وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق، سەباح نوعمان، هەینی (29 حوزەیران) وتی دەزگای دژە تیرۆریزم هەڵمەتە هەواڵگری و ئەمنیەکانی زیاد چڕتردهكاتهوه بۆ لەناوبردنی ئەوەی ماوە لە شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
نوعمان بە دیارونای وت سەرهكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی پێنجشەممە سەردانی بنكهی سهرهكیی دەزگاکەی کرد لە بەغدا و رێنماییدا بە سەرکردەکان "ئۆپەراسیۆنی کوالیتی ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق."
وتی دەزگای دژە تیرۆریزم چالاکانە بەشدارییكرد له شەرەکانی رزگارکردنی شارە عێراقیەکاندا لە چنگی داعش و "دوای راگەیاندنی سەرکەوتنیش لە کانونی یەکەمی 2017 دەزگاکە گەڕایەوە سەر ئەرکەکانی خۆی".
لە شەش مانگی رابردوودا دەزگای دژە تیرۆریزم چەند ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامداوە بۆ کردنە ئامانجی پاشماوەکانی داعش و تۆڕە نهێنیەکانیان و سەرچاوە داراییەکانیان.
نوعمان وتی ئێستا سووره لهسهر زیاتركردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بهگوێرهی فەرمانە نوێکانی سەرهكوەزیران.
هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراق
فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئێوارەی پێنجشەممە هێرشێکیان کردەسەر داعش لە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە و گروپێك "ئەمیر"ی داعش و چەکدارەکانیان کوشت.
هێرشەکە کەمپێك و سێ تونێلی لەناوبرد کە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستیەکانیان بەکاریاندههێنان لەسەر ئهو رێگا سەرەکیانهی پارێزگاکانی دیالە و کەرکوك و سەڵاحەدین پێکەوە دەبەستنەوە.
نوعمان وتی: "هێرشەکە بهپشتبهستن به هەواڵگری درووست ئەنجامدرا کە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆریزمەوە دابینکرابوو." وتیشی دەزگاکە دڵخۆشە "بەو هاوکاری و هاوئاهەنگییەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزی ئاسمانی عێراقدا هەیە لە ئاستێکی باڵادا".
وتی دەزگای دژە تیرۆریزم بەردەوامدەبێت لە دابینکردنی پاڵپشتی هەواڵگری و ئەنجامدانی ئهو ئەرکانهی بۆی دیاریکراوە.
وتیشی: "ئەم قۆناغەی لە پێشمانە دەرئەنجامی گرنگی هەیە پەیوەند بە شەڕی دژ بە تیرۆریستە پاشماوەکانهوه."
ههروهها وتی: "دەستمانکردووە بە قۆناغێکی نوێی كردهی كوالیتی و شەرڤانانی دەزگای دژە تیرۆریزمیش بەردەوامن لە راهێنان بۆ ئەوەی پەرەبدەن بە توانا و لێهاتووییان."
نوعمان وتی دەزگای دژە تیرۆریزم زانیاری ئاڵوگۆڕدەکات لەگەڵ هاوکارەکانی لە تەواوی دنیادا و زانیاری ههواڵگریی ههیه لەسەر چالاکییە تیرۆریستیەکان لە هەرێمەکە و لە جیهاندا.
هێزە عێراقیەکان بەڵێنیانداوە ئەو شوێنانەی داعشی لێماون لەناویبەرن دوای ئەوەی سێشهممه ئهو لاشانه دۆزرانهوه هیهەشت مەدەنی كه لهلایهن چەکدارانی داعشهوه رفێندرابوونلە ناوچەی حەمرین لەکاتێکدا بەرەو شاری کەرکوك چووبوون.
ئەو كردهوهیه لەسەرانسەری عێراقدا شەرمەزارکرا.
خودا بتانپارێزێت، ئهی پاڵهوانهكان!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت