دانیشتوانی دەشتەکانی نەینەوا فێربوون چۆن پشتگیریبكهن له ئاشتی کۆمەڵایەتی پاش رزگاربوون له داگیرکاریەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
وەك بەشێك لەم هەوڵە، پرۆژەی گرێدانهوهی پێکهاتەکان لە دەشتەکانی نەینەوا دەستیانکردووە بە رێكخستنی وێركشۆپەکان و چالاکیەکانی بنیاتنانهوهی کۆمەڵگە بۆ بەشداربووان کە سەر بە چەندین گروپی ئایینی و ئێتنیی جیاوازن.
لێرە کوڕ و کچە گەنجەکان دەتوانن فێری ئهوه دهبن چۆن پردهكانی نێوانیان بنیادبنێنهوه و بناغەکانیپێکەوەژیانی ئاشتیانەی دانیشتوانەكه چاكبكهنهوه.
بەڕێوبەری راگەیاندنی ئەو پرۆژهیه، جەمیل جەمیل، بە دیارونای وت لەکاتی سازدانی وێرکشۆپەکانی ئەڵتەرناتیڤهكانی توندوتیژیدا کە 23 و 25 حوزەیران لە شارۆچکەی بەرتەلە بەڕێوەچوون، گەنجان فێربوون چۆن کێشەکان لەڕێی مێتۆدی ناتوندوتیژەوە چارەسەربکەن.
![وێرکشۆپی ئەڵتەرناتیڤهكانی توندوتیژی لە بەرتەلە راهێنانی چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی توڕەیی لەخۆگرتبوو لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی بۆچوونی جیاوازیان هەیە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی گرێدانهوهی پێکهاتەکان لە دەشتەکانی نەینەوا]](/cnmi_di/images/2018/07/12/13394-Iraq-Bartala-youth-600_384.jpg)
وێرکشۆپی ئەڵتەرناتیڤهكانی توندوتیژی لە بەرتەلە راهێنانی چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی توڕەیی لەخۆگرتبوو لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی بۆچوونی جیاوازیان هەیە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی گرێدانهوهی پێکهاتەکان لە دەشتەکانی نەینەوا]
وتی زیاتر لە 20 بەشداربوو، کە لە تەمەنهكانی نێوان 20 بۆ 30 ساڵدا بوون، فێربوون چۆن کۆنترۆڵی توڕەبوون و هەڵچون بکەن و چۆن گوێڕادێرن بۆ کەسانی دیکە و ئەرێنییانە مامەڵەبکەن لەگەڵ بۆچوونە جیاوازەکاندا.
گروپەکە چەندین چالاکیشیان ئەنجامدا کە تێیاندا لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەی نەینەوا مامەڵەیانکرد وەك هەوڵێك بۆ تیشکخستنە سەر ئاکارە هاوبەشەکان.
جەمیل وتی: "راهێنراوان نوێنەرایەتی گروپه ئێتنیهكانی ناوچهكهیان دەکرد، وەك موسوڵمان و مەسیحی و کورد و تورکمان و شەبەك و کاکەیی."
وتیشی: "نەوەی نوێ داهاتوون و توانای زۆر لای ئەوانە بۆ بەرقەراربوونی ئارامی، بۆیە ئێمە پێكهوه كۆیاندهكهینهوه لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییەکانیان وەك پیاوانی ئایینی و بەرپرسانی حکومی و سەرۆك خێڵەکان."
ههروهها وتی: "ئەرکی ئێمەیە لهو گهنجانه نونیادنهرانی ئاشتی دروستبکەین كه بەڵێنیانداوە پێکهاتەکانیان گەشەپێبدەن."
'رۆحی لێبووردەیی'
یەکەم قۆناغی پرۆژەی گرێدانهوهی پێکهاتەکانی دەشتەکانی نەینەوا ساڵێك لەمەوبەر دەستیپێکرد، بەهاوکاری دارایی حکومەتی ئەڵمانیا و رێکخراوی ئون پۆنتێ پێر (UPP)، کە دەزگایەکی خۆبەخشی ئیتاڵییە.
سێ رێکخراوی ناوخۆییش -- رێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەنامەکردن و رێکخراوی کۆمەكی روسول سیغەر و داك بۆ ژنانی ئێزدی -- بەشدارییان کرد.
جەمیل وتی: "چەندین وێرکشۆپ و وانەی راهێنانمان سازكرد بۆ گەنجانی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا، لهوانه بەرتەلە، حەمدانیە، قەرەقۆش و بەعشیقە."
وتیشی ئامانجەکە "بنیاتنانەوەی رۆحی لێبووردەیی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو فاکتەرانەیە کە هاوسهنگیی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن لەگەڵ کاریگەرە نەرێنیەکانی تیرۆریزم".
ههروهها وتی فیستیڤاڵە فۆلکلۆریەکان بەشێكن لە پرۆژەکە لەگەڵ چالاکیەکانی بنیاتنانی كۆمهڵهكان، لهوانه ماراسۆن و هەوڵەکانی جوانکاری. وتیشی قۆناغی داهاتووی پرۆژەکە مانگی ئاب دەستپێدەکات و چالاکی زیاتر لەخۆدەگرێت.
'شوێنێك بۆ پێکەوەژیان'
ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانی بەرتەلە، جەلال بوتروس، وتی داعش هەوڵیدا تۆڕی كۆمهڵایهتی عێراقی ههڵوهشێنێتهوه، بەتایبەتی لە دەشتەکانی نەینەوا، کە ناسراون بەوەی فرە ئێتنین.
بوتروس بە دیارونای وت رێکخراوە ناوخۆییەکان و گەنجەکان لە هەر باکگراوندێك بن دەیانەوێت ئەو تۆڕه کۆمەڵایهتیەی ناوچەکانیان چاکبکەنەوە.
قائیمقامی بەرتەلە، محەمەمد فەتحی، بە دیارونای وت: "ناوچەکەمان شوێنێك بووە بۆ پێکەوەژیان و هەرواش دەبێت (...) پشتگیریکردنی پێکەوەژیان هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر."
ئەندامێكی لیژنەی خزمەتگوزاری له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حوسامهدین عەبار، بە دیارونای وت لادانی گروپێك کە بانگەشەی بۆ کلتووری شەڕانگێزی و توندڕەوەی دەکرد و جێگاگرتنەوەی بە کلتووری خۆشەویستی و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی "ئامانجمانە".
وتی: "زۆر بەخێرایی توانیمان هەرچی پاشماوەی داعشە دووربخهینهوه و ئەو بەشە تاریکەی تیرۆریزم دابخەین (...) دەبێت رێگای دیکەی ئەڵتەرناتیڤ بدۆزینەوە بۆ توندوتیژی."
وتیشی: "دیالۆگ یەکێكه لەوانە (...) لهڕێی دیالۆگەوە لەیەکتری نزیكدەبینەوە و دەکرێت ناکۆکیەکان چارەسەربکرێن."