هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

لایه‌نگرێكی داعش چه‌كداران ده‌گوێزێته‌وه‌ له‌ حه‌وزی یه‌رموكی سوریا

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

ئه‌م پاسه‌ چه‌كدارانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) ده‌گوێزینه‌وه‌ له‌ حه‌وزی یه‌رموكه‌وه‌ بۆ ناچه‌ی بادییه‌ی سوریا دوای گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا. [خاوه‌نی وێنه‌: جومعه‌ مه‌سالمه‌]

ئه‌م پاسه‌ چه‌كدارانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) ده‌گوێزینه‌وه‌ له‌ حه‌وزی یه‌رموكه‌وه‌ بۆ ناچه‌ی بادییه‌ی سوریا دوای گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا. [خاوه‌نی وێنه‌: جومعه‌ مه‌سالمه‌]

هێزه‌ چه‌كدارانی سوریا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ ناوچه‌ی حه‌وزی یه‌رموك له‌ باشوری سوریا، چالاكوانێك چوارشه‌ممه‌ (1 ئایار) به‌ دیارونای وت.

چالاكوان جومعه‌ مه‌سالمه‌ له‌ ده‌رعا وتی كه‌ ئه‌ندامانی جه‌یشی خالید ئیبن وه‌لید، لایه‌نگرێكی داعش كه‌ به‌شێكی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ده‌رعای له‌ژێرده‌سه‌ڵاتدابوو، رازیبووه‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌بدات به‌ رژێم له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ی بادییه‌ (بیابان) له‌ نزیك سوه‌یدا.

ناوبراو وتی: "زیاتر له‌ 300 چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان گوێزرانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی بادییه‌ی سوریا دوای ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێمدا."

وتی كه‌ ئه‌وان له‌ بینای نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیی كۆمپانیایه‌كی لیبیی و پرۆژه‌ی شوقه‌كانی جه‌یلان له‌ پارێزگای ده‌رعا كۆبوونه‌وه‌ پێش گواستنه‌وه‌كه‌.

وتیشی گروپێكی دیكه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش به‌بێ خێزانه‌كانیان له‌ شاری ته‌فاس ده‌ستگیركران پێش راگه‌یاندنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌.

مه‌سالمه‌ وتی هه‌ندێك له‌ میلیشیاكان كه‌ خه‌ڵكی گوند و شاره‌كانی ناوچه‌ی حه‌وزی یه‌رموك و ده‌رعان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێم ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی "باری كه‌سێتیان وه‌ك مه‌ده‌نی جێگیربكرێت و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ئه‌وانی لێن بۆ ناوچه‌ی بادییه‌ به‌جێنه‌هێڵن كه‌ تێیدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ناچارده‌كرێن به‌ چه‌كهه‌ڵگرتن و شه‌ڕكردن له‌ ریزه‌كانیدا".

ئاژانسی هه‌واڵی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت، دانا، رایگه‌یاند كه‌ چوارشه‌ممه‌ شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوریا و چه‌كدارانی داعشدا روویدا له‌ گوندی قوسه‌یر، دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش له‌ حه‌وزی یه‌رموك.

ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا، هێزه‌كانی سوپای سوریا شارۆچكه‌ی شه‌جه‌ره‌، گونده‌كانی عه‌بدین، مه‌عه‌ره‌به‌، كوه‌یا و به‌یت عه‌رایان كۆنترۆڵكردووه‌. ئه‌و هێزانه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش تا گه‌یشتن به‌ قوسه‌یر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500