بەرپرسێکی ناوخۆیی پشتڕاستیکردەوە كه‌ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سێ رۆژیه‌ی بەسەر شاری رەققەی سوریادا سەپێنرا ، دوای دۆزینەوەی پلانێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی لەناو شارەکەدا، ئێستا هەڵگیراوە.
لەماوەی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه‌دا هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بە پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراویان دەستبەسەرکرد.
فەرماندەیی گشتی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆیی لە رەققە لە بەیاننامەیەکدا هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه‌ی راگەیاند.
بەیاننامەکە رایگەیاند لەماوەی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه‌دا هێزە هاوبەشەکان توانییان چەندین ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن لە رەققە و ناوچەکانی دەوروبەری دژی شانەکانی تیرۆر "کە خەڵکی مەدەنییان ده‌کردە ئامانج و کاریان دەکرد بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی خەڵك."
ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات و دانیشتوی رەققە، غەسان ئیبراهیم، بە دیارونای وت ژیان لە رەققە تاڕاده‌یه‌ك بەتەواوی ئاسایی بووه‌تەوە دوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سێ رۆژەكه کە شەممە (24 حوزەیران) دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە بەردەوامە
ئیبراهیم وتی هەرچەندە قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه لابراوە، هەڵمەتە ئەمنیەکە بەردەوامە بە گەڕان و دانانی بازگە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆوە بۆ پشکنینی ناسنامەکان.
وتیشی هەڵمەتەکە ژمارەیەك کەسی داواکراوی بەتۆڕەوەکرد، هەندێکیان ئەندامی گروپە توندڕەوەکان یان شانەی نوستوی داعش بوون.
هه‌روه‌ها وتی: "هەڵمەتەکە بووەهۆی دەستبەسەرداگرتنی چەندین چەك و تەقەمەنی و بەڵگەنامە کە تێوەگلانی هەندێك گومان‌لێکراو پشتڕاستدەکه‌نەوە."
ئیبراهیم وتی دانیشتوانی رەققە بەتەواوی هاوکاریده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هێزە ئەمنیەکان بە هەواڵدان سەبارەت بە هەر کەسێك یان دزەکەرێكی گومان‌لێكراو.
وتیشی جموجۆڵی هاتوچۆ لە هەموو شەقامەکان دەستیپێکردۆتەوە جگە لە یەك رێگا لە نزیك ناوچەی سایلۆی دانەوێڵە کە هێشتا بەهۆکاری ئەمنی داخراوە.
هەروەها وتی دەتوانرێت سه‌رنجبدرێت كه دۆخه‌كه ئاسایی بۆته‌وه لە بازاڕەکانی شارەکەدا بەتایبەتی لە ئێواراندا کە پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.