هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

لە سوریا پێشبڕکێ دەکرێت بۆ پاراستنی تاپۆ به‌نرخه‌كانی موڵكوماڵ

ئاژانسی فرانس پرێس

ئاوارە سوریەکانی شاری عەفرینی پارێزگای حەلەب وێنەی خانوەکانیان نیشاندەدەن لە کۆبوونەوەیەکدا لە ماڵێك لە شارۆچکەی مالیکیە لە پارێزگای حەسەکە 5 حوزەیران. [دەلیل سولێمان/ ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاوارە سوریەکانی شاری عەفرینی پارێزگای حەلەب وێنەی خانوەکانیان نیشاندەدەن لە کۆبوونەوەیەکدا لە ماڵێك لە شارۆچکەی مالیکیە لە پارێزگای حەسەکە 5 حوزەیران. [دەلیل سولێمان/ ئاژانسی فرانس پرێس]

تۆڕێكی چالاکوانان و پارێزەران نزیکەی پێنج ساڵە کاردەکەن بۆ پاراستنی تاپۆکان و چەندین بەڵگەنامەی دیکەی شارستانی لە ترسی ئەوەی رژێم دەکرێت دەستبگرێت بەسەر خانووه‌ چۆڵەکاندا و دەستکاریی تاپۆکان بکات.

غەزوان کۆرۆنفول، کە پارێزەرێکی سوریە و لە 2012 وە لە مەنفا دەژی و لە تورکیاوە سەرۆکایەتی پارێزەرانی سوریای ئازاد دەکات، وتی لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن پارێزەرانی سوریای ئازاد دەچنە ناو بەڕێوبەرێتی خانوبەرەی شارەکانەوە و وێنە و تۆمار و رێکخستنی بەڵگەنامەکان ئەنجامدەدەن.

وتی تا ئێستا "نزیکەی 1.7 ملیۆن بەڵگەنامەیان" رزگارکردووە، کە 450،000 لەوانە بەڵگەی زەوی باکور و ناوەڕاستی سوریان.

ئەو بەڵگانە تاپۆ و گرێبەستەکان و چەندین بەڵگەی دیکە لەخۆدەگرن کە ئاوارە سوریەکان دەتوانن بەکاریانبهێنن بۆ سەلماندنی خاوەنداریی موڵكوماڵه‌كانیان.

ژنێكی سوری منداڵەکەی هەڵگرتووە دوای گەیشتنی لەگەڵ قافڵەیەكی ئاوارەکان لە بازگەی ئەبو زوهوری رژێم لە پارێزگای ئیدلیب. [جۆرج ئورفەلیان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێكی سوری منداڵەکەی هەڵگرتووە دوای گەیشتنی لەگەڵ قافڵەیەكی ئاوارەکان لە بازگەی ئەبو زوهوری رژێم لە پارێزگای ئیدلیب. [جۆرج ئورفەلیان/ئاژانسی فرانس پرێس]

کۆرۆنفول وتی ئەو بەڵگەنامانە زۆر گرنگن ئێستا، چونکە رژێم چەندین یاسای دەرکردووە کە مافپارێزان دەترسن به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ سوریەکان لە ماڵەکانیان بکەن.

وتیشی: "کارمان لە هه‌مانكاتدا پاراستنی تاپۆکانە لە دژی ئەو کەشەی دەکرێت تێکیانبدات، هەروەها پاراستنیانە لە دژی هەوڵەکانی رژێم بۆ دەستکاریکردنی موڵكی خەڵك لەڕێی ئەو یاسا نوێیانەوە. ئەو فایلانە نوێنەرایەتی هیوای گەڕانەوە دەکەن."

کۆپییە ئه‌لیكترۆنیه‌كان

پارێزەرانی سوریای ئازاد لە 2013 دەستیانكرد بە کارەکانیان دوای ئەوەی بەرێوبه‌رێتی خانوبەرەی شاری حومس ئاگریگرت.

بە قاچاغ دەرکردنی تاپۆ ئەسڵیەکان لە شارەکانی دیکەوە کارێکی مەترسیدار بووە و دەکرا وەك تاوانی دەستکاریرکردنی بەڵگەنامە ئەژماربکرێت، هەر لەبەر ئەوەش پارێزەرانی سوریای ئازاد بژاردەی کۆپیكردنی ئه‌لیكترۆنییان هەڵبژارد.

بە هاوکاری رێکخراوی مەدەنی زە دەی ئافتەر (رۆژی دواتر)، ئەوان چوون بۆ تورکیا و لەوێ فێربوون چۆن وێنەی بەڵگەنامەکان بگرن و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و ئەرشیفیان بکەن.

لە سوریا دەستیانكرد بە کارەکان لە بەرێوبەرێتیەکی چۆڵکراوی خانوبوەرە لە شارەکانی باکوری ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن: حه‌ریم و عه‌زاز و سەراقیب.

لەوێ وێنەی هەزاران تاپۆیان گرت و کاریان لەسەر ئەوە کرد ناو و رۆژەکان بەڕوونی دیاربن، ئەمەش بە وتەی پارێزەرێکی پارێزەرانی سوریای ئازادا کە بە ناوی سامر خۆی ناساند.

هەر مانگێك ئەوان چەندین هارد درایڤیان بۆ کۆرۆنفیل لە تورکیا دەنارد لە ترسی ئەوەی نەك بەڕێوبەرێتیەکانی خانووبەرە بۆردومان بکرێن بەرلەوەی کارەکانیان تەواوبکەن.

کۆرۆنفول وتی هەندێك جار لەو پێشبڕکێیەدا ده‌دۆڕان. لە 2013 چەند رۆژێك بەر لەوەی پارێزەرانی سوریای ئازاد ده‌ستبكه‌نه‌ وێنەگرتنی تاپۆکان لە شاری باب لە باکور، "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هات و بەڕێوبەریەتیەکەی خاپوورکرد.

ئێستا ئەوان زۆر سەختە بۆیان رێگەیان پێبدرێت بچنە بەڕێوبەرێتیەکانی خانووبەرە، بەتایبەتی لە ناوچەی ئیدلیب کە لەژێر دەستی توندڕەوەکاندایە و هەندێكجار بەدزییەوە وێنەدەگرن.

هەلێك بۆ گەڕانەوە

لە دەستپێکی جەنگی سوریاەوە لە 2011، زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لەناوخۆدا ئاوارە بوون و پێنج ملیۆنیش لە وڵاتەکە هەڵهاتوون.

به‌گوێره‌ی راپرسییەکی ساڵی پاری ئەنجومەنی ئاوارەکان، كه‌ رێكخراوه‌كی نەرویجییه‌، زۆربەی ئەو ئاوارانە بەڵگەنامەی خانووبەرەیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە.

ئەوەش خستونیەتە بەردەم مەترسی لەدەستدانی زەویەکانیانبەپێی یاساکانی وەك فەرمانی ژمارە 10، کە رێدەدات بە دەستگرتن بەسەر موڵكوماڵدا بۆ گەشەپیدانی شار.

چەند یاسایەك هەن رێده‌ده‌ن بە دووبارە دەرکردنەوەی تاپۆ ونبووەکان لەڕێی کۆپییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه‌ بەڵام دیارنیە ئاخۆ رژێم ئەو کۆپیانە په‌سه‌ندده‌كات کە لەلایەن پارێزەرانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنەوە به‌رهه‌مهاتوون.

عامر شەنان لە رێکخراوی زە دەی ئافتەر وتی: "پێشبینی دەکەین خەڵكێکی زۆر داوای کۆپییەکان بکەن."

بۆ ئێستا، کۆپیە ئه‌لیكترۆنیه‌كانی تاپۆکان لە دوو هارد درایڤدا هەڵگیراون، یەکێکیان لە تورکیایە و ئەوی دیکە لە شارێکی نەزانراوی ئەوروپادایە. هێشتا ناتوانرێت گه‌ڕانیان تێدابكرێت بەڵام بە هەمان ریزبەندیی نوسخه‌ ئه‌سڵیه‌كانیان ئەرشیفکراون.

شەنان وتی: "گەر ئه‌و كاته‌ بێت كه‌ ئاوارەکان بگەڕێنەوە، یەکێك لە فاکتەرە گرنگەکان ئەوەیە خانو و زەوییان هەبێت بۆی بگەڕێنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500