هێزەکانی عێراق ژمارەیەك ناوچەی دابڕاویان لە باکور و خۆرئاوای پارێزگای دیالە پارککردۆتەوە لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) وەك بەشێك لە هەڵمەتی تۆڵەی شەهیدان، بەرپرسێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.
هێزی هاوبەشی سوپا و پۆلیسلە 4 تەمموز دەستیانكرد بە هەڵمەتەکەلە سێ پارێزگای هاوسێی دیالە و سەلاحەدین و کەرکوك دوای زیادبوونی چالاکیهكانی ئەندامانی داعش کە مەدەنیە بێبهرگرییهكانی ناوچەکەیان کردبووە ئامانج.
ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای دیالە عەبدولخالق عەزاوی، سێشەممە (17 تەمموز) بە دیارونای وت: "هەڵمەتەکە ئامانجەکانی پێکاوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە."
وتی هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگاکە بەچڕی بهدووو پاشماوەی ئەندامانی داعش کەوتوون لە قوڵایی گردەکانی حەمرین و حەوزی عوزهیم و تەواوی ناوچەکانی دیکەی باکور و خۆرئاوای دیالە، هاوسێی پارێزگای سەلاحەدین.
عەزاوی وتی: "گەڕان و پشکنین له زۆر گوند ئەنجامدراوە، بەتایبەتی ئهو گونده چۆڵکراوانهی دانیشتوانهكهی ئاوارەبوون بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاتر بەهۆی ئهوهی شوێنەکانیان لهدهرهوهی مهودای پرێزراویی ئهمنیدان."
وتیشی ئۆپەراسیۆنی گەڕان ناوچەکانی جەبەل، ئەلبوعیسا، ئەلبوحەواد و سوبەیعاتی لەخۆگرتبوو، کە هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەم ناوچانەیان کردووە و سێ فەوجی عێراقییان جێگیرکردووە بۆ دەستەبەرکردنی ناوچەکە.
عەزاوی وتی داعش لەو ناوچانەی بە "ستراتیژی" دایدەنان، زەبرێکی کوشندەی بەرکەوتووە، چونکە وایاندەکرد گروپەکە بتوانێت ئاسان خۆی بشارێتەوە و هاتوچۆبکات.
وتیشی: "دەیان پاشماوەی [داعش] یان کوژراون یان دەستگیرکراون لەم هەڵمەتە ئەمنییەدا و زۆر تونێل و شوێنی حەوانەوە تەقێنراونەتەوە."
خۆپیشاندان 'کارناکاتە' سەر هەوڵە ئەمنیەکان
عەزاوی وتی ئەو خۆپیشاندانانەی لە زۆر پارێزگای عێراق ئەنجامدراون لە باشور و ناوەندی وڵات لە دوو هەفتەی رابردوودا "کاریگەرییان نابێت لەسەر هەوڵەکانی لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریزم".
خۆپیشاندەران داوای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریی گشتی باشتر دەکەن.
عەزاوی وتی: "هێزەکانمان بەردەوامدەبن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بەهەمان شێوە و رێگە بە داعش نادەن سوودببینێت لە خۆپیشاندانەکان بۆ خۆڕێکخستنەوە و چالاکیە تاوانکارییەکانی پەرەپێبدات."
وتیشی دانیشتوانی دیالە پشتگیریی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان کردووە و داواکاریی خۆیان بۆ ئیدارەی ناوچەکە ناردووە.
وتی: "بەڵام ئەولەویەت لەمڕۆدا بۆ خەڵك ئەوەیە كه بەتەواوی لە شانەکانی داعش رزگاریان ببێت کە بەردەوامن لە هەڕەشە دروستکردن بۆ سەر ئەمنیەت و ههروهها بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانە بۆ ناوچەکانیان."
سڵاو!
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
زۆر باشە
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
خوایە گیان هێزە ئەمنیەکانمان بپارێزە!
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت