راپۆرتەکان بەمدواییانە ئاشکرایانکرد كه داعش دوای شکستەکانی لە عێراق و سوریا، رێنمایی چەکدارە بیانییەکانی کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان یاخود ئەو ناوچانەی بە دەست پشێوی و گرژییەوە دەناڵێنن.
بۆ ئەو مەبەستەش، گروپەکە ماڵپەڕێكی دووستکردووە کە ڕێنوێنی بۆ چەکدارە بیانیەکان تێدایە لەسەر ئەوەی چۆن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان یان ئەو وڵاتانەی رەوشیان ناجێگیرە و مەترسی دهستگیركردن تێیاندا کەمترە.
ماڵپەڕەکە پێشنیاری بۆ چەکدارەکانی داعش کردووە پاسپۆرتی ساختە بەکارنەهێنن بۆ گەشتکردن و بەڵگەنامە درووستەکانی خۆیان بەکاربهێنن بۆ گەشتەکانیان.
چەکدارانی داعش هۆشیاریشیان پێدراوە كه هیچ کەلوپەلێکی تایبەت و وێنە لەگەڵ خۆیاندا هەڵنەگرن کە ئاماژهبکات به پەیوەندیان بە گروپەکەوە یان سروشتی ئەو کارانەی ئەنجامیانداوه.
ئەوان ئامۆژگاریش دەکرێن كه لەگەڵ خەڵكی ئەو ناوچانەی بۆی هەڵدێن بە هیچ شێوەیەك تێکەڵ نەبن، هیچ گفتوگۆیەکیش نەکەن کە وابکات ئاشكرا ببن.
مامۆستایهكی زانستی سیاسی لە زانکۆی موستەنسریە، عیسام فیلی وتی: "داعش کەوتۆتە قەیرانێکی قوڵەوە لەو کاتەوەی كه ئهو دەوڵەتەی خەونی پێوە دەبینی بوونی نەما و عێراق و سوریاش بوونە گۆڕستان بۆی."
فیلی بە دیارونای وت تاکە بژاردەی گروپەکە هەڵهاتنە لهو "دۆزهخه" و گەڕانە بۆ وڵاتانی دیکە تا دزهبكهنه ناویان.
وتی ئەمە ئاماژه دەکات بهوهی ئامانجی سەرەکی گروپەکە کۆکردنەوە و پاراستنی ئهو چەکدارانهیهتی کە ماونهتهوه، لەگەڵ دۆزینەوەی پشتگیری لۆجستی.
وتی ئەوانەی دەگەڕێنەوە دەتوانن شانەی نوستوو دروستبکەن کە مەترسییەکی گەورە دروستدەکات لەسەر ئەمنیەتی ئەو وڵاتانە.
فیلی وتی: "ئەوانەی ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان ههڵدێن بۆ ناوچهی دیكهوەك بیابانی لیبیا و نومچهدورگەی سینا و یەمەن، تا بهردهوامیبدهن به کاریگەرییان و له گروپەکەدا چالاكبن."
'دواههمین ههوڵی رزگاربوون'
شارەزای ئەمنی، فازل ئەبو رەغیف بە دیارونای وت داعش هەوڵی رێخستنەوەی ئەو توانا مرۆییە دەدات کە لە دەستیداوە لەگەڵ سەرچاوەکانی شەڕکردنی لە جیاتی ئەوەی خۆی بخاتە ناو پێکدادانی سەربازییەوە.
وتی بۆ ئەو مەبەستەش ههوڵدهدات ناوچەی دیکە بدۆزێتەوە تا خۆی تێدا بسهپێنێت.
وتی بانگێشتی گروپەکە بۆ چەکدارە بیانیەکان تا هەڵبێن له "دواههمین ههوڵی رزگاربوون"دا بۆئەوەی کۆببنەوە لەدەرەوەی بەناو "خاکی تواناسازی".
ئەبو رەغیف وتی: "داعش دەیەوێت سوودوەربگرێت لە گێژاو و رەوشی خراپی ئەمنیی هەندێك شوێنی جیهان بۆئەوەی شوێنی دوورەدەستی تیرۆریستی دروستبکات و دواتر ئەندامی نوێی بۆ بنێرێت."
شارەزایهكی ستراتیژی سەربازی، موعتهز موحی عەبدولحەمید بە دیارونای وت داعش کە ئاراستەی چەکدارەکانی دەکات بۆ هەڵهاتن لە سوریا بەڕوونی "گۆڕینی ستراتیژییه بۆ دووباره بڵاوكردنهوهی هێز رەوشی شهڕهوە".
وتی ئەم گۆڕانکاریە لە ستراتیژدا هێمایە بۆ شکستی گروپەکە. هۆشداریشیدا کە گروپێكی ئاوێتهی وهك داعش دهتوانێت گهشهبكات لەو ناوچه و کەشانهدا نائارام کە ئهمنیهتێكی بههێزیان نیه و بارگرژیی سیاسی و نائارامییان تێدایه.
عەبدولحەمید وتی ئەمەش پێویستی بە "هەوڵی بەردەوامە بۆ فشار خستنەسەر گروپەکە و شەڕکردن دژیان لەڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە".
ئەبو رەغیف بانگێشتیكرد بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری و گۆڕینەوەی زانیاری نێودەوڵەتی بۆئەوەی رێگریبکرێت لە ههر گهشهیهكی دیاری تیرۆریزم لە هەر شوێنێکی جیهان.
وتی پشتیوانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سوپای عێراق لە شەڕەکانی رزگاریدا دژی داعش لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەردەوامەکان دژی پاشماوەکانی گروپەکە مەترسییەکانی کەمکردۆتەوە.
هەر لەبەر ئەوەش، "دەبێت نەهێڵین گروپەکە دووباره بانگەواز بکات لە وڵاتانی دیکە".