هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

رژێمی سوریا تۆمەتباردەکرێت بە دەستوەردان لە شوێنێكی هێرشی کیمیایی

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم وێنەیە بەشێك لەو گۆڕستانە نیشاندەدات کە قوربانیانی ئه‌و هێرشە تێیدا نێژراون كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌ كیمیایی بووبێت. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

ئەم وێنەیە بەشێك لەو گۆڕستانە نیشاندەدات کە قوربانیانی ئه‌و هێرشە تێیدا نێژراون كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌ كیمیایی بووبێت. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

تیمەکانی رژێمی سوریا ماوەیەکە پاشماوەی گۆڕی قوربانیانی هێرشی سارینی 2013 لە شارۆچکەی زەمالکای غوتەی خۆرهەڵات هەڵدەدەنەوە و جەستەکان دەگوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

چالاکوان محەمەد بەیك وتی گواستنەوەی جەستەکان وادەردەکەوێت بەشێك بێت لە هەوڵێك بۆ شاردنەوەی هەموو پاشماوەیەکی هێرشی کیمایی بۆ خۆلادان لە بەرپرسیارێتیلە دۆخی فراوانبوونی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و هێرشەش بگرێتەوە.

تیمێكی لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەیلولی 2013 رایگەیاند كه‌ "بەڵگەی روون و قایلکەر"ی دەستکەوتووە کە گازی سارین لە رووداوه‌كه‌ی 21 ئابی 2013 بەکارهاتووە لە ناوچەیه‌كی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی خۆرهەڵات، لە دەرەوەی دیمەشق.

دەستنیشانکردنی لایەنی بەرپرسیار لە هێرشەکە ئەرکی تیمەکە نەبوو، کە زیاتر رژێمی سوریای پێ تۆمەتبار دەکرێت.

پسپۆڕانی بواری چەکی کیمیایی نەتەوە یەکگرتوەکان پشکنین بۆ نمونەیەك لە خاکی زەمالکا دەکەن دوای هێرشێك کە دەوترێت چەکی کیمیایی تێیدا بەکارهاتووه‌ و بە سەدان مەدەنی کوشتووه‌. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

پسپۆڕانی بواری چەکی کیمیایی نەتەوە یەکگرتوەکان پشکنین بۆ نمونەیەك لە خاکی زەمالکا دەکەن دوای هێرشێك کە دەوترێت چەکی کیمیایی تێیدا بەکارهاتووه‌ و بە سەدان مەدەنی کوشتووه‌. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

بەیك بە دیارونای وت: "لە 10 ئابەوە، تیمە ئەمنیەکانی رژێمی سوریا باخچەی گشتی زەمالکایان گەمارۆداوە، کە دوای هێرشەکە بوو بە گۆڕستانێکی بەکۆمەڵ."

ئەو گۆڕستانە پاشماوەی قوربانیانی گازی سارینی شارەکەی تیادایه‌، کە تێیدا زیاد لە 1,000 کوژران.

بەیك وتی تیمە تەندروستیەکانی رژێم جەستەکان لە گۆڕستانەکە دەپشکنن، پێشئەوەی جەستەی قوربانیان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

وتیشی: "لۆرییش لە ناوچەکە بینراوە، کە خاك لە ناوچەکە دەگوازنەوە و خاکی دیکە دەهێننە شوێنی لە ناوچەکانی دیکەی شارەکەوە."

لێکۆڵینەوە لە چالاکوانان دەکرێت

بەگوێرەی بەیك و روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، تیمەکانی رژێم ئەو چالاکوان و تەندروستکار و بەرپرسانه‌ی گۆڕستانەکەیان دەستبەسەرکردووە کە ماونەتەوە، تا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەن دەربارەی هێرشەکەی 2013.

وتی تیمەکان لیستێك ناویان کۆکردبووەوه‌ کە لە هێرشەکەدا کوژرابوون و ئەوەش کە لەکوێ نێژرابوون، لەگەڵ لیستێك لەوانەی کە برینداربووبوون.

بەڵام چەند دانەیەکی کەم لە چالاکوانان و تەندروستکاران لە ناوچەکە ماونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە، چونکە زۆربەیان بڕیاری جێهێشتنیان دا کاتێك هێزەکانی رژێم گەیشتن.

بەیك ئاماژەی بەوەکرد كه‌ ئەو ناوچەیەی گۆڕستانەکەی لێیە زیاد لە جارێك رووبەڕووی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی بۆتەوە لەم ساڵانەی دواییدا و لەکاتی شەڕی بەردەوامی وڵاته‌كه‌دا.

وتی لە زەمالکا دەنگۆی ئەوە هەیە کە رژێم ئامادەکاری دەکات بۆ دروستکردنی بینایەك لە شوێنەکە "بۆ شاردنەوەی هەر پاشماوەیەکی هێرشەکە"، وەك لە شاری دوما کردی.

وتی لە دوما، جەستەی قوربانیانی هێرشی کیمیایی 7 نیسانبردران بۆ شوێنێکی نادیار و بینایەك لە شوێنی هێرشەکە دروستکرا، کە کراوە بە باخچەیەکی یادەوەری.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500