بەردبڕەکان لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری سوریا خۆپیشاندانیان زیادکردووە دژی تەحریر شام بەهۆی زیادكردنی باجه‌وه لەلایەن ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەوە کە زۆرینەی ناوچەکە بەڕێوەدەبات، چالاکوانێکی خۆجێی وتی.
خاوەنی کارگەکانی بەردبڕین دەترسن لەوەی ئەمە ببێتە هۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمه‌كانیان و ناچاریانبکات موچە کەمبکەنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان.
چالاکوانێك له ئیدلیب، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت بەردبڕەکان خۆپیشاندانێکیان کرد دژی تەحریر شام لە 8 تەمموز دوای ئەوەی هاوپەیمانێتیەکە باجی له‌سه‌ر هه‌ر لۆرییه بەردێك زیادکرد لە 400 دۆلارەوە بۆ 1,500 دۆلار.
وتی: "خۆپیشاندەران دەستیانکرد به داخستنی رێگەیەك بە تایەی سوتاو و بەرد له‌نزیك شاڕێگەی حەلەب-دیمەشق کە بەلای شارۆچکەی مەعسەراندا تێده‌په‌ڕێت و لەوێ گروپێکی گەورە لافیتەیان هەڵگرتبوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی باجه بەرزه‌كان."
عەساف وتی رۆژی دواتر، کارکردن و ئەرکی گواستنەوەی به‌ردیان ڕاوەستاند بۆ بێبه‌شكردنی تەحریر شام لە به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داهاته‌ی چاوەڕوانیدهكرد.
وتیشی: "شۆفێرانی لۆرییه به‌رده‌كانیش بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پهیوهندیبكهن به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، چونکە ئه‌وانیش زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی باجە نوێکانەوە، له‌كاتێكدا ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ ناڕهزاییدهربڕینێكی به‌رفراوانتر لەلایەن كرێكارانی کارگەكان و خێزانەکانیانەوە."
عەساف وتی بەردبڕین ده‌رامه‌تی سەدان خێزان لە حەمما و پارێزگای ئیدلیب دابیندەکات.
وتیشی لە هەموو ناوچەکانەوە، به ناوچەکانی ژێردەستی رژێمیشەوە، تاشەبەرد دەهێنرێن تا ببڕدرێن و بەرهەمی کۆتایی دەگوازرێتەوە تا لە هه‌موو ناوچەکان بفرۆشرێت و هەندێك کات له دەرەوەش، له‌ڕێی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی موراکەوە.
خاڵی پهڕینهوهكه، کە كه‌وتۆته ده‌روازه‌ی حەمما، دەمێکە لەژێردەستی تەحریر شامدایه و دەچێت به‌ره‌و ناوچەكانی ژێردەستی رژێم.
عەساف وتی خاوەن کارگەکانی بەردبڕین هەوڵدەدەن رێککەوتنێك بکەن لەگەڵ تەحریر شام کە کرێکارەکان رازیبکات "کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی زیادبوونی [باجەکەوە]".
باجی سەر كاڵاكانو بەرهەمی کشتوکاڵی و سوتەمەنی بوونه‌ته سەرچاوەی سەرەکیی داهات بۆ تەحریر شام دوای کەمبوونەوەی پشتگیریی دەرەکییان.