شارەزایان وتیان "دەوڵەت ئیسلامی" (داعش) هیچ ویستێكی نەبوو بەڵێنەکەی بباتەسەر لەسەر شەش رفێنراوە عێراقیەکە یان داوای گۆڕێنەوەیان بکات و دواتر تەرمەکانی فڕێدان بەرلەوەی ئهو مۆڵهتهی خۆیان دایاننابوو بەسەربچێت.
وتیشیان گروپەکە بهتهواوی مهبهستی بوو ئەو پیاوە فرێنراوانە بکوژێت و منداڵەکانیان بە بێ باوك جێبمێنن و هیچ نیەتێکیشیان نەبوو "هەموو" ژنە داعشەکان ئازاد بکەن وەك خۆیان باسیدەکەن -- تەنیا چەند ژنێکیان ویستووە کە هاوژینی چەکدارە پلە باڵاکانیان بوون.
لە رووداوێكدا کە عێراقیەکانی توڕەکرد، داعش شەش پیاوی لە ناوچەی حەمرین رفاند و دواتر لە ڤیدیۆیەکدا 23 حوزەیران هەڕەشەی کوشتنی کردن گەر بەغدا لە سێ رۆژدا ژنە داعشە بەندکراوەکان ئازادنەکات.
لە 27 حوزەریان، سوپای عێراق رایگهیاند كهتەرمی هەشت کەس لە نزیك رێگای خێرای کەرکوك و بەغدا دۆزرانەوە، شەش رفێنراوەکەش لەنێویاندا بوون.
تەرمەکان لە تەل شەرەف لە پارێزگای سەڵاحەدین دۆزرانەوە، لهكاتێكدا شیتەڵبووبوونەوە و هێلەکی بۆمبڕێژکراویان لەبەرکرابوو.
لێکۆڵینەوەکان ئاشكرایانکرد كه چەند کاتژمێرێك دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کوژراون و داعش هەرگیز نیەتی نەبووە بەڵێنەکەی بباتەسەر.
'فریدان ئایینیانە'
مامۆستای ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی نەهرەین، حسێن عەلاوی، وتی داعش وای دەردەخست کە دەیەوێت هەموو ژنەکانی لە زیندانەکانی عێراق رزگار بکات، "بهڵام راستیەکەی ئەوەیە تەنیا دەیویست ژمارەیەکی سنووردار لەوانه قوتاربکات".
عەلاوی بە دیارونای وت گروپەکە تەنیا دەیویست هاوژینی سەرکردەکانی داعش ئازادبكرێن، "لەکاتێكدا ئەوانی دیکە بۆ دۆزەخ بچن".
وتی: "ئەوان دووڕوون و تەنیا بەدوای بەرژەوەندییە تایبەتییە تەسکەکانی خۆیانەوەن (...) فریودان ئایینیانە".
لێكۆڵهر هیشام هاشمی بە دیارونای وت لەناو ئەو بەندكراوە داعشانەی داوای بەربوونیان دەکردن مونا خلیفاوییان تێدایە، کە ژنی سەمیر عەبدول محەمەد خلیفاوییە و فەرماندەیەکی باڵای داعشە و نزیكە لە ئەبوبەکر بەغدادی.
دوای ئەوەی تەرمەکان دۆزرانەوە، هێزەکانی عێراق 4 تەمموزئۆپەراسیۆنێکی گهورهیان دەستپێکرد، "تۆڵەی شەهیدان" ، بۆ ئەوەی شانەکانی داعش راوەدووبنێن و ژمارەیەك توندڕەویان گرت و حەشارگە و پەناگەکانیشیان لەناوبردن.
حوکمەتی عێراق دەستیکرد بە گەڕان بۆ شەش پیاوەکە هەر دوای ئەوەی زانیی رفێندراون و روونیشیکردەوە كه لەگەڵ توندڕەوەکاندا گفتوگۆ ناکات.
هاشـمی وتی: "ئەوان سووربوون لەسەر ئەوەی لەگەڵ داعش گفتوگۆ نەکەن لەبەرئەوەی گروپێکی تیرۆریستە و ناکرێت بڕوای پێبکرێت، بەڵگەکانی پێشتریش لەسەر کوشتنی شەش رفێنراوەکە ئەوەیان خستەڕوو."
'نرخی مرۆڤایەتی نیە'
شارەزای ئەمنی مەعان جبوری وتی کارێكی نامۆ نیە گروپێکی وەکو داعش پروپاگەندەی ساخته بۆ فریودانی خەڵك بڵاوبکاتەوە، وەك ڤیدیۆی شەش رفێنراوەکە.
جبوری بە دیارونای وت: "تاوانە قێزەوەنەکانی ئەم گروپەکە و مێژووە قێزەونەکەی لە عێراق هیچ نرخێك و لانیكهمی متمانهی بۆ نەهێشتۆتەوە."
وتی: "عێراقیەکان زۆر باش لەمە ئاگادارن، هەربۆیەش پشتگیری هەوڵەکانی حکومەتیان دەکرد بۆ پهلاماردانی پاشماوەکانی تیرۆریزم به مشتێكی پۆڵایین هەر دوای ئەوەی ههواڵی رفاندنهکەیان بیست.
وتیشی: "داعش گروپێك نیە بە ئەخلاق و بههای مرۆڤایەتی بەڕێوەبچێت، هیچ سیستم و یاسایەکی نێودەوڵەتیش پیادەناکات تا بمانتوانیایە لەگەڵیاندا گفتوگۆ ئەنجامبدەین (...) ئەوانه کۆمەڵێك بەربەرین و تاکە ئامانجیان کوشتن و تۆقاندنه."