هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام یەکینەکانی 'پۆلیسی ئایینی' ده‌خاته‌گه‌ڕ

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

یەکینەیەکی سەواعید خه‌یری سەر بە تەحریر شام لە شاری ئیدلیبی باکوری سوریا دەگەڕێت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

یەکینەیەکی سەواعید خه‌یری سەر بە تەحریر شام لە شاری ئیدلیبی باکوری سوریا دەگەڕێت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چالاکوانانی ناوخۆیی دەڵێن تەحریر شام تابێت وەك دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی رکابەری رەفتاردەکات بە سەپاندنی یاسای نوێی توند بەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا كه‌ لەژێر کۆنترۆڵیدایە.

چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت یاسا نوێکان کە چالاککردنی پۆلیسی بەناو سەواعید خەیر لەخۆ دەگرێت بووەتە هۆی چەوساندنەوەی خەڵكی ئەو ناوچەیەی باکوری سوریا کە قەڵای هاوپەیمانیە توندڕەوەکەیە.

وتی ئەو یەکینانە گروپی "بانگەشەکردنی ئەخلاق و رێگری لە کاری ناشایستەن" هاوشێوەی حیسبە ("پۆلیسی ئایینی") داعش و رۆڵی نوێی ئەم گروپەش هاوشانی لیستێك دێت له‌ فەرمانی نوێ کە تا دوا رادە رێگری لە ئازادیەکان دەکات.

عەساف وتی تەحریر شام بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە نیوەڕۆی پێنجشەممە (31 ئایار) لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیدا لە ئیدلیب و حەما.

چەکدارێكی 'پۆلیسی ئاینی' سەواعید خه‌یری سەر بە تەحریر شام لەگەڵ دانیشتویەکی شاری ئیدلیبی باکوری سوریا گفتوگۆدەکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چەکدارێكی 'پۆلیسی ئاینی' سەواعید خه‌یری سەر بە تەحریر شام لەگەڵ دانیشتویەکی شاری ئیدلیبی باکوری سوریا گفتوگۆدەکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتی ئەوەش ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ یەکینەکانی سەواعید خەیری خستۆته‌گه‌ڕ لەگەڵ چەند فەرمانێك کە دانیشتوانەکە پێیانوایە دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئازادییە تاکە کەسیەکانیانە، وەك هەوڵێك بۆ كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتینان.

فەرمانە نوێکان تووندن

عەساف وتی ئه‌و فەرمانە نوێیانه‌ی دەریانکردووه‌ بریتین له‌ بەزۆر نوێژکردن و داخستنی دوکانەکان لەکاتی نوێژدا، هەروەها قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی ژنان و پیاوان لە بازاڕ و دوکان و قوتابخانە و ناو ئۆتۆمبیل و هەموو هۆكانی دیکەی گواستنەوەدا.

کارکردنی پیاوانیان لە دوکانەکانی تایبەت بە ژنانیشدا قەدەغەکردووە.

پیاوان و ژنان فەرمانیان پێکراوە جلی فروان لەبەربکەن و خۆیان بەدووربگرن لە پۆشینی کاوبۆ و پانتۆڵی تەسك، پیاوەکان ریش تاشینیان لێ قەدەغەکراوە و ژنانیش دەبێت عەبا و حیجاب بپۆشن.

فەرمانە نوێکان بەکارهێنانی کەلوپەلی جوانکاری و فرۆشتنی جگەرەشیان قەدەغەکردووە، فەرمانیشیان کردووە بە داخستنی هەموو دوکانەکانی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و داخستنی هەموو ئه‌و کافتریانه‌ی نێرگەلەیان هەیە.

وتی تەحریر شام چەند فەرمانێکی تریشی دەرکردووە لەسەر چەند بابەتێکی دیکە تایبەت به‌ بازرگانی و هاتوچۆ.

رێکاری 'زۆر داپڵۆسێنەر'

عەساف وتی بۆ دانیشتوانەکە روونە کە تەحریری شام لە قۆناغی داهاتوودا زۆر داپڵۆسێنەرتر دەبێت و لێكدانه‌وه‌ی زۆر توندتری شەریعەت بەسەر دانیشتوانەکەدا دەسەپێنێت.

وتی ئەو کارانەش ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی دڵی چەکدارە بیانیەکان و چەکدارە توندڕەوەکانی ناو هاوپەیمانیەکە لە خۆیان رازیبکەن، چونکە ئەوانە ناسراون بەوەی کە زۆر توندڕەوەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بڕیارەکان لەو ترسه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئەو چەکدارانە له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ جیاببنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیبكه‌ن به‌ گروپی توندڕەوی تره‌وه‌ کە لە سوریادا هەن .

عەساف وتیشی ئەو گۆڕانکاریانەی لە یاساکاندا کراون دەکرێت زۆر چەکداری توندڕەوی گروپەکانی دیکە رابکێشێت، چونکە ئەو بڕیارانە لەگەڵ ره‌وته‌ ئایدۆلۆژیەکانی ئەواندا ده‌گونجێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500