هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رێگه‌ی ئیدلیب ده‌كرێته‌وه‌ دوای چارەسەركردنی کێشەی فۆعە و کەفریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بلدۆزەرێکی بەرگریی شارستانی کاردەکات بۆ کردنەوەی رێگەی باب هەوا لە پارێزگای ئیدلیب، کە فه‌تواكانی تەحریر شام بۆ قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی ژن و پیاو و بەکارهێنانی ماکیاژ هێشتا لەسەر دیوارەکان دەبینرێن. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

بلدۆزەرێکی بەرگریی شارستانی کاردەکات بۆ کردنەوەی رێگەی باب هەوا لە پارێزگای ئیدلیب، کە فه‌تواكانی تەحریر شام بۆ قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی ژن و پیاو و بەکارهێنانی ماکیاژ هێشتا لەسەر دیوارەکان دەبینرێن. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هاتوچۆی ئاسایی ئۆتۆمبیل و لۆری له‌سه‌ر ئەو رێگەیە گەڕاوەتەوە کە هه‌ردوو سه‌ری باشور و باکوری پارێزگای ئیدلیب پێکدەگەیەنێت دوای چارەسەرکردنی قەیرانی فۆعە و کەفریا، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

ئەو مەدەنیە سورییانەی لە شارۆچکەکانی ژێردەستی رژێم لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە گەمارۆدرابوون، بە سەرکردایەتی تەحریر شام، توانیانناوچەکە جێبهێڵنبەهۆی رێککەوتنێکەوە کە 17 تەمموز سازدرا لەلایەن تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن و روسیای پشتیوانی رژێمەوە.

شارۆچکەکان لە ناوەندی ئیدلیب بۆ ماوەی سێ ساڵ بوو لەژێر گەمارۆدابوون و ئەو رێگەیەی بەنێو پارێزگاکەدا دەڕوات گیرابوو.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیاروناوی وت: "بەشەکانی باشور و باکوری ئیدلیب بەتەواوی لێكدابڕابوون."

کارمەندەکانی بەرگری شارستانی پشوویەك لە کار دەدەن لەو رێگەیەی کە بەشەکانی باشور و باکوری پارێزگای ئیدلیب پێکەوە دەبەستێتەوە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

کارمەندەکانی بەرگری شارستانی پشوویەك لە کار دەدەن لەو رێگەیەی کە بەشەکانی باشور و باکوری پارێزگای ئیدلیب پێکەوە دەبەستێتەوە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

وتی رێگەی باب هەوا لەژێر تۆپباران و نیشانگریی بەردەوامدا بوو، بە تاسەی خۆڵ و به‌ربه‌ستی کۆنکرێتی گیرابوو.

وتیشی دەستبەجێ دوای نەهێشتنی گەمارۆ و گواستنەوەی دانیشتوان لە ناوچەکە، کار دەستیپێکرد بۆ کردنەوەی رێگەکە.

ئیدلیبی وتی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئیدلیب ئه‌و ئامێرانه‌یان هێنا كه‌ به‌رده‌ستیان كه‌وتن بۆ لادانی تاسە خۆڵەکان و به‌ربه‌سته‌ کۆنکرێتی و رێگره‌كانی تریش.

وتیشی تیمەکان تا بتوانرێت رێگەکان چاکدەکەنەوە بۆ کردنەوەیان بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و ئاماژەیکرد بەوەی مەدەنیەکانی هەردوولای پارێزگاکە دەستیانکرد بە بەکارهێنانەوەی رێگاکە هەر کە بەربەستە سەرەکیەکان لادران.

هاتوچۆ دەستپێدەکاتەوە، بەڵام مەترسییەکان ماون

ئیدلیبی وتی لەئێستادا رێگەی باب هەوا چالاکی هاتوچۆی مەدەنی و بازرگانەکانی تێدا بوژاوەتەوە و وا چاوەڕواندەکرێت چالاکی بازرگانی برەوبسێنێت دوای کردنەوەی ئه‌م راڕەوه‌ سەرەکییه‌.

هۆشداریشی دا: "بەڵام سەرەڕای کردنەوەی رێگەکە، هەردوولای رێگەکە هێشتا مەترسیدارن بەهۆی بوونی مینەكانه‌وه‌."

وتی تیمی راهێنراوی تایبەتی بۆ لابردنی مین لە بەرگریی شارستانی وردەوردە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی مین لەو ناوچانەی دەکرێت ببنە هۆی مەترسییەکی گەورە بۆ مەدەنیەکان.

بەشێوەیەکی گشتی لە پارێزگاکە، مین و بۆمبی دەستکرد بەردەوامن لە پێكهێنانی هەڕەشەی جددی بۆ مەدەنیەکان لە پارێزگای ئیدلیب.

دووشەممە (23 تەمموز)، ئۆتۆمبیلێك خۆیدا لە بۆمبێکی دەستکرد لەنێوان شارۆچکەکانی مەستومە و ئەریحا. چوار گەشتیار مردن و ئۆتۆمبیلەکەش تێکشکا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500