هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ترس لە سوەیدا بڵاودەبێتەوە دوای کوشتنی بارمتەیەك لەلایەن داعشەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

موهەنەد زوقان، 19 ساڵ، کە یه‌كێك بوو لەو زیاتر له‌ 30 بارمته‌یه‌ی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە بە رفێندران لە پارێزگای سوەیدا، دواتر لەلایەن ئەو گروپەوە لەسێدارەدرا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

موهەنەد زوقان، 19 ساڵ، کە یه‌كێك بوو لەو زیاتر له‌ 30 بارمته‌یه‌ی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە بە رفێندران لە پارێزگای سوەیدا، دواتر لەلایەن ئەو گروپەوە لەسێدارەدرا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

هەفتەی رابردوو رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یەکێك لەو دەیان بارمتە دروزەی لەسێدارەدا کە رفاندبوونی لە پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا، رۆژنامەنوسێك لە ناوچەکە و رێکخراوێکی چاودێری یەکشەممە (5 ئاب) رایانگەیاند.

ئەو کوشتنە بووە هۆی ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشنیازی گۆڕینەوەی توندڕەوانی دەستگیرکراو بە بارمتە مەدەنیە دروزەکان بکات.

داعش لە 25 تەمموز كوشتارێكی ئه‌نجامدا له‌ سوه‌یداو زیاد لە 250 کەسی کوشت -- زۆربەیان مەدەنی بوون -- لە یەکێك لە کوشندەترین ئەو هێرشانەی بۆ سەر کەمینەی ئایینیی دروز و ئەو پارێزگایە کرابێت کە زۆرینەی لەژێردەستی حکومەتدایه‌.

توندڕەوەکان زیاد لە 30 کەسیشیان رفاند، كه‌ زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە گوندێکی پارێزگاکە، کە پێشتر تاڕادەیەکی زۆر دابڕابوو لە شەڕی حەوت ساڵەی سوریا.

بەمدواییانە سوپای سوریا لە ناوچەکانی پارێزگای سوەیدا بڵاوبوونه‌ته‌وە پێش هێرشکردنە سەر حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچەکە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

بەمدواییانە سوپای سوریا لە ناوچەکانی پارێزگای سوەیدا بڵاوبوونه‌ته‌وە پێش هێرشکردنە سەر حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچەکە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

بەڕێوبەری ماڵپەڕی هەواڵی سوەیدا24، نور رەزوان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت داعش پێنجشەممە موهەنەد زوقانی خوێندکاری 19 ساڵانی کوشت کە یەکێك بوو لە بارمتەکان.

رەزوان کە لە سوەیداوە قسەیدەکرد، وتی بەگوێرەی خزمانی، ئەو کوڕە گەنجە لە گوندی شەبەکیەوە لە 25 تەمموز لەگەڵ دایکی رفێنراوە.

رەزوان وتی خێزانەکەی دوو ڤیدیۆیان بەدەستگەیشت، یەکەمیان هی سەربڕینی ئەو بوو، دووەمیشیان هی قسەکردنی بووە پێش ئەوەی بکوژرێت، لەگەڵ وێنەی جەستەی دوای مردنی.

سوەیدا24 بەشی دووەمی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکردەوە، کە ئاژانسی فرانس پرێس بینیوێتی و پیاوێکی ریشدار نیشاندەدات کە ئەو کوڕە گەنجە سەردەبڕێت کە وادیاربوو لەسەر زەوی دانیشتووە لە دیمەنێكدا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ بەردی خۆڵەمێشی.

تیشێرتێکی رەش و پانتۆڵێكی تراکسودی لەبەردایە و دەسته‌كانی لەدوای خۆیەوە بەستراون.

راستودرووستیی ڤیدیۆکە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

'ترسی زۆر' لە شکستهێنانی گفتوگۆکان هەیە

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ کوشتنی ئەو کوڕە گەنجە یەکەمین رووداوی دوای رفاندنەکە بووە.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ لەسێدارەدانەکە "دوای شکستهێنانی گفتوگۆکانی نێوان داعش و هێزەکانی رژێم هات بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە باشوری خۆرئاوای پارێزگای دەرعاوە بۆ بیابانی بادیە.

هێزەکانی سوریا دیموکرات، کە هاوپەیمانێتیەکی چەکدارانی کورد و عەرەبە، یەکشەممە بە پێشنیازێك هاتنە ناوەوە و بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت کە "ئامادەیی تەواو"یان هەیە بۆ گۆڕینەوەی توندڕەوان بەرامبەر مەدەنیەکانی سوەیدا.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رێدور خەلیل وتی: "ئێمە خەڵکی خۆمان لە شارۆچکەی سوەیدا و خێزانی بارمتەکان دڵنیادەکەینەوە کە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هەر ئاڵوگۆڕکردنێك لەگەڵ داعش."

چالاکوانێكی سیاسی، نزار ئەبو عەلی، بە دیارونای وت دوای کوشتنی زوقان ترس و توڕەیی زۆر لەنێو دانیشتوانی سوەیدا بڵابۆتەوە.

وتی زۆرینەی بارمتەکان خەڵکی گوندی شەبەکین، کە دانیشتوانه‌كه‌ی "دەترسن داعش دەکرێت هەموو رفێنراوەکان لەسێدارەبدات گەر گفتوگۆکانی نێوان گروپەکە و رژێم ئەنجامیان نەبێت".

هێزەکانی رژێم پێشڕەویده‌كه‌ن بەره‌و مۆڵگه‌كانی داعش

ئەبو عەلی وتی هێزی پشتگیریی سوپای سوریا لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتنە سوەیدا، کە پشتڕاستیکردەوە "ده‌شێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە بەمزوانە دژی ئەو ناوچەیە رووبدات کە دەکرێت چەکدارانی داعش خۆیان لێ شاردبێتەوە لە ناوچەیەکی پارێزگای سوەیدا".

وتی سوپای سوریا هەڵمەتێکی ئەمنی لە ناوچەی لاجات ئەنجامدەدات -- کە دەکەوێتە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری خۆرهەڵاتی دەرعاوه‌ و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سوەیدا لە خۆرهەڵاتەوە -- کە ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوان بە هاوکاریکردنی داعش دەستگیرکراون.

هێزەکانی رژێمی سوریا ئێوارەی یەکشەممە ناوچەیەکی نزیك سوەیدای ژێردەستی داعشیان بۆمباران کرد.

بەڕێوبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "بۆمباران و شەڕ لەنێوان هێزەکانی رژێم و داعشدا لە ئێوارەوە چڕبۆتەوە و بەردەوامە."

عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "رژێم بەرەو باکور و باکوری خۆرهەڵاتی سوەیدا پێشڕەوی دەکات،" کە هاوسنوورە لەگەڵ ناوچە بیابانییه‌كه‌ی ئەو پارێزگایەی باشور.

وتی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەکرێت "دەستپێکی هێرشێکی رژێم بێت بۆ نەهێشتنی داعش لەو ناوچانە" لە بیابانی بادیەی سوەیدا و وتیشی "هێزێکی پشتگیریی گەورە (لە چەکدارانی رژێم) گرددەبێتەوە" لە ناوچەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500