موسوڵمانان لە سەرانسەری دنیادا هەینی (15 حوزەیران) دەستیانکرد بە جەژنی رەمەزان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانهوه و سێ رۆژ پشووی جەژنی رەمەزانیان هەیە، کە بە ئاههنگگێڕان و پێدانی دیاری دهبرێتهسهر.
لە عێراق دوکانەکانی شیرینی سەرقاڵی ئامادەکردنی کولیچەن -- کە چەند رۆژێك بەر لە جەژن ئامادە دەکرێت -- بە هەویرێکی نەرمی بۆندار و حێل و دۆشاوی خورما دروستدەکرێت. زۆربەی عێراقیەکان پشووی جەژن بە کڕینی جلوبەرگی نوێ و پێدانی دیارۆ بە منداڵان بەسەردەبەن كه سەریان به ستایڵی نوێ دهتاشن.
عێراقیەکان هەینی بەرەو مزگەوتەکان چوون بۆ نوێژی تایبەتی بەیانیی جەژن، کە لەگەڵ دەستپیکردنی پشووەکەدا ئەنجامدەدرێت، دوای ئەوەش چوون بۆ سەرقەبران بۆ سەردانی گۆڕی خزمەکانیان کە دابونهریتێكی دیکەی جەژنە.