دوای کشانەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار، رژێمی سوریا بەردەوامبوو لە هاتنەوەوە بۆ پارێزگای دەرعا لە کۆتایی هەفتەدا، چالاکوانێکی ناوچەکە دووشەممە (16 تەمموز) وتی.
چالاکوانی دانیشتووی دەرعا جومعە مەسالمە وتی هاوکات، گواستنەوەی ئەو چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان کە رەتیدەکەنەوە لە پارێزگاکە بمێننەوە، دەستیپێکردووە، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رژێم کراوە.
مەسالمە بە دیارونای وت: "نزیکەی 500 کەس کە رەتیانکردەوە لەو پارێزگایەی باشور بمێننەوە دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی ئاشتەوایی، دەگوێزرێنەوە بۆ پارێزگای ئیدلیب."
وتی لەنێویاندا 50 سەربازی رژێمی پێشوو هەبوون کە ساڵانی رابردوو جیابووبوونەوە، ههروهها 300 چەکدار لە چەندین گروپی جیاوازی ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان و "بەرپرسی شەریعە"ی چەند گروپێکی ئیسلامی.
![سەربازانی رژێمی سوریا و مەدەنیەکان نزیك بەو پاسانە دەوەستن کە دەیانگوێزێتەوە لە ناوچەی سەجنەی دەرعا بەلەد پێشئەوەی کاروانەکە بڕوات بەرەو پارێزگای ئیدلیب لە 15 تەمموز. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]](/cnmi_di/images/2018/07/16/13529-Syria-forces-convoy-600_384.jpg)
سەربازانی رژێمی سوریا و مەدەنیەکان نزیك بەو پاسانە دەوەستن کە دەیانگوێزێتەوە لە ناوچەی سەجنەی دەرعا بەلەد پێشئەوەی کاروانەکە بڕوات بەرەو پارێزگای ئیدلیب لە 15 تەمموز. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]
ههروهها سەرۆکی دادگای خانهی دادیش لە دەرعا، عیسمەت عەبسی، ناوچەکەی جێهێشت.
وتی زۆربەی ئەو ئەندامانەی ئۆپۆزسیۆن کە بڕیاری جێهێشتنی ناوچەکەیان دا رێگەیان پێدەدرا شتومەکی خۆیان و چەك و هەندێك گوللە لەگەڵ خۆیان بەرن و هەندێكیان خەڵکی بونیان مەرسوس بوون.
مەسالمە وتی بونیان مەرسوس بەشێكە لەژووری ئۆپەراسیۆنی سوپای باشوری تازەپێكهێنراوکە پێشتر و لەم مانگەدا دامهزرێنرا لەلایەن 11 گروپی ئۆپۆزسیۆنەوە کە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشهكانی رژێمیان دەدا لەسەر ناوچەکە.
وتیشی گواستنەوەکە ئەنجامدرا دوای ئەوەی ئەوانەی بڕیاری جێهێشتنی پارێزگاکەیان دابوو لە ناوچەی سەجنەی دەرعا بەلەد کۆبوونەوە و سواری 15 پاس بوون.
پۆلیسی روسی پاسەکانی پشکنی و ناوی ئەو کەسانەی پشتڕاستکردەوە کە دەڕۆن بەگوێرەی لیستێك کە لەلایەن لیژنەی دانوستانەوە ئامادەکرابوو، جانتاکانیش گەڕان تا دڵنیابن لەوەی چەکی رێگەپێنەدراویان پێنیە.
ههروهها وتی: "هێزەکانی رژێمی سوریا بەردەوامبوون لە جێگیربوون لە تەواوی پارێزگاکەدا و لەو شوێنانەی کە لەلایەن لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە چۆڵکرابوون، کە چەکی قورس و تەقەمەنیهكانی خۆیان رادەستکرد."
'پێشڕەویی خێرا' لە خۆرئاوای دەرعا
بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، روانگەی سوری بۆ چاودێریكردنی مافەکانی مرۆڤ دووشەممە رایگەیاند کە یەکەکانی رژێم و چەکدارانی هاوپەیمانی "پێشڕەویی خێرا"یان کردووە دژی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەشی خۆرئاوای دەرعا.
بەڕێوەبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هێزەکانی رژێمی سوریا شارۆچکەی حەرایان گرت، لەگەڵ سەملین و تیها و زیمیرین."
وتی هێزەکانی رژێم چەکدارانی ئۆپۆزسۆنیان لە تیها دەرکرد لە پێشڕەویی سەربازییاندا، لەکاتێکدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەرا رێککەوتن لەسەر تەسلیمبوون.
وتیشی چەکدارانی شارۆچکەیەکی ئەو نزیکانە، نەوا، لە گفتوگۆدا بوون بۆ رێکەوتنێکی هاوشێوە.
بەهۆی ئەو رێککەوتنانەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ناوچەكهی خۆیان لەگەڵ چەكی قورس و مامناوەند رادەستی هێزەکانی حکومەت دەکەن بەرامبەر وەستانی بۆمباران.
بەڵام روانگەکە رایگەیاند كه توندڕەوان گردێکی هاوسێی حارەیان گرتووە و رەتیدەکەنەوە رادەستیبکەن.
رژێم و روسیا وەڵامیاندایەوە بە بۆمبارانی چڕی گردەکە و 30 چەکداریان لە هاوپەیمانێتی تەحریر شام کوشت.
عەبدولڕەحمان وتی دووشەممە هیزەکانی رژێم بۆ ماوەیەکی کورت گردەکەیان گرت، بەڵام تەحریر شام 12 سەربازی رژێمی خستە کەمینەوە و کوشتنی و ناچاریکردن بە کشانەوە.
لە پارێزگای قونەیترەی هاوسێ، هەندێك شارۆچکە لەژێر تۆپبارانی چڕی رژێمدان، بەجۆرێك هێزەکانی رژێم یەکشەممە (15 تەمموز) چوونەناو شارۆچکەی مەشەرەوه دوای ئەوەی چەکدارانی رژێم کشانەوە.