵمان پەیکەرێکی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی دەسوتێنن لەکاتی خۆپیشاندانێكدا لە نیو دەلهی لە 9 حوزەیران 2017. [پراکاش سینگ / ئاژانسی فرانس پرێس]

خۆپیشاندەرانی موسڵمان پەیکەرێکی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی دەسوتێنن لەکاتی خۆپیشاندانێكدا لە نیو دەلهی لە 9 حوزەیران 2017. [پراکاش سینگ / ئاژانسی فرانس پرێس]

پەیامێکی دەنگی کە گوایە بەمدواییانە لەلایەن سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادییەوە بڵاوکراوەتەوە نیشانیدەدات گروپەکە لاوازبووە دوای شکستی سەربازیی لە عێراق و بەرپێگیرانی لە سوریا، پسپۆڕانی گروپە تیرۆریستیەکان وتیان.

لە پەیامێکی 55 خولەکیدا، کە چوارشەممە (22 ئاب) لەلایەن فورقانی باڵی رۆژنامەوانی داعش و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەربە گروپەکەوە بڵاوکرایەوە، بەغدادی داوا لە شوێنکەوتووە ماوەکانی دەکات کە "ئایین و ئارامگری و یان جیهاد" لەدەستنەدەن.

لە رستەیەکدا کە نیشانه‌یه‌كی روونی شکستە، رایدەگەیەنێت کە "پێوەری سەرکەوتن و شکست بۆ موجاهیدین پەیوەست نیە بە شارێكی لەدەستچوو یاخود دەستباڵایی هێزی ئاسمانی لایەنێكه‌وه‌ [...]".

توێژەری سیاسی و پرۆفیسۆری بەشی شەریعە و یاسا لە زانکۆی ئەزهەر، عەبدولنەبی بەکار وتی پەیامەکەی بەغدادی لەدەمی سەرلێشواویی گروپەکەدایە بەهۆی شکستییه‌وه‌ لە عێراق و گەمارۆدرانی لە سوریا.

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پاشماوەکانی داعش راوه‌دووده‌نێن لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، دوایین پەناگەی گروپەکە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پاشماوەکانی داعش راوه‌دووده‌نێن لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، دوایین پەناگەی گروپەکە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەکار بە دیارونای وت هه‌روه‌ها له‌كاتێكیشدا دێت كه‌ راپۆرته‌كان باس لە برینداربوونی بەغدادی دەکەن.

بەکار وتی لە پەیامەکەدا روونە کە تکا لە چەکدارانی داعش دەکات وابیرنەکەنەوە ئەم شکستانە گروپەکە لاوازدەکات، چونکە دڵنیایی دەدات لەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵ بە ژمارەی گوند و خاکی داگیرکراو ناپێورێت.

گۆڕانێك لە شێوازی کاردا

بەکار وتی تەرکیزکردنی بەغدادی لەسەر رزگاربوونی گروپەکە دەکرێت ئاماژەیەك بێت بە گۆڕینی شێوازی کاری، لە کاری ئاشکرا و ئامادەیی لە ناوچەکەوە بۆ بوونی بە گروپێکی نهێنی کە بە نهێنی کاربکات.

وتی ئەم دانپێدانانە شکستێکی گەورەیە بۆ گروپەکە، کە پێشتر شانازیی ده‌كرد بە کاری ئاشکراوە، بەپێچەوانەی گروپەکانی دیکەی وەك قاعیدەوە.

بەکار وتی ئەو پەیامەی ده‌وترێت هی بەغدادییە، پەیامی شکستە و هەوڵێکی نائومێدانه‌ بۆ نوێنەرایەتیکردنی پاشماوەکانی گروپەکە کە پەرشوبڵاوبوون.

وتیشی هەندێك بەدەم داواکەی بەغدادییەوە دەچن، بەڵام لەبەرئەوەی ژماره‌یان کەمە، هەڕەشەیان وەك جاران نابێت.

بەڕێوبەری بەشی میدیای نوێ لە ناوه‌ندی ئیبن وەلید بۆ توێژینەوە و لێكۆڵینه‌وه‌ مەیدانیەکان لە میسر ئاماژەیکرد بەوەی پەیامەکە ئاماژەیەكه‌ بە یاخیبوون و نەبوونی دیسپلین کە لەنێو پاشماوەکانی گروپەکەدا دەرکەوتووە.

زەکی بە دیارونای وت بەغدادی دانی بەمەدا نا بە هۆشداریدان بە ئەمیرەکان دژی یاخیبوونی نێوخۆیی و تکاکردن لە چەکداران، له‌ نەتەوە و هەرێم و ئێتنییه‌ جیاوازەكانه‌وه‌، بۆ خۆبه‌دوورگرتن لە شەڕ و ململانێی ناوخۆیان.

وتی گەر ئەم کێشانە سەریانهەڵنەدایە، بەغدادی باسی نەدەکردن، ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ بەڵای شكست هەر دەبێت شەپۆلێك لە یاخیبوون هەڵبگیرسێنێت، بەتایبەتی بڕیاری ئەوەی شەڕ بکرێت یان نا.

وتیشی ئەو کێشە هەرێمی و ئێتنیانەی باسیان دەکات بەبێگومان سەریان دەرکێشاوە لە زاڵبوونی چەکدارە بیانییەکان بەسەر پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا. ئاماژەشیکرد بەوەی ئەندامە عێراقی و سورییەکان یاخیدەبن لە ئەمیرە بیانییەکان.

پەیامەکە فیتنه‌گه‌رایی تێدایە

توێژەر لە ناوه‌ندی هەرێمی بۆ توێژینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان لە قاهیرە و لیوای خانەنشین و پسپۆڕ لە گروپە تیرۆریستیەکاندا، وائیل عەبدولموتەلیب وتی بەغدادی هەڕەشە لەوانە دەکات کە دژی گروپەکەین، رەتیدەکەنەوە یان بەرەنگاری دەبنەوە.

هۆشداری لەوەدا کە دوورنیە هێرش ئەنجامبدرێت، لەلایەن شانە نوستووەکانه‌وه‌ یان "چەکدارە تەنیاکان" چونکە بەغدادی هانی ئەندامانی داعشی دا "هەموو عەلمانیەکان، بێباوەڕ و ئەوانەی باوەڕیان بەخودا نیە، بکەنە قوربانی" -- ئەو ناوانەی کە گروپەکە لە رکابەرەکانی دەنێت.

بەغدادی بە ئاشکرا داوای هێرشی لەوشێوەیەی کرد، وتی "گوللەیەکی گورچکبڕ، چەقۆیەكی قوڵ بەنێو جەستەیاندا، یاخود بۆمبێك لەو شوێنەی تۆی لێیت، بارتەقای هەزاران ئۆپەراسیۆنی ئێمەیە لێرە و بیرتان نەچێت بە ئۆتۆمبیلەوە خۆتان بکەن بەنێو قەرەباڵغی شەقامەکاندا".

عەبدولموتەلیب وتی لە کرۆکدا، بەغدادی هەوڵدەدات کاردانەوەی هەبێت دژی ئەو وڵاتانەی پێکەوە کاردەکەن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ بنەبڕکردنی داعش.

وتی بەڵام توانای کارکردنی بەتەواوی سنووردارە، چونکە چەکدارەکانی خۆی متمانەیان بە گروپەکە نەماوە.

بەمدواییانە هێزەکانی عێراقتوانییان دزەبکەنە نێو بازنەی نێوخۆیی بەغدادییەوەو نزیکن لەوەی ماوەی خۆحەشاردانی کۆتایی پێبهێنن.

هاوکات، هەفتەی رابردوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی بەغدادی بە "ناگرنگ" لەقەڵەمدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە، عەقید شۆن رایان پێنجشەممە وتی: "پێمانوایە سەرکردایەتی ئەو چیتر گرنگ نیە. تەرکیزمان لەسەر شکستهێنانە بەدوایین پاشماوەکانی داعش، بۆیە ئەو ماوە یان نا راستیەکەی کێشە نیە."

رایان وتی: "ئەو بێکەڵك و بێتوانا کراوە و ئێمە زۆر نیگەران نین دەربارەی ئەو وتانەی لە سەرکردایەتی داعشەوە دێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500