هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دەستپێکرد رۆژی شەممە (14 تەمموز) بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی فوراتی باڵا لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
ئۆپەراسیۆنەکە لەژێرناوی "ئوسود جەزیرە" (شێرەکانی دوورگە)دا ئامانجێتی بگەڕێت بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لەو ناوچانە کە لە شاڕێگەی حەدیسە-بێجییەوە درێژدەبنەوە تا سەر سنووری سوریا و بەنێو ئەنبار و نەینەوادا تێدهپهڕن.
قائیمقامی قائیم، ئەحمەد دولهیمی، چوارشەممە (18 تەمموز) بە دیارونای وت یەکە گەورەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، یەکەکانی فریاگوزاری و خێڵەکیەکان، بەپشتگیریی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، بەشداریدهكهن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
وتی تائێستا ئۆپەراسیۆنەکە بۆتە هۆی دۆزینەوەی کەمپێکی داعش کە چەند عەرەبانەیەکی تێدابووە و بەتەواوی تێکشکێنراون.
"هێزەکانمان بەردەوامن لە گەڕان لە ناوچەکەدا بۆ بنکەکانی دوژمن و شوێنکەوتنی پاشماوەکانیان."
ئۆپەراسیۆنەکە بەشێكە لە هەوڵی پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا، کە هێزەکانی عیراق ئەمنیەتیان بەهێزکردووە بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئەندامانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق.
دهوریهكانی چاودێری و روماڵکردن بەدرێژایی سنوورەکە زیادکراون.
دولهیمی وتی: "هەوڵێکی گەورە دراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆرئاوای وڵات و ناوچە بیابانیەکان."
دەربارەی دۆخی ئەمنیی قائیم، دولهیمی وتی لەئێستادا دۆخەکە سەقامگیرە و "هەموو شتێك کۆنترۆڵکراوە".
وتی سەقامگیریی ئەمنی و خزمەتگوزاری پەرەپێدراو ئاسانکاریی كردووه بۆ گەڕانەوەی خێزانی ئاوارەی زیاتر و ئاماژەیکرد بەوەی 23 خێزان لەم هەفتەیەدا گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە.
وتیشی: "گەڕانەوەی خۆبەخشانەی خێزانە ئاوارەکان زیاددەکات چونکە لە چەند مانگی رابردوودا بەهەزاران خەڵکی ئاوارە گەڕاونەتەوە لە کەمپ و پەناگەکانەوە لە رەمادی و فەلوجە و حەبانیەوە."