هەوڵەکانی بنیاتنانەوە لە موسڵی کۆن بەربەستی گەورەی هاتۆتەڕێ بەهۆی ئاستی ئەو وێرانکارییەی بەهۆی شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە دروستبوو، بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.
حکومەتی عێراق لەکۆتایی حوزەیراندا رایگەیاند كه 20 ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ بنیاتنانەوەی موسڵی کۆن.
کاربەدەستانی موسڵ لەگەڵ دانیشتوانی شار دەستیانكرد بە هەڵمەتێك له 28 حوزەیران بۆنەهێشتنی داروپەردووی سەر شەقامەکانو "پلانیان هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی رووی رۆشن و مێژوویی موسڵی کۆن،" دورەید حیکمەت، راوێژکاری پارێزگاری نەینەوا وتی.
حیکمەت بە دیارونای وت: "چەند لیژنەیەك پێکهێنران بۆ سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوە و لیستێكی زیانەکانیش ئامادەکراوە."
وتی کار بەردەوامە بۆ لادانی داروپەردووهكان لەنێو بینا زیانبەرکەوتووەکاندا لە ئەنجامی ئەو شەڕانهی لە کۆڵانە تەسکەکانی شارەکەدا کران.
حیکمەت وتی شارەوانی موسڵ 300 بلدۆزەری بڵاوەپێکرد بۆ پاککردنەوەی شارەکە بە یارمەتی راستەوخۆی خەڵکی ناوچەکە، وتی بەڵام پارەی تەرخانکراو بەپێی پێویست نابێت بۆ تەواوکردنی ئەرکە پێویستەکان.
بنیاتنانەوەی خانووهكان
ئەندامێكی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حوسامەدین عهبار بە دیارونای وت ماڵەکانی موسڵی کۆن زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەجۆرێك 2,700 یەکەی نیشتەجێبوون ئاستی جیاوازی زیانبەرکەوتن نیشاندەدەن.
عهبار بە دیارونای وت: "جێهێشتنی ئەم خانوانە بەوشێوەیە مانای وایە خاوەنەکانیان بێ ماڵ دەمێننەوە و مەینەتی بەردەوام دەبێت لە کەمپهكانی ئاوارەکاندا."
لانیکەم 120,000 ئاوارە خەڵکی موسڵی کۆنن، کە ناوچەیەکی نۆ کیلۆمەتری دووجایە لە بەشی خۆرائاوای شارەکە.
وتی: "داروپەردووهكان لادراون و لەئێستادا ژمارەیەك شەقام و کۆڵان کراوەن،" لەگەڵ خزمەتگوزاری وەك ئاو و کارەبا کە لە هەندێك گەڕەك پێشکەشدەکرێت.
عهبار وتی: "رێگەی بەردەممان هێشتا سەخت و درێژە، چونکە تواناکانی حکومەت سنووردارن و هەوڵەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بهگوێرهی پێداویستیەکانمان نیه."
کارکردن بەهێواشی بهڕێوهدەچێت
موسڵی کۆن پێویستی بە "بنیاتنانەوەی تەواوی هەموو گەڕەکەکانی هەیە"، شیروان دووبەردانی وتی، کە بەمدواییانە لههەڵبژاردنە پەرلەمانیەکاندالە پارێزگای نەینەوا دەرچوو، بەڵام هێشتا دەستبەکارنەبووە.
موسڵی کۆن حەوت دەروازەی هەیە و هەر یەکێکیان ناوچەی نیشتەجێبوونن: باب تۆب، باب سنجار، باب لەکاش، باب بەیز، باب شەمس، باب سەرای و باب جەدید. سەرچاخانە، فاروق، شیفا و زەنجیلیش بە گرنگترین گەڕەکەکانی دادەنرێن.
دووبەردانی وتی: "ساڵێك دوای رزگاركردنی موسڵ، زۆرێك لەم گەڕەکانە هێشتا پڕن لە پاشماوە و بهدهست کورتهێنانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانهوه دهناڵێنن."
وتی: "کارکردن بەهێواشی بەڕێوەدەچێت، چونکە بەربەستی گەورە هەن کە پێویستیان بە پلان و هەماهەنگی هەیە لەنێوان عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردن."
بهرنامهی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان یهكێكه لهو دەزگایانەی پشتگیریی هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی ژێرخان و ماڵەکان دەکەن.
وتی بەڵام جگه لهو زیانانهی له ماڵهكان و ژیرخان كهوتوون، پێگە مێژووییەکانیش پێویستیان بە سەرنجپێدانە و ئاماژەشیکرد بەوەی عێراق رێکەوتنێکی کردووە لەگەڵ یونێسکۆ و ئیماراتی عەرەبی لە 23 نیسان بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوری.
دووبەردانی وتی داعش بەرپرسە لە زیانی زۆر گەورە و ئاماژەشیکرد بەوەی "کارێکی ئاسان نیە کە ژیان بەهەموو وردەکاریەکانیەوە دەستپێبکاتەوە".