بەرپرسانی ناوخۆیی بە دیارونایان وت هێرشەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەردەوامن لە کردنە ئامانجی ناوچە بیابانییەکان، هەرچەندە هەڵمەتە ئەمنیەکان دژی گروپەکە بەردەوامن.
حەوت شوان و جوتیار بە کوژراوی دۆزرانەوە له 19 حوزەیران دوای ئەوەی داعش كۆمهڵێك گوندنشینیان رفاند لە بیابانی رۆژئاوای سەڵاحەدین.
سەرۆکی شارەوانی قەزای دور، عەلی نەواف، وتی رۆژێك بەر لە دۆزینەوەی تەرمەکان داعش هێرشی کردبووە سەر چەند گوندێك و 30 کەسیان رفاند، لەناویاندا شوان و جوتیار هەبوون.
ناوبراو ئەو کاتە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لاشەی حەوت کەسیان دۆزراونەتەوە و هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوانی دیکە دەگەڕێن."
لەو وێنانەدا كه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەردەکەوێت ئهو قوربانیانهی دۆزرانەوە دەستیان لە پشتەوە بەسترابووەوە و چاویان بە جامانەی سور و سپی بەسترابوو.
دانیشتوانە ناوخۆییەکە سەر بە خێڵی شەمەرن کە لایەنگریی حکومەت دەکات و ئەوەش وایکردووە ببنە ئامانجی هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی داعش.
مەترسی لە ناوچە بیابانیەکان
نەواف وتی چەکدارانی داعش هێشتا لە بیابانەکە ماون، کە لە باشوری موسڵەوە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژئاوای ناوچەی جەزیرە لە پارێزگای سەڵاحەدین تا دەگاتە ئەنبار.
وتی ئەم ناوچەیە زۆر فراوانه و سەختە بۆ هێزەکانی عێراق بەتەواوی کۆنترۆڵی بکەن و وتیشی دانیشتوانە ناوخۆییەکە هاوکاریدهكهن لهگهڵ هەوڵە ئەمنیەکان.
وتی: "تیرۆریستەکان لە ئەشکەوت و تونێلەکاندا خۆیان حەشاردەدەن و بە شەو دێنە دەرەوە و هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی نزیكیان یان بە رۆژ هێرشی سەر شوانەکان دەکەن کاتێك ئەمنیەت زۆر توندوتۆڵ نیە."
وتیشی چاودێریی ئاسمانی بەردەوام پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە یاریدەدەری هەوڵە ئەمنیە زەمینیەکان بۆئەوەی خێرا چەکدارەکان بدۆزرێنەوە و بکرێنە ئامانج.
سەرۆكی شارەوانی روتبە، عیماد دولەیمی، بە دیارونای وت: "داعش بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە لە شارەکاندا بەڵام هێشتا مەترسیی هەیە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان و بیابانەکان [لە عێراق]."
وتی: "پاشماوەکانی داعش ئەو سەرکێشیە ناکەن بێنەناو خەڵكەوە، چونکە ناتوانن رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان ببنەوە. ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ ئەنجامدانی تاکتیکی دهستبوهشێنه و راکە، ئەمەش کاری بەردەوامیان بوو چەند ساڵ بەر لەوەی شاری موسڵ داگیربکەن."
وتیشی داعش خاك و پاڵپشتیی دانیشتوانە ناوخۆییەکەشی لەدەستداوە و وتی هێرشەکانیان بۆ سەر جوتیاران و شوانەکان لە ناوچە دوورەدەستەکان "بەڵگەیەکی روونی" بێهێزییانە.
پارە و تۆڵەسەندنەوە هاندەرن
دولەیمی وتی رفاندن بۆ پارەی سەرانە دوا هەوڵی چەکدارەکانی پاشماوەی داعشن کە تا دێت زیاتر بۆ پارە تەنگەتاو دەبن.
وتی چەکدارەکانی داعش 19 حوزەیران شەش پیاویان رفاند لە روتبە كه خاوەنی کارگەی كهرهسهی بیناسازی بوون.
دولەیمی وتی: "پارەی سەرانە پێدەچێت هاندەری رووداوەکە بێت." وتیشی هێزە ئەمنیەکان بیابانەکە شهنوكهو دهكهن بۆ دۆزینەوەی ئەو پیاوە بێسەروشوێنانە.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم كهعود وتی چەکدارانی داعش نەیتوانی دزەبکاتە ناو شارەکانەوە لە کاتی رەمەزان و جەژندا بەهۆی رێکارە ئەمنیە توندەکانەوە، بۆیە دەچن کردەوەی ترسنۆکانە ئەنجام دەدەن لە ناوچە دوورەدەستەکاندا.
كهعود بە دیارونای وت پاشماوەکانی گروپەکە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن بۆئەوەی "سەرکەوتنێکی ساختە دەستبخەن بە هەر شێوەیەك بێت بۆ ئەوەی ورەی خۆیان بەرزبکەنەوە."
وتی: "تاوانەکان دەریدەخەن ئەمە تۆڵەسەندنەوەیە لە دژی دانیشتوانی گوندە دوورەدەستەکان، بەتایبەتی شوان و جوتیارەکان كه رەتیانکردۆتەوە هاوکاریی تیرۆریزم بکەن و هاوکاریی خۆیان بۆ هێزە ئەمنیەکان دەربڕیوە."
وتی هێزە ئەمنیەکان "زۆر توند سنوورەکانیان کۆنترۆڵکردووە و هێرشه پێشگیرییهكانیان بۆسەر حەشارگەکانی دوژمن لە بیابانەکاندا بهگوڕهوه بهردهوامن". وتیشی هێزه خێڵهكیهكان رۆڵێكی گرنگ دهبینن له ههڵمهته ئهمنیهكاندا.
خودا سەرکەوتنتان پێببەخشێت! شانەکانیان لە شارهكان و کەمپی ئاوارەکاندا بکەنە ئامانج. زۆربەیان ناونیشانی خۆیان گۆڕیوە و ناوچە رەسەنهكانی خۆیان جێهێشتووە تا کەس نەیانناسێتەوە. زۆرێکیان خۆیان شاردۆتەوە. ئەوانەی لە زیندان ئازادکران، پارەیان دا و رۆیشتن بۆ تورکیا و باکور. ئەمە پشتڕاستکراوەتەوە.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت