سەرهكخێڵەکان و بەرپرسان به دیارونا دەڵێن پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچە دوورەدەستە بیابانیەکانی عێراق رهنجدهكێشن بۆ مانهوه لە ژیاندا بەهۆی سروشتی سەختی ناوچەکەوە.
ههروهها کێشەیان ههیه له بهدهستهێنانی ئاو و خواردن و خزمهتی پزیشكیدا، چونکە دانیشتوانەکە بوونیان رەتدەکەنەوە لهو ناوچانهدا كه لەلایەن داعشەوە دهچهوسێنرانهوه.
بۆنمونە لە شارۆچکەی حەویجە لە رۆژئاوای کەرکوك، چەندین راپۆرت دەڵێن چەکدارانی داعش کە زۆر تەنگەتاو بوون خۆیان کردووە بە ماڵ و دوکانەکاندا بۆ ئەوەی خواردن بدزن.
فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی حەویجە شێخ وەسفی عاسی وتی چەکدارانی داعش لە چۆڵەوانیەکاندا خۆیان حەشارداوە و "لە رەوشێکی زۆر سەختدا دەژین".
عاسی بە دیارونای وت: "برسین چونکە هیچیان نیە بیخۆن."
هەڵمەتەکانیان رووبەڕووی بەرگری توند دەبنەوە
عاسی وتی زۆربەی داعشەکان هەڵمەتدەکەن بۆ دۆزینەوەی خۆراك لەکاتی تاریکیدا و ئاماژەیکرد بهوهی "بەگشتی لەلایەن دانیشتوانەکەوە رووبەڕووی بەرگری دەبنەوە".
وتی پاشماوەکانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین گوندی دووردەست و زۆریان لە دانیشتوانەکە کردووە خۆراکیان پێبدەن دوای ئەوەی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون.
وتی زانیاریش ههیه كه "رێگریدهكهن لە گەشتیاران و تراكتۆرهكان لەسەر رێگا سەرەکی و جادە خۆڵەکان بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانیان بدزن".
وتیشی هەندێكجار "هەندێك هاوکار و كهسانی دهرووننهخۆش" بەدزییەوە خواردن و دەرمان دەدەنە پاشماوەکانی گروپەکە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو کەسانە لەوانەیە کەسوکاری چەکدارەکانی داعش بن.
جەختیشیکردەوە كه "هەر کەسێك بە بەڵگەوە بزانرێت بە هەر شێوەیەك هاوکاریی گروپە تیرۆریستیەکان دەکات وەکو تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".
بەڵام ئەو کارانە زۆر کەمن، بە وتەی عاسی، كه ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هاوئاهەنگیەکی زۆر لە ئاستێكی باڵادا لەنێوان دانیشتوانە مەدەنیەکە و هێزە ئەمنیەکان و هێزە خێڵەکیەکاندا هەیە.
دانیشتوان زانیاریی هەواڵگریی گرنگ پێشكهشدهكهن
عاسی وتی: "هێزە ئەمنیەکان راوەدووی چەکدارانی داعش دەکەن و زۆر بە ئاسانی حەشارگەکانیان دەدۆزنەوە بە سوپاسەوە بە هۆی ئەو زانیاریانەی لەلایەن خەڵكەوە گەیەنراون."
وتی: "کاردەکەین بەپێی هەواڵگری درووست و ناوچەیەکی زۆریشمان هەیە کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان تیایدا ئەنجامدەدرێن تا ئەو رادەیەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانیش گوێێان لێ دەگیرێت."
وتیشی: "رۆژانە دەستگیرکردن هەیە بەهۆی کەمینەکان و هەڵمەتەکانەوە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه چەندین چەکداری داعش لەسەرهتای رەمەزانەوە دهستگیركراون.
لەناو گیراوەکاندا سەرکردەشیان تێدایە، وەك ئەبو وەهاب عێراقی ، کە بەرپرسێکی داعش بووە و سەرپەرشتیاریی کوشتنەکانی کردووە و لەگەڵ چوار هاوکاریدا دهستگیركرا لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگەریی ئاستی باڵادا لە گهڕێكی زاب له حەویجە لە 21 ئایاردا.
'گەمارۆدراو' لە بیابانەکهی عێراقدا
سەرهكخێڵێكی رۆژئاوای ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد، بە دیارونای وت پاشماوەکانی داعش رووبەڕووی "گەمارۆیەکی دژوار" بوونەتەوە لە بیابانەکانی رۆژئاوادا.
وتی: "زانیاریمان هەیە کە ئەو رەوشە نالەبارە پشتڕاستدەکاتەوە کە تیایدا بەدهست برسێتی و نەخۆشییەوە دەناڵێنن."
سەمەرمەد وتی ئهو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانهی پاشاماوەکانی داعشیان کردۆتە ئامانج ناچاریانكردوون بۆ چەندین رۆژ لە حەشارگەکانیاندا بمێننەوە، لەکاتێکدا هیچ رێگایەکیان نیە بگەن بە ئاو و خۆراك.
وتیشی: "کاتێك هەلێکیان دێتەپێش بۆ ئەوەی بێنە دەرەوە یەکسەر ئامانجی یەکەمیان گەڕانە بەدوای شوانە بێدەسەڵاتەکاندا بۆ ئەوەی مەڕ یان خواردن و کەلوپەلەکانیان بدزن."
وتی: "بیابانی ئەنبار زۆر گەورەیە بەڵام ئیتر شوێنێکی پارێزراو نیە بۆ ئەندامانی داعش. هەلەکانیان بۆ مانەوە لە ژیاندا رۆژ بە رۆژ لە کەمبوونەوەدایە."
پەناگەیان نەماوە لە نەینەوا
سەرۆکی ئەنجومەنی گەیارە مەحمود عەبدولڕەحمان تابور وتی ئەو چەکدارانەی داعشیش کە بەهەمانشێوە دهگهڕین بەدوای پەناگەدا لە بیابانەکانی باشور و رۆژئاوای نەیەنەوادا ڕووبەڕووی کەمیی خواردن و ئاو بوونەتەوە، چونکە لەو ناوچانهدا كه خەڵك تێیدا نیشتەجێن ناتوانن هیچیان دەستبکەوێت.
تابور بە دیارونای وت گەر نزیكببنەوە لە ناوەندی دانیشتوانەکە لە پارێزگاکە، ئیتر وەك کردەیەکی خۆکوژی لێدێت بۆ ئەوان.
وتی: "هیج پەناگەیەکی پارێزراویان بۆ نەماوەتەوە لە ناوچەکانی ئێمە تا خواردن بدۆزنەوە و هیچ بابەتێکی لەو جۆرەشمان نەبینیوە رووبدات." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان شاردۆتەوە لە بیابانەکاندا شەڕدهكهن بۆ مانەوە لە ژیاندا.
تابور وتیشی: "ئەوان هەڵهاتوون و لەژێر گەمارۆدان لەو ئەشکەوت و حەشارگانهدا كه ئێستا بوونەتە گۆڕستانیان."