بیست ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کوژران لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە زنجیرە چیای عەتشانە لە باکوری خۆرئاوای شاری موسڵ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (9 تەمموز) رایگەیاند.
بەڕێوبەری رۆژنامەوانی فەرماندەییەکە، عەمید فیراس بەشار سەبری، بە دیارونای وت لە شەممەوە فەرماندەییەکە هەڵمەتێکی ئەمنی دژی شانەکانی داعش لە ناوچەکە دهستپێكردووه.
وتی هەڵمەتەکە بە هاوکاری سێ فیرقەی سەربازی و بهپاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت.
وتیشی: "30 تونێل و حەشارگەیەکمان دۆزیەوە کە هی باندەکانی داعش بوو، خۆراك و جلی خەوتن و پێداویستی سەرەتایی دیکەی تێدابوو." ئاماژەشیکرد بەوەی هەموویان لە هەڵمەتەکەدا لەناوبران.
سەبری وتی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر یەکێك لە تونێلەکان لە ناوچەی بادوش، 20 ئەندامی داعشی کوشت کە لە ناوچەکە گردبووبوونەوە.
وتی: "هەڵمەتەکە به پشتبهستن به زانیاری هەواڵگری وردی سەرچاوەکانمان و هاوڵاتیانیش بەردەوامە."
وتیشی: "ئێمە بێوچان بەدوای تیرۆریستانەوەین لە هەر کوێیەك بن. دەیانگەینێ و لەناویاندەبەین لە چیا یان بیابان و هەر ناوچەیەکی ئاڵۆزی دوورەدەست بێت."
پاشماوەکانی داعش 'هەوڵدەدەن میدیا روماڵیان بکات'
هەڵمەته ئەمنیهكهی زنجیرە چیای عەتشانە هاوکاتە بە ئۆپەراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان"کە ئێستا بەڕێوەدەچێت بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە گردەکانی حەمرین و ناوچەی خۆرهەڵاتی شاڕێگەی دیالە-کەرکوك.
یەکە گهوره سەربازیهكان بەشداریدهكهن لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە 4 تەمموز دەستیپێکرد.
سەبری وتی سەرکەوتوانە چەندین حەشارگەی داعشیان کردۆتە ئامانج و دەیانیان لە ئەندامانی گروپەکە و گومانلێکراوی دیکە کوشتووە و دەستگیرکردووە.
وتیشی: "پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش چیتر هێزیان نەماوە. تەنیا چەند گروپێکی بچوکی هەڵاتوون کە کردەی تیرۆریستی دژی خەڵکی بێتاوان ئەنجامدەدەن بەئامانجی دەرکەوتن لە روماڵی میدیادا و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەنێو خەڵکدا."
سەبری وتی تاکتیکی دهستبوهشێنه و راکە بەکاردەهێنن، "کە میتۆدی خوازراوی باندە ترسنۆکەکانە".
وتیشی لەگەڵ هەڵمەته سەربازیهكهدا، هێزەکانی عێراق "هەوڵە نائومێدەکانی تۆقاندنی خەڵك بە چالاکی تیرۆریستی و درۆی هەڵبەستراو" پوچەڵدەکەنەوە.
وتی: "یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی دەروونییمان هەیە کە کاردەکات بۆ شەڕکردن دژی دەنگۆكان و کاریگەریی دەروونی تیرۆریزم [لەسەر خەڵك] بە گەیاندنی پەیامی دڵنیاکەرەوە و پشتیوانی بۆ خەڵکی ناوچەکە."
ئێمە سوپاسی هەوڵی پاڵەوانەکانمان دەکەین لەناو هێزە ئەمنیەکاندا، لەنێویاندا سوپای ئازای عێراق و پۆلیس و [هێزەکانی] حەشدی شەعبی.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت