هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە ئەمنیەکانی ئەنبار هێرشێکی خۆکوژی داعش شکستپێدەهێنن

خالید تائی

فەرماندە سەربازییەکان سەردانی گەڕەکی شوهەدای بەغدادی دەکەن، کە دوو خۆکوژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دووشەممە (11 حوزەیران) کوژران پێش ئەوەی تاوانەکەیان ئەنجامبدەن. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەی فیرقەی 7]

فەرماندە سەربازییەکان سەردانی گەڕەکی شوهەدای بەغدادی دەکەن، کە دوو خۆکوژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دووشەممە (11 حوزەیران) کوژران پێش ئەوەی تاوانەکەیان ئەنجامبدەن. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەی فیرقەی 7]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق و خێڵەکان دووشەممە (11 حوزەیران) دوو خۆکوژی هێرشبەریان کوشت کە دزەیانکردبووە نێو قەزای بەغدادییه‌وه‌ لە خۆرئاوای ئەنبار.

فەرماندەی فەوجی 1ی هێزە خێڵەکیەکانی بەغدادی، عەقید جەبار فەرەج عوبێدی، وتی دوو خۆکوژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دزەیانکردبووە نێو گەڕەکی شوهەدای نێوەندی بەغدادی.

عوبێدی سێشەممە بە دیارونای وت سەرچاوە هەواڵگرییەکان هەرزوو توانییان بیاندۆزنەوە.

وتی هێزەکانی عێراق و چەکدارە خێڵەکیه‌كان دەستبەجێ چوونە شوێنی خۆشاردنەوەیان، دەوریانگرتن و دوو کەسەکەیان کوشت کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ خۆتەقاندنەوە و بەئامانجکردنی مەدەنی و سەربازەکان.

لەم وێنەیەدا کە 20 تەمموزی 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، هێزەکانی عێراق دوورگەی بەغدادی ده‌پشكنن لە گەڕانیاندا بەدوای شانەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەی فیرقەی 7]

لەم وێنەیەدا کە 20 تەمموزی 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، هێزەکانی عێراق دوورگەی بەغدادی ده‌پشكنن لە گەڕانیاندا بەدوای شانەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەی فیرقەی 7]

وتیشی: "ئێمە بەتەواوی ئامادەین لەدژی هەر هەوڵێكی تیرۆریستان بۆ هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنیەکانی شارەکەمان. تەنیا پشت بە هەوڵی سەربازی نابەستین، بەڵکو به‌ کاری هەواڵگرییش."

هه‌روه‌ها وتی: "دوژمن چیتر بەئاشکرا دیارنیە و ناوچەی بەدەستەوە نیە، تا بتوانین راستەوخۆ شەڕیان له‌گه‌ڵ بکەین، بەڵکو خۆی شاردۆتەوە و هەوڵدەدات چەندین میتۆدی ترسنۆکانە بەکاربهێنێت بۆ درزخستنە نێو بەرگرییمانه‌وه‌."

وتی: "بەڵام ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری و هێزی بەهێزمان هەیە کە باش راهێنانیان پێکراوە لە خێرا وەڵامدانەوەی دۆخی کتوپڕدا. ئێمە بەدوای تیرۆریستاندا دەگەڕێین و پلانەکانیان شکست پێدەهێنین."

ئاماده‌ییه‌كی بەهێزی ئەمنی

عوبێدی وتی بەغدادی بەباشی پارێزراوە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، فیرقەی 7ی سوپای عێراق، پۆلیسی ئەنبار و هێزه‌ خێڵەکییەکانه‌وه‌.

وتی: "ئەم هێزانە لە هەموو شوێنەکانی شاردا بڵاوکراونەتەوە و بەتەواوی دەیپارێزن."

وتیشی: "به‌رده‌وام گەڕانی چڕوپڕ ئەنجامدەدەن بۆ شانەکانی داعش لە ناوچەکانی هاوسێی فورات، لە دوورگەی بەغدادی و بیابان کە تا سنووری خۆرئاوای عێراق درێژدەبێتەوە."

وتی ئەم گەڕانانە وادەکەن زۆر سەخت بێت بۆ ئەندامانی داعش لە یەك شوێندا بمێننەوە و خۆیان رێکبخەنەوە، چونکە بەردەوام شوێنیان هەڵدەگیرێت و سەلامەت نین.

عوبێدی وتیشی زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن چەند پاشماوەیەکی زۆر کەم ماوە لە بیابان و ناوچە دوورەدەستەکاندا.

وتی ئەوان چیتر توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکی گەورەیان نیە، هەربۆیەش پەناده‌به‌ن بۆ کردەی خۆکوژی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500