هێزەکانی عێراق چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکیان ئهنجامداوه بۆ نێو بیابانی خۆرئاوای ئەنبار بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت ئۆپەراسیۆنەکان پشتگیری خەڵکی ناوچەکەیان هەیە چونکە دانیشتوانی شارۆچکە بەئامانجکراوەکان دەستبەجێ هەواڵ لە هەر چالاکیەکی گومانلێکراو دەدەن.
وتیان ئەم هاوکارییە هاوبەشە بەڵگەی رەتکردنەوەی داعشە وەك ئایدۆلۆژیا و گروپ لەلایەن خەڵکەکەوە و وایکردووە هیچ شوێنێکی ئارام بۆ چەکدارەکانیان نەمێنێت.
لە شاری قائیمی سهر سنووری ئەنبار، دانیشتوان ماوەیەکە یارمەتی هێزە ئەمنیەکان دەدەن بۆ پاککردنەوەی بیابانهكه لە پاشماوەکانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی دزەکردنیان لە سوریاوە.
قائیمقامی قائیم، ئەحمەد دولێمی، بە دیارونای وت: "دۆخەکە گۆڕاوە؛ چیتر بیابان پەناگە نیە بۆ داعش."
وتی: "گەورەترین زیان بۆ تیرۆریستان پشتگیریی جەماوەرییە كه مانای وایە ئەوان ئێستا لهبهرچاودان و لە بە ئامانجکردن پارێزراونین."
داعش بە رووپۆشەوە
دولێمی وتی ئێستا پاشماوەکانی داعش ناچارکراون خۆیان بشارنەوە.
وتی: "رەنگە خۆیان وەك شوان دەربخەن تا وەك بهدهوییهكان خێمە دابنێن و خۆیان لهوه بپارێزن كه ئاشكرا ببن، بەڵام هەرزوو دەردەپەڕێندرێن."
وتیشی: "خەڵکی گوندە بیابانییەکان و شوانەکان ئاگاداری ئەم تیرۆریستانەن و بەخێرایی بەرپرسان ئاگاداردەکەنەوە."
ههروهها وتی سروشتی راستەقینەی داعش بۆ هەمووان ئاشکرا بووە و "تەنانەت ئەوانەی هاوسۆزیان بوون ئێستا گەورەترین نەفرەتکاریانن".
وتی خەڵکی ناوچەکە یارمەتی هێزە ئەمنیەکانیان داوە لە دۆزینەوەی چەندین حەشارگەیاندا.
وتی: "لە ناوەندی حوزەیرانەوە، خەڵکی ناوچەکە زانیاریان پێشكهشكردووه کە بۆتە هۆی دۆزینەوەیدوو تونێلی داعش و دوو حەشارگە لە ناوجەرگەی بیابانی قائیم،" لەگەڵ دوو ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسل کە چەکی ئۆتۆماتیکیان تێدابوو.
وتیشی هەواڵدانی خەڵکی ناوچەکە بووە هۆی مەرگی شەش چەکدار کە خۆیان لە پەناگەیەك شاردبووهوە، لەگەڵ دۆزینەوەی حهشارگهیهكی چهك لە سەنجاك له قائیم.
ههروهها وتی چەکەکان پێکهاتبوون لە پێنج موشەکی دژەتانك، پشتێنی بۆمبڕێژكراو و ژمارەیەكی زۆر هاوەن و دوو ئامێری تەقینەوە.
رێگرتن لەسەر سنوور
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، کەریم کەربولی، بە دیارونای وت: "ئەندامانی داعش به جیاجیا بەنێو بایابانی پارێزگاکەدا پهرشوبڵاوبوونەتەوە."
وتی: "ئەوان وەك گروپی دابەشبوو لێرە و لەوێ هەن و مەترسییەکی کەمیان هەیە چونکە دەسەڵاتیان نەماوە."
وتیشی بۆمبارانی فڕۆکە، دهوریهكانی پشكنین و هاریکاریی خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان وایکردووە پاشماوەکانی داعش نهتوانن بەئاسانی هاتوچۆبكەن.
کەربولی وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەگەنە بیابانی روتبە لە باشور و ههڵدهكشێن بهرهو باکور بۆ سهر رووباری فوراتی باڵا، نزیك بە سنووری سوریا.
لە دوایین ئۆپەراسیۆنی لەوشێوەیەدا لە 16 حوزەیران، هێزێکی گەورە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، هێزی فڕۆکەوانی سەربازی، پاسەوانانی سنوور و هێزە خێڵەکیەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ پاککردنەوەی بیابانی روتبە و ناوچە سنورییهكه لە شانە نوستووەکان.
وتی ئەندامانی داعش لەودیوی سنوورهكهشهوه لهناو سوریادا پەرشوبڵاون، بەتایبەتی لە هەجین و باغوز و سوسە. "هێزە ئەمنی و زەمینیەکانمان بەدوایاندەکەون و رێدهگرن له دزهكردنیان."
خێڵەکان شەڕی تیرۆریزم دەکەن
سەرۆکی پارتی ئەحرار فورات، شێخ عەبدوڵا جوغەیفی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی لە ئەنبار، وتی خێلە ناوخۆییەکان بهیەکگرتوویی لەپشت هێزە ئەمنیەکانهوهن و تەرکیزیان لەسەر شەڕکردنە دژی تیرۆریزم.
جوغەیفی بە دیارونای وت: "ئێمە دڵنیاین لەوەی هیچ خێڵ و تاکێك نایەوێت رابردوو دووبارەببێتەوە و دووبارە ئەزمونی کوشتن و تاوان و راکردن بکات، کە لهژێر دهسهڵاتی داعشدا بەوشێوەیە بوو."
وتی: "بەپێچەوانەوە، هەموو خەڵکی شار و دەوروبەرهكانیش هەستێکی باڵا و هاوبەشی نیشتیمانپەروەرانهیان هەیە و بەرەیەکی بەهێزن بەڕووی تیرۆریستاندا."
جوغەیفی ئاماژەیکرد بەوەی پاشماوهكانی تیرۆریستان لە بیابانی ئەنبار کەمبوونەتەوە بەهۆی هێرشی سەربازی و رەتکردنەوەی جەماوەرییهوه.
وتی: "خەڵکی ناوچەکە بوونەتە سەرچاوەی زانیاری لەئێستادا و زانیاری ورد پێشکەشدهكهن بە دەزگا ئەمنیەکان، کە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی هەر هەوڵێکی ئەمنی."
ئایا سبهی پشووه له بهغدا؟
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
بهخوا!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت