هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

قائیمام: داعش ناتوانێت دزەبکاتە ناو روتبە

خالید تائی

ئەفسەرانی سوپای عێراق و بەرپرسانی ناوچەکە گفتوگۆدەکەن دەربارەی شێوازی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی روتبە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەفسەرانی سوپای عێراق و بەرپرسانی ناوچەکە گفتوگۆدەکەن دەربارەی شێوازی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی روتبە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

شاری روتبە له‌ ئەنبار "پارێزراوە" لە دزەکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و "لە ماوەی دوو ساڵدا هیچ دزەکردنێکی گەورەی ئەمنیی بەخۆیەوە نەبینیوە"، قائیمقام عیماد دولێمی دووشەممە (13 ئاب) بە دیارونای وت.

وتی: "هێزەکانی فیرقەی یه‌كی سوپا، هاوشان بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار و خێڵەکیەکان، بەرپرسن لە پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە."

وتیشی ئەم هێزانە "بە هەماهەنگیی نزیكی یەکتر کاردەکەن بۆ پاراستنی شارەکە و شاڕێگە نێودەوڵەتیەکە کە درێژدەبێتەوە بە ئاراستەی دەروازەی ترێبڵ لەگەڵ ئەردەن و دەروازەی وەلید لەگەڵ سوریا".

دولێمی وتی: "پەرژینێکی ئەمنی هەیە بەدەوری شارەکەماندا." ئاماژەی کرد بەوەش كه‌ یەکە سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنی رۆژانەی گەڕان ئەنجامدەدەن بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە بیابانی روتبە.

هێزێکی سەربازی لە فیرقەی یه‌كی پیادە له‌ ده‌وریه‌یه‌كی ئه‌منیدا لە شاری روتبەی خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزێکی سەربازی لە فیرقەی یه‌كی پیادە له‌ ده‌وریه‌یه‌كی ئه‌منیدا لە شاری روتبەی خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هه‌روه‌ها وتی: "شارەکە پارێزراوە لە هەوڵی دزەکردن و سەقامگیریی تەواوی هەیە." وتیشی هاتوچۆی هاوڵاتیان و شمەك لەسەر رێگە نێودەوڵەتیەکە "سەلامەت و ئاساییە".

وتی هەوڵە هەواڵگرییەکان دەستگیرکردنی تێرۆریستانی مەترسیداری ئاسانکردووە کە شانەی نوستوویان پێكده‌هێنا.

وتیشی: "سێ هەفتە لەمەوبەر، تیرۆریستێك کە داواکرابوو لە دادگا دەستگیرکرا دوای چاودێریکردنی وردی بە فڕۆکەی چاودێری لەوکاتەوەی لە بیابان دەرچوو تا گەیشتە شارەکە."

دولێمی وتی هێزە ئەمنیەکان چەندین هێرشیشیان ئەنجامداوە لەدژی بنکە و حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی زەبه‌ع له‌ باشوری روتبە.

وتیشی لە 6 ئاب، کۆگایەکی تەقەمەنییان تێكشکاند لەو ناوچەیە کە "65 گوللەتۆپ، 35 گوللەهاوەن، ژمارەیەك بۆمبی دەستکرد بە قەبارەی جیاواز و چەکی یەك مەخزەن و چەند پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو"ی تێدابوو.

سوپای عێراق پشتگیریی بنیاتنانەوە دەکات

سوپا پشتگیریی کەرتە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانیش دەکات وەك بەشێك لە هەڵمەتی "عێراقمان مەزنە، پێکەوە بنیاتی دەنێین"، کە لە 1 ئابەوە لە روتبە دەستیپێکردووە.

دولێمی وتی هەڵمەتەکە "بەشداریی فیرقەی یه‌كی پیادەیە بۆ پشتگیریکردنی ئیداره‌ی شارەکە لە پەیداکردنی خزمەتگوزاری گشتیدا بۆ خەڵك و چاککردنەوەی ئەو پرۆژانەی لەلایەن تیرۆریزمەوە تێكدراون".

وتیشی: "لەئێستادا سوپا یارمەتیمان دەدات مۆلیدە و تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە چاکبکەینەوە و ئۆتۆمبیلە تایبەتمەندەکان (شۆفڵ و تەنکەر و کرێن) بەشداریدەکەن لە پاککردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شارەوانیدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500