سەرهكخێڵەکان و بەرپرسەكانی ناوخۆ دەڵێن هەوڵە هاوبەشەکان لەنێوان هێزە ئەمنیەکانی عێراق و پیاوانی خێڵەکانی ئەنباردا نزیکە لەوەی بەتەواوی بوونی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) نەهێڵن لە ناوچە بیابانییەکانی ئەنبار.
گەڕانی بێوچان و هەوڵکوتانەسەر و ئهو هێرشه ئاسمانییانهی کراونەتە سەر بیابانەکە -- کە جاران پەناگەیەکی باش بوو بۆ داعش بۆ خۆڕێكخستنهوه و ئامادەکاری بۆ هێرشی نوێ -- وایانكردووه ئێستا پێشوازینهكهن لهو گروپە چهكداره.
سەرهكخێڵێكی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی، بە دیارونای وت: "بیابانەکە، بەتایبەتی لە رۆژئاوای ئەنبار، سەرچاوەیەك و پەناگەیەك بوو بۆ تیرۆریستەکان."
وتی: "سەرەتا کەشوهەوای ئەوێ بۆ چەکدارانی داعش لەباربوو بۆ ئەوەی بنکەی زۆر دابنێن و هێرش بکەنەسەر شارەکان و دواجار داگیریانبکەن [لە کۆتایی 2014]."
وتیشی: "دوای ئەوەی هەموو شارەکان [لە ئەنبار] گیرانەوە، تیرۆریستەکان، ئەوانەی لە شەڕ شکستیان هێنابوو، جارێکی دیکە چوونەوە بیابانەکە بۆ ئەوەی ههناسهیهك بدهن و ریزەکانیان رێکبخەنەوە."
عوبێدی وتی: "لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی رزگارکردن، هەوڵەکانمان وەك پیاوانی خێڵەکان و ئەندامانی ئاسایش تهركیزیان كردهسەر رێگریکردن لەو چەکدارانە بۆ ئەوەی سوود لە بیابانەکە وەرنەگرن."
وتیشی: "لە چەند مانگی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەکانمان بەکارهێناون بۆ ئۆپەراسیۆنی گەورەی گەڕان لە ناوچە بیابانیەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تیرۆریستەکان."
ههروهها وتی: "ئەرکەکانمان بە پێداگرتن و باوەڕهوه جێبەجێدهكرێن (...) ههر لهخۆباییبوونێك و تهمهڵی لە هەڵمەتەکانی بهدوكهوتندا مانای پێدانی شانسی مانەوەیه به تیرۆریستەکان."
پاکردنەوەی بیابان لە پاشماوەکانی داعش
عوبێدی وتی: "ستراتیژی بەرتەسککردنەوەمان دانا و ئێستاش ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ پاکردنەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و پیاوانی خیڵەکانهوه ئەنجامدەدرێن گەیشتوونەتە گوندەکانی بیابانەکە و ناوچە دوورەدەستەکان کە هیچ کەس پێشتر نەچۆتە ئەوێ."
چەندین كون و حەشارگەی چەکدارەکان لەناوبراونو چەند چەکدارێكیش لە هەڵمەتەکان و هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون، عوبێدی وتی.
وتیشی پیاوانی خێڵەکان ئێستا هیچ شوێنێکی تیرۆریستەکان نادۆزنەوە لە هەڵمەتەکانی گەڕانیاندا، كه نیشانەی ئەوەیە پاشماوەکانی داعش هەڵدێن و پێدەچێت سەرکێشی ئهوه بكهن كه له سنوورەکە بپهڕنهوه بۆ سوریا لەبەرئەوەی لەوێ گروپەکە هێشتا هەندێك دهسهڵاتی ماوە."
عوبێدی وتی نزیکەی 250 چەکداری داعش لە بیابانەکە خۆیان شاردۆتەوە، بەتایبەتی لە وادی قهزف و وادی حۆران.
وتیشی: "لە رابردوودا ژمارەیان چەند هەزار کەسێك بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە کەمبۆتەوە و مهرگ لە هەموو کونجێكەوە بەرۆکیان دەگرێت."
هێزە هاوبەشەکان بەردەوامن لە گەڕان لە بیابانەکەدا بێوچان، لە 21 تەمموز سێ ماڵ و تونێلێکیان لەناوبرد و 13 تەقەمەنی دەستکردیان تەقاندەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دهریاچهی قادسیە.
لە 23 تەمموز، هێزەکان دەستیانگرت بەسەر کارگەیەکدا کە بۆ درووستکردنی تەقەمەنی بەکارهاتبوولەگەڵ موشەكهاوێژێك کە داعش لە ناوچەی کەربەلا لە رۆژهەڵاتی قائیم جێیهێشتبوو.
سەرۆكی شارەوانیی قائیم ئەحمەد دولەیمی بە دیارونای وت: "بیابانەکە ئیتر ناوچەیەك نیە خواستی تیرۆریستەکانی لەسەربێت بۆئەوەی لەوێ خۆیان بشارنەوە لە هێزە ئەمنیەکان و پیاوانی خیڵەکان."
وتی: "ئەو ژمارە زۆرەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان کە ئەنجامدران بڵاوەیان بە پاشماوکانی داعش کرد و جموجۆڵیانی سنووردارکرد، هەروەها حەشارگەکانیان لەژێر شاڵاوی هێرشدان (...) تیرۆریستەکان هیچ بژاردەیەکیان نیە جگه له مهرگ یان ههڵهاتن بۆ دەرەوەی وڵات."
دولەیمی داوای بەردەوامیی چاودێریکردنی بیابانەکەی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه پتەوکردنی ئەمنییەت لە شارەکانی پارێزگاکەیدا بەندە بە هەڵمەتە بەردەوامەکانهوه بۆ پاکردنەوەی ناوچە بیابانییەکە لە پاشماوەکانی تیرۆریزم.
ئەمنییەت لەژێر کۆنترۆڵدایە
سەرۆكی شارەوانی راوە، حسێن عهكیدی، بە دیارونای وت لەدەستانی بیابانەکە لهلایهن داعشهوه دوایین و کوشندەترین خەنجەرە لە لاشەی ئەو گروپە تیرۆریستییە بدرێت کە هەموو گیانی كونكون و داغان بووه به برینی خەنجەرەكان.
وتی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکردنەوە سنووردارنین بۆ ناوچە بیابانییەکانی تەنیشت شارەکان و درێژدەبنەوە بۆ ناوچەکانی نزیك سنووری سوریاش، کە وەك دیوارێکی بەرگری و ئەمنییە دژی هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ دزەکردن.
عەکیدی وتی: "رەوشی ئەمنی لە شارەکان و لە بیابانەکە، بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندایە." وتیشیراوە، کە دوایین شار بوو تیرۆریستەکانی لێ وەدەرنران، کاری زۆر دەکات وەك شارە رزگارکراوەکانی دیکە بۆ ئەوەی لاپەڕەی شهڕ دابخات وکۆتایی بە هەموو لێکەوتەکانی تیرۆریزم بێنێت.