هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام دەستدەگرێت بەسەر موڵكوماڵدا لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دوو چەکداری تەحریر شام لە شەقامەکانی شاری سەرمەدا لە پارێزگای ئیدلیب دەگەڕێن، کە لەژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانیە توندڕەوەکەدایە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

دوو چەکداری تەحریر شام لە شەقامەکانی شاری سەرمەدا لە پارێزگای ئیدلیب دەگەڕێن، کە لەژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانیە توندڕەوەکەدایە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

چالاکوانێکی ناوخۆیی دەڵێت تەحریر شام دەستیگرتووە بەسەر موڵکوماڵی مەدەنیەکاندا بە بەهانەی نادرووست لەو ناوچانەی باکوری سوریادا کە کۆنترۆڵیکردوون.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی هاوپەیمانیە توندڕەوەکە دەڵێت پارەکان بەکاردەهێنێت بۆ پرۆژەی گەشەپێدان کە سوودده‌گه‌یه‌نن به‌ خەڵك، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە باڵەخانە درووستدەکات بۆ ئەوەی بیانفرۆشێت یان بە کرێیان بدات.

ئیدلیبی بە دیارونای وت ئه‌و پارەیه‌ی لە وەبەرهێنان پەیدایده‌كات راستەوخۆ دەڕوات بۆ یەکینەکانی خۆی، بۆ ئەوەی موچەی پێبدات و خەرجیی چەکدارەکانی دابینبکات.

وتی ئەنجومەنی ناوخۆیی لە شاری سەرمەدا لە پارێزگای ئیدلیب، کە تەحریر شام کۆنترۆڵی دەکات، بەم دواییانە دەستیگرت بەسەر زەوییەکدا لە شارەکەدا کە دەکەوێتەسه‌ر رێگای سەرەکی شاری حارم.

شاری سەرمەدا لە باکوری سوریا، کە لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدایه‌ و دەستیکردووە بە دەستبەسەراگرتنی موڵكوماڵه‌كان لەڕێی ئەنجومەنه‌ ناوخۆییەكه‌یه‌وە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

شاری سەرمەدا لە باکوری سوریا، کە لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدایه‌ و دەستیکردووە بە دەستبەسەراگرتنی موڵكوماڵه‌كان لەڕێی ئەنجومەنه‌ ناوخۆییەكه‌یه‌وە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەنجومەنەکە رایگه‌یاند كه‌ خواستی بووە موڵکەکە بەکاربهێنێت بۆ پرۆژەی بەدەستهێنانی داهات، به‌ڵام پارەکه‌ ده‌چێته‌ جانتاكانی خۆیه‌وه‌ بۆ پشتگیریکردنی یەکینەکانی تەحریر شام.

زنجیرەیەك دەسدرێژی

ئیدلیبی ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی ئەمە یەکەمجار نییە موڵکی تایبەتی دەستی بەسەردادەگیرێت.

به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریەکانی ئیدلیبی، ئەمە یەکەمجارە کە ده‌قی رێکەوتنه‌كه‌ی نێوان تەحریر شام و ئەنجومەنەکە كه‌ دادگای سەرمەداش په‌سه‌ندیکردووە، دزه‌ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌.

رێکەوتنەکە بەڕوونی باس لە تەواوکردنی کاری بنیاتنان دەکات لەسەر ئه‌و موڵکەی دەستیان بەسەرداگرتووە، هه‌روه‌ها شوێنی دوکانه‌كانیش بۆكرێ كاتێك بیناكه‌ ته‌واوبوو.

به‌گوێره‌ی رێکەوتنەکە، پارەی کرێ راستەوخۆ دەڕوات بۆ ئەنجومەنە ناوخۆییەکە و یەکینەکانی تەحریر شام، کە لەلایەن محەمەد ئیبراهیم شێخ حسێنەوە لە بری هاوپەیمانیە توندڕەوەکە ئیمزا کراوە.

ئیدلیبی وتی بەر لەوەی تەحریر شام دەستی بگەیەنێتە زەوییەکە، "خاوەنی زەوییەکە ویستبووی بیداتە شارەکە بۆ ئەوەی نەخۆشخانەیەكی لەسەر دروستبکەن بۆ خزمەتی دانیشتوانەكه‌".

وتی: "دەستگرن بەسەر موڵكوماڵدا زۆربووە، به‌هۆیكورتهێنانی داهاتی تەحریر شامه‌وه‌ كه‌ وایکردووە نەتوانێت خەرجییەکانی دابینبکات ."

بە کارکردن لەرێی ئەنجومەنە ناوخۆییەکەوە، هاوپەیمانیەکە دەستیگرتووە بەسەر زەویی کشتوکاڵی و ماڵ و دوکانیشدا، کە دەیانفرۆشێت و دەیانداتە کرێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جانتاكانی خۆی.

وتیشی بەهانەی سەرەکی ئەوەیە كه‌ خاوەنەکانی ئەو موڵکانەی دەستیانگرتووە بەسەریاندا سیخوڕی رژێمی سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و داعشن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500