سەرۆك خێڵێكی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی، پێنجشەممە (12 تەمموز) وتی مەترسی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەسەر شارەکانی ئەنبار زۆر کەمیکردووە.
عوبێدی بە دیارونای وت ئەمەش دەرئەنجامی "هەڵمەتەکانی شەنوکەوکردنە کە بەردەوام شانەکانی گروپەکە و حەشارگە نههنیهكانیان لە بیابانەکە دەکەنە ئامانج."
وتی: "ئەم هەڵمەتانە بێوچان لە دوو بەرەوە بەردەوامن."
عوبێدی وتی: "یەکەمیان لە بیابانهكهی شاری بەغدادی و دەشتی حورانەوە لە باشورەوە درێژدەبێتەوە بۆ بیابانی روتبە و سنووری عێراق لەگەڵ ئهردهن و سعودیە."
وتیشی بەرەی دووەم لە بیابانی سەرسارەوە دەستپێدەکات بەرەو سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا، تا دەگاتە شاری قائیم و سنووری سوریا.
ههروهها وتی: "لەم هەڵمەتانەدا، چەندین حەشارگەی داعش دۆزراونەتەوە و تەقێنراونەتەوە، هەندێکیان کۆن بوون و هەندیكی دیکەشیان بهمدواییانه دروستکراون."
عوبێدی وتی هێزە خێڵەكیهکان و هێزە ئەمنیەکان لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵتیەوە پشتگیریکران ئەم هەفتەیە و چوار تونێل و ئەشکەوتیان لە بیابانی کوبەیسە لەناوبرد لە باشوری رۆژئاوای هیت.
وتیشی: "هێرشە چڕە زەمینی و ئاسمانییەکان بەدرێژایی ئەم هەفتەیە لانیکەم 27 تیرۆریستیان کوشتووە،" كه زۆربەیان لەناو تونێلەکاندا خۆیان حەشاردابوو، ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەوەی هێرشبەرنە سەر شارۆچکە و گوندەکانی نزیکیان.
وتی: "هەموو ناوچەکانی پارێزگاکەمان له ئاسایش و ئارامییەکی تۆکمەدان (...) دزەکردنی چەکدار و هێرشبەرە خۆکوژەکان لە بیابانەکەوە بۆ ناو شارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە."
وتیشی: "لە دەستپێکی ئەمساڵەوە، تەنیا دوو حاڵەتی دەزکردنمان بینیوه بۆ ناو شارەکانی حەدیسە و بەغدادی، ئەوانیش سەرکەوتووانە بەرپەچدرانەوە، سوپاس بۆ هێزەکانمان."
ههروهها وتی بەردەوام ئەو سەرکەوتنانە هۆکاربوون بۆ تۆکمەکردنی هاوکاریی نێوان هێزە ئەمنیەکان و دانیشتوانە ناوخۆییەکە.
وتی: "خەڵكهكه وەك قهڵایهك لە پشت هێزە [ئەمنییەکانەوە] وەستاون لەدژی تیرۆریستەکان و ئەمنیەتی ناوچەکانیان دەپارێزن."