موسڵ یەکەمین ساڵیادی رزگارکردنی لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بهڕێدهكات رۆژی سێشەممە (10 تەمموز) لە ئەمنیەت و سەقامگیرییهكی زیاتردا، هەرچەندە هێشتا كهموكورتی ههیه له خزمەتگوزارییە حکومییەکاندا.
ساڵێك لەمەوبەر سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادیسەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند لە موسڵکە کۆتایی هێنا بە یەکێك لە توندترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئەو گروپە.
ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حوسامەدین عهبار بە دیارونای وت: "دۆخی ئەمڕۆی موسڵ لە هیچ روویەکەوە بەراوردناکرێت بەو کاتەی [لەژێردەستی داعشدا بوو]."
وتی مەینەتی و تیرۆریزم و وێرانكاری بەربڵاوبوون کاتێك داعش فەرمانڕەوایی دەکرد.
عهبار وتی لەئێستادا دانیشتوانی موسڵ تەواوی مافە مەدەنیەکانیان بۆ گەڕێندراوەتەوە و بە هەزاران ئاوارە گەڕاونەتەوە، لەنێویاندا ئەندامانی کەمینە ئایینی و ئێتینیەکان.
وتیشی: "ئهمڕۆ دانیشتوانی موسڵ هەست بە دڵنیایی دەکەن دەربارەی ژیان و سامانیان."
هێشتا خزمەتگوزارییهكان كهموكورتییان ههیه
عهبار وتی هەرچەندە دۆخی موسڵ زۆر سەقامگیرە، شارەکە هێشتا دەناڵێنێت بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە، بەتایبەتی لە گەڕەکە وێرانكراوهكانی خۆرئاوا، کە دواکەوتن هەیە لە بیناسازی و بنیاتنانەوەدا.
وتیشی: "هەروەها دۆخی ئابووری شارەکە لە پاشەکشەیهكی ئاشکرادایە و چیتر دەرفەتی دامەزراندنی گەنجەکان نیە." داوای لە حکومەتی فیدراڵیش کرد کە قەرز بداتو پرۆژە جێبەجێبکات بۆ دروستکردنی دەرفەتی کار.
وتی دانیشتوان دەیانەوێت حکومەتی عێراق پارەی قەرەبوو بداتە ئەو کەسانەی کە ماڵ و کاروكاسبیهكانیان بەهۆی داعشەوە تیاچوو.
عهبار وتیشی: "قەرەبوو بناغەی سەقامگیری بەهێزدەکات و دەرفەتی دامەزراندن زیاددەکات بۆ دانیشتوان."
چالاکوانی مافە مەدەنیەکان و رۆژنامەوان، لەیس راشدی، بە دیارونای وت له سهردهمی دوای رزگاریدا، موسڵ زۆر باشترە لە بارەی ئەمنیەت و سیاسەت و کۆمەڵایەتییەوە، بەراورد بە پێشتر.
وتی: "بەڵام خزمەتگوزاری زۆر کەمە، هەژاری بەربڵاوە و پرۆژەکانی بنیاتنانەوە دوادەکەون."
رێزگرتن لە هێزە ئەمنیەکان
شیکاروانی ئەمنی جاسم حەنون بە دیارونای وت: "شەڕی موسڵ تەنیا سەرکەوتن نەبوو لەسەر خاك، بەڵکو بەڕاستی بردنەوەی دڵ و حەماسەتی دانیشتوان بوو."
وتی هێزە ئەمنیەکان گۆڕان "له پهسهندنهكردنیانهوه پێش 2014، بۆ هێزێکی پشتگیریکراوی جەماوەری کە متمانەی دانیشتوانیان هەیە".
وتیشی شەڕی موسڵ وایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێزی هێزەکانی عێراق بگرن بە سەرکەوتن و شکستهێنان بە داعش.
حەنون وتی: "لەمڕۆدا هێزەکانی عێراق، بەهۆی پشتگیریی جەماوەری و ئهو ئەزمونه سەربازییهی بەدەستیانهێنا، بەهێزتربوون لە رابردوو، ههروهها گروپە تیرۆریستیەکان چیتر هەڕەشەی سەرەکی نین بۆ ئەوان."