هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكه‌ی سەرمەدا له‌ سوریا زیاددەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ستافی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان کاردەکەن بۆ رزگارکردنی ئەو مەدەنیانەی لەژێر داروپەردوودا گیریانخواردووە دوای تەقینەوەکەی یەکشەممە ( ١٢ ئاب) لە شاری سەرمەدای پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ژمارەی کوژراوان لە تەقینەوەکەی بەیانیی یەکشەممە (12 ئاب)دا لە کۆگایەکی چەكدا لە دەروازەی سەرمەدای باشوری ئیدلیب کە دوو بینای تەخت کرد، گەیشتۆتە 69، سەرچاوە خۆجێیەکان وتیان.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دووشەممە رایگەیاند كه‌ تەقینەوەکە 52 مەدەنی و 17 ئەندامی تەحریر شامی کوشت، کە رێژەکەی پێشووی بەرزکردەوە.

دەیان منداڵ لەنێو کوژراواندا بوون.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت تەقینەوەکەی مەیدانی باب هەوا دوو بینای رووخاند کە زیاد لە 30 شوقە و ژمارەیەك دوکانیان تێدابوو.

ستافی بەرگری شارستانی سوریا ئامێری زەبەلاح بەکاردەهێنن بۆ پاککردنەوەی داروپەردووی بینا رووخاوەکانی تەقینەوەكه‌ی یەکشەممە (12 ئاب) لە سەرمەدا کە 69 کەسی کوشت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ستافی بەرگری شارستانی سوریا ئامێری زەبەلاح بەکاردەهێنن بۆ پاککردنەوەی داروپەردووی بینا رووخاوەکانی تەقینەوەكه‌ی یەکشەممە (12 ئاب) لە سەرمەدا کە 69 کەسی کوشت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئیدلیبی وتی: "یەکێك لە بیناکان کۆگایەکی چەکی تێدابوو کە هی بازرگانێکی نزیك بە تەحریر شام بوو بەناوی ئەبو یازن حومسی، کە لە کاتی تەقینەوەکەوە نەبینراوە."

وتیشی هەریەك لە دوو بینا رووخاوەکه‌ چوار نهۆمی بوون، چوار شوقە لەهەر نهۆمێکدا هەبوون.

وتی بیناکان بەتایبەتی ئاوارەی ناوچەكانی حەلەب و شاری دەرایایان تێدابوو، ئاماژەی به‌وه‌ش کرد كه‌ زۆرێك لەوانه‌ خێزانی ئەندامانی تەحریر شام بوون.

هەوڵەکانی رزگارکردن بەردەوامن

دوای رووداوەکە، کارمەندانی بەرگری شارستانی هەوڵیاندا جەستەکان هەڵگرنەوە و ئەوانەش دەربهێننەوە کە هێشتا لەژێر داروپەردووه‌كاندا بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی بەرگری شارستانی، پرۆسەکە کاتی دەوێت بۆ تەواوبوون و بەخاوی بەڕێوەدەچێت بەهۆی نیگەرانیەوە لەوەی رەنگە ئامێر و تەقەمەنی نەتەقیوە هەبێت کە دەکرێت کاتێك دەستیان لێدەدەیت بتەقنەوە.

ئیدلیبی وتی: "خەڵکی ناوچەکە بەتوندی دژی بڵاوبوونەوەی کۆگاكانی چەكی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی دیکەن لەگەڵ بوونی بازرگانیی چەك لە ناوچەکە و دەوروبەری."

ئاماژەی به‌وه‌ش کرد كه‌: "ئەو کۆگای چەکەی بووە هۆی کارەساتەکە هی تەحریر شام بوو، چونکە خاوەنەکەی چەك و تەقەمەنی دەدایە گروپەکە و هیچ شتێك بەبێ مۆڵەتی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لەو ناوچەیە نەده‌برایە دەرەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500