لەکاتێکدا رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە عێراق شکستی پێهێنرا و لە سوریا دەکشێتەوە، ئەو بڵاوکراوەیەی سەر ئینتەرنێت برەوێکی نوێی سەندووە بۆ ئەوانەی هەوڵدەدەن ئەو ئایدۆلۆژیا توندڕەوە بەزیندوویی بهێڵنەوە، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.
سەرەڕایکەناڵە "فەرمییەکان"ی گروپەکە ژمارەیەك بڵاوکراوەی سەربە داعس کاردەکەن بۆ خۆشکردنی بڵێسەی توندڕەوی، لەنێویاندا دەزگای راگهیاندنی وەفا.
پۆستەکانی لە ژێر رکێنفی ئەم میدیایەدا بهرههمهاتوون و بڵاوکراونەتەوە هانی هەواداران دەدات هێرشی "تاكهكهسانه" لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامبدەن و ژمارهیهك له ئامانجەکانیشی بۆ دەستنیشان کردوون، ههروهها بانگەشەی "راستکردنەوەی" ئایدۆلۆژیای گروپەکەش دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ دنیابینی دامەزرێنەر و مامۆستاکانی داعش.
پڕۆفیسۆر حەسەن عەفیفی لە کۆلیژی راگەیاندن لە زانکۆی قاهیرە وتی وەفا و میدیا ئەلکترۆنییە هەوادارەکانی زۆر پشتیان بەستووە بە نوسینی تیۆری ئایدۆلۆژی توندڕەو، گرافیك و ئینفۆگرافیك لەگەڵ دەنگ و رەنگ بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکانیان.
عەفیفی بە دیارونای وت ئامانجی سەرەکی بڵاوکراوەکە واپێدەچێت "کۆکردنەوەی ئەوانە بێت کە ههواداری ئایدۆلۆژیای داعشن دوای رووخانی ریزەکانی گروپەکە".
وەفا دەیەوێت لەسەر ئینتەرنێت ئەندامان رابکێشێت، ئەوانەی كه دەیانەوێت بەرگری بکەن لە داعش لە گۆرەپانی شەڕی ئایدۆلۆژیدا، چونکە گروپەکە لە قۆناغێكی گواستنەوەدایە و تادێت شەڕی سەربازی کەمتر دەکات و رووبەڕووی تهحهدا بۆتەوە له رکابەرانی وەك قاعیدەوه.
وتی بەهۆی ئەمەوە، داعشی ئینتەرنێت ئێستا مەترسیدارترە لە داعشی راستەقینە، کە لهداڕماندایه و تەنیا چەند بنکەیەکی بۆ ماوەتەوە.
ناوبراو وتی بڵاوكراوهكه دەیەوێت ئە وچەکدارانە کۆبکاتەوە کە لە داعش ههڵگهڕاونهتهوه بەهۆی ئەو کێشانەی لە ئایدۆلۆژیاکەیدا هەبووە یان ئەوانەی زۆریان لێکراوە لە عێراق و سوریا هەڵبێن.
عەفیفی وتی: "گەر ئەم هەوڵە سەرکەوتووبێت، رووبەڕووی گروپێکی دڕندەتر لە داعش خۆی دەبینەوە."
وتیشی زۆربەی بابەتەکانی وەفا لە ئاژانسی ئەعماقی داعشەوە وەرگیراون، کە پشتڕاستی "لینکێکی ئۆرگانی دەکەنەوە لەنێوان دەزگاکە و گروپەکەدا".
بانگەشەکردن بۆ ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەو
وەفا نوسینی سەرکردەکانی پیشووی داعش بڵاودەکاتەوە و بەکاریاندەهێنێت بۆ ئەوەی تیشكبخاتە سەر ئەوەی چۆن سەرکردەکانی ئێستای داعش، بەتایبەتی ئەوانەی بەشی میدیا، لایانداوە لە "میتۆدی پهیامبهرانه" و ئەو رێگەیەی لەلایەن دامەزرێنەرانی گروپەکەوە دیاریکراوە.
وەفا پێدهچێت لەناو توندڕەوەکاندا خواستی لەسەربێت لەکاتێکدا هەوادارەکان پرسیاردەکەن دهربارهی هۆكارهكانی شکستی گروپەکە و میدیاکانی داعشیش هیچ وەڵامێکیان پێنیە.
مازن زەکی، سەرۆکی بەشی میدیا لە ناوهندی ئیبن وەلید بۆ توێژینهوه و لێکۆڵینەوەی مهیدانی لە میسر، وتی وەفا بڕیاری سەرکردەکانی داعشیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە لەسەر "بابەتە دنیاییەکان" وەك داهات و بازرگانی.
زەکی بە دیارونای وت ئهم بڵاوكراوهیه هەندێكجار رەخە لەو بڕیارانەش دەگرێت کە پەیوەندییان ههیه بە شەڕەوە.
وتی واپێدەچێت ئامانجەکە بریتیبێت لە "راستکردنەوەی ئەو رێچکەیە"ی لەلایەن داعشەوە گیراوەتەبەر دوای زیانەکانی ئەمدواییەی لە سوریا و عێراق.
زەکی وتی ئەو زیانانە بوونهته هۆی جیابوونەوەی ژمارەیەکی زۆر چەکدارکە یان پەیوەندییانكردووه بە ریزی گروپەکانی دیکەوە، یان بەشێوەیەکی کاتی مەیدانەکەیان چۆڵکردووە.
وتیشی بڵاوکراوەکە هەمان میتۆدی بڵاوکردنەوە و پەیوەندیگرتن بەکاردەهێنێت کە لەلایەن هەموو گروپەکانی دیکەوە بەکاردەهاتن، کە تێیدا چەند تاکەکەسێك بابەت دەنوسن بۆ کەناڵێك و دواتر بڵاوکراوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکەنەوە.
وتی بابەتەکان زیاتر لەڕێی بەرنامەی تەلەگرامەوە بڵاودەکرێنەوە، بەجۆرێك چاتە قفڵکراوەکەی ئەو بەرنامەیە وادەکات نەتوانرێت چاودێری بکرێت.
شێخ راجح سەبری لە وەزارەتی ئەوقافی میسر وتی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی زیانبەخشە و "هێشتا بەتەواوی بنەبڕنەکراوە".
سەبری بە دیارونای وت کاراترین شێواز بۆ رووبەڕووبوونەوەی وەفا هەمیشە وەڵامدانەوەی بڵاکراوەکانیەتی بە دژە-پەیام و بەشێوەیەکی بەردەوام.
وتیشی تۆڕه کۆمەڵایەتییهكان و کەسانی لاو دەکرێت رۆڵێکی چالاك ببینن لە رووبەڕووبوونەوەی ئەمجۆرە لە ئایدۆلۆژیای توندڕەوی توندوتیژ کە وەفا هەوڵدەدات زیندوویبکاتەوە.
ئێمە لەگەڵ یەك شەڕدەکەین، لەکاتێکدا ئەوان یاریکەره راستهقینهكانن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت