هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

مەدەنیەکان لە باشوری دەرعا هەڵدێن لەترسی دەستپێکردنەوەی شەڕ

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

مەدەنیەکانی سوریا کە لە پارێزگای دەرعا هەڵاتوون پەنایانبردۆتە بەر ناوچەی سنووریی قونەیترە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

مەدەنیەکانی سوریا کە لە پارێزگای دەرعا هەڵاتوون پەنایانبردۆتە بەر ناوچەی سنووریی قونەیترە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

سێ هەفتە دوای ئەوەی رژێمی سوریا دەستیکرد بە هێرش بۆسەر باشور، پشێوی و ترس بڵاوبۆتەوە بەنێو زۆر بەشی پاریزگای دەرعادا، چالاکوانانی ناوچەکە وتیان.

وتیان ناوچە گوندنشینه‌كانی باشوری پارێزگاكه‌ کۆڕەوی مەدەنیەکان بەخۆیەوە دەبینێت لەکاتێکدا رژێم نزیکدەبێتەوە، بەهۆی دەنگۆی تاڵانکاریی بەربڵاوه‌وه‌ لە ناوچە گوندنشینه‌كانی خۆرهەڵاتی دەرعا لەوکاتەوەی رژێم و هاوپەیمانانی کۆنترۆڵیان کردووه‌.

ئەفسەرێكی سوپای سوریای ئازاد لە دەرعا، یاسر تورکمانی، بە دیارونای وت هەڵاتن لە بەشە گوندنشینه‌كانی باشوری دەرعا بەردەوامە چونکە ترس لەنێو مەدەنیەکاندا بڵاوبۆتەوە بەهۆی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ و تۆپباران و هێرشی ئاسمانیەوە.

وتی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی چوونەتە نێو ناوچە گوندنشینه‌كانی پارێزگاکەوه‌، "بەتایبەتی شارۆچکەکانی تەل شیهاب و زەیزون".

جەیش ئەبابیل، کە چەکدارەکانی لەم وێنەیەدا لە باشوری سوریا دەبینرێن، پەیوەندییانکردووە بە سوپای باشوری نوێوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

جەیش ئەبابیل، کە چەکدارەکانی لەم وێنەیەدا لە باشوری سوریا دەبینرێن، پەیوەندییانکردووە بە سوپای باشوری نوێوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتیشی مەدەنیە ئاوارەکان بۆ ته‌نها شوێنێکی دیاریكراو هەڵنایەن، بەڵکو بەرەو قونەیترە و حۆران و ناوچە دارستانیەکان دەڕۆن.

هه‌روه‌ها وتی کۆڕەوێکیش لە ناوچەی یەرموك لە بەشی خۆرئاوای پایتەختی پارێزگای دەرعا به‌رپابووه‌، کە لەلایەن جەیش خالید بن وەلیدی سەر بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە کۆنترۆڵکراوە.

تورکمانی ژمارەی هەڵاتوانی ئەو دوو ناوچەیەی بە 6,000 خەمڵاند.

هاوپەیمانێتیە نوێکە دەڵێت شەڕدەکات

تورکمانی وتی ترس بڵاوبووه‌وە کاتێك 11 لایەنی چالاك لە ناوچەکە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی نوێیان راگەیاند، لەژێر ناوی سوپای باشوردا.

وتی ئەم هاوپەیمانێتیە لە دەرەوەی بازنەی ئاشتەوایی دەمێنێتەوە كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان رژێمی پشتیوانیکراو لەلایەن روسیاوه‌ و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە بەشەکانی دیکەی دەرعا، لەنێویاندا ئەو لایەنانەی کە چوونەتە ناوچەکانی خۆرهەڵات دوای ئەوەی ئاشتەواییان رەتکردەوە.

وتیشی: "سوپای باشور گردبوونەوەیه‌كی گشتی راگەیاندووە بۆ شەڕ."

جیا لەوەش، چالاکوان جومعە مەسالمە بە دیارونای وت تاڵانیی بەربڵاوی كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی ناوماڵ بڵاوبۆتەوە لە هەندێك بەشی ناوچە گوندنشینه‌كانی خۆرهەڵاتی دەرعا لەوکاتەوەی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی گەیشتوون.

وتی ئەم جۆرە لە تاڵانی كه‌لە سوریا بە "تەعفیش" ناسراوەلە زۆربەی ناوچەکان تێبینیدەکرێت دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆن دەکشێتەوە.

لە دەرعا، "بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی سەیدا و ئوم مەیازین و شارۆچکەکانی سەر رێگەی دەروازەی نەسیب روودەدات".

مەسالمە وتی تاڵانی دوای ئەوە روویدا کە دانیشتوانه‌كه‌ لە ترسی ئەو هێرشە ئاسمانیانە هەڵاتن کە شارۆچکەکەیانی کردبووە ئامانج و پێشئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500