هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

نەتەوە یەکگرتوەکان چەند کیانێکی عێراقی دەخاتە لیستی سزادانی نێودەوڵەتیەوە

خالید تائی

کارمەندێكی بانکی رافیدەین پارە دەداتە کەسێك دوای پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەی. بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوی توندی ناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پشتگیریکردنی دارایی تیرۆریزم. [خاوەنی وێنە: بانکی رافیدەین]

کارمەندێكی بانکی رافیدەین پارە دەداتە کەسێك دوای پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەی. بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوی توندی ناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پشتگیریکردنی دارایی تیرۆریزم. [خاوەنی وێنە: بانکی رافیدەین]

ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کە سەرپەرشتی سزادانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و ئەلقاعیدە دەکات، بەگوێرەی بڕیاری 1267 (ساڵی 2011) و 2253 (ساڵی 2015)، ژمارەیەك تاك و کیانی عێراقی خستۆتەناو لیستی سزادانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.

زیادكردنی دوایین ناوەکان لەسەر داوای حکومەتی عێراقی بووە.

لەنێو ئەو تاکانەی خراونەتە لیستی رەشەوە عومەر محەمەد رەحیم کوبەیسی هەیە، خاوەنی کەوسەر بۆ ئاڵوگۆڕی پارە، کە کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی پارەیە لە شاری سەر سنووری قائیمی پارێزگای ئەنبار.

بانکی ناوەندی عێراقکەوسەر بۆ ئاڵوگۆڕی پارەی خستە لیستی رەشەوەلە 10 حوزەیرانی 2017، لەسه‌ر پشتگیری و پاڵپشتیكردنی دارایی داعش و قەدەغەی کرد لە سیستمی بانکی عێراقدا و پارەی کاش و سەرچاوەکانشی لە عێراق هەڵپەسارد.

کارمەندانی بانك بەشداریده‌كه‌ن له‌ وێرکشۆپێكدا بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوی ئەمنیی پێویست بۆ سیستمی گواستنەوەی پارە. [خاوەنی وێنە: سەندیکای بانکەکانی عێراق]

کارمەندانی بانك بەشداریده‌كه‌ن له‌ وێرکشۆپێكدا بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوی ئەمنیی پێویست بۆ سیستمی گواستنەوەی پارە. [خاوەنی وێنە: سەندیکای بانکەکانی عێراق]

پسپۆڕی دارایی بانکی ناوەندی عێراق ئەیسەر جەبار بە دیارونای وت ماوەیەکە حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەمریکا کاردەکات بۆ زیادكردنی "ئەو ناو و کیانانەی کە پاڵپشتی تیرۆریزم دەکەن بۆسەر لیستی رەشی نێودەوڵەتی".

ئابی رابردوو، سەلیم مستەفا محەمەد مەنسور، ئەندامێکی داعش کە ناسراویشه‌ به‌ نازناوی سەلیم عەفری، لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشەوە سزادرا.

ناوی مەنسور خرایە لیستی چاودێریکراوانەوە و هەموو کاڵا داراییە گوازراوە و نەگوازراوەکان لەژێر ناوی ئەودا هەڵپەسێردران.

جەبار وتی: "بانکی ناوەندی عێراق هەڵوێستی توندی نواندووە بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ دزەکردنە ناو سیستمی بانکی وڵاتەکە لەلایەن گروپە تیرۆریستیەکانەوە."

وتیشی بانکی ناوەندی عێراق توانیوێتی سەرچاوەکانی پاڵپشتی دارایی تیرۆریزم دابخات و پارە شۆردنەوە بکاتە ئامانج لەڕێگەی چەند سزایەك و چاودێریی وردی ئاڵوگۆڕی بانکی و داراییەوە.

قڵاچۆكردنی پاڵپشتیكردنی دارایی تیرۆریزم

عێراق چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاڵپشتیكردنی دارایی بۆ تیرۆریزم.

لەو هەنگاوانەش دەرکردنی یاسای ژمارە 39ی ساڵی 2015 بوو، کە دەرکرا بۆ دواخستنی شۆردنەوەی پارە و پاڵپشتی دارایی تیرۆریزم؛ هه‌روه‌ها یاسای ژمارە 5ی 2016 بۆ هەڵپەساردنی پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریزم و دامەزراندنیلیژنەیەکی تایبەتی سەرپەرشتیکراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاڵپشتیكردنی دارایی تیرۆریزم.

شاره‌زایه‌كی بواری بانك، سەلام سمه‌یسم، بە دیارونای وت تۆمارکردنی کیانە توندڕەوەکان لە لیستی سزادانی نەتەوە یەکگرتوەکاندا "هەنگاوێکی پێویست و كاریگه‌ره‌ بۆ وەستاندنی دەستاودەستکردنی جیهانیی ئەو پارەیەی تیرۆریزم لەسەری دەژی".

خاتوو سمه‌یسم وتی ئەم هەنگاوە مانای وایە "هەموو سودێكی ئابوری، سەرچاوەكان، حساب بانکی و موڵكه‌كان کە بەناوی ئەو تیرۆریستانەوە تۆمارکرابێت یان ئەوانەی کە هاوکاریانن لە کردەی شۆردنەوەی پارەدا" هەڵدەپەسێردرێت.

وتی ئەمەش یارمەتی بەرپرسانی عێراق و جیهان دەدات کە "دەستبگرن بەسەر پارەی تیرۆریستاندا و لە ئاکامیشدا کۆتایی بهێنن بە چالاکیەکانیان کە هەڕەشەن بۆسەر ئەمنیەت و ئاشتی، نەك تەنیا لە عێراق بەڵکو لەهەموو جیهاندا".

چاودێریكردنی جوڵەی پارە

سمه‌یسم وتی بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوی توندی ناوە بۆ چاودێریكردنی جوڵەی پارە و کاڵا لەنێو هەموو دەزگا بانکییەکاندا، لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارەوه‌ تا بانکە ئەهلی و حکومییەکان و دەزگاکانی پاڵپشتی دارایی و ئاڵوگۆڕکارانی پارە و پشك.

ئابوریناس عامر عەزاز بە دیارونای وت لەمڕۆدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندە بە نەهێشتنی پاڵپشتی دارایی بۆ تیرۆریزم.

وتی: "عێراق مەینەتی چەشتووە بەدەست تاوانەکانی باندەکانی داعشه‌وه‌ و سوورە لەسەر بەشداریکردن لە هەوڵە برەوپێدراوەکاندا بۆ وەستاندنی جوڵەی پارە بۆ ئەم گروپە و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکە."

وتیشی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان یارمەتی "دەستنیشانکردنی پارە و موڵكه‌كانی ئەوانە دەدات کە بەشدارییانکردووە لە تیرۆریزمدا و حساب بانکیەکانیان هەڵدەپەسێرێت و دەستده‌گرێت بەسەر موڵكوماڵه‌كانیاندا".

عەزاز وتی لە دوو ساڵی رابردوودا عێراق چەندین که‌س و کۆمپانیای خستۆتە لیستی رەشەوە کە تۆمەتبارکرابوون بە پاڵپشتیكردنی تیرۆریزم بەهیوای ئەوەی ئەمە ببێتە هۆی سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی لەدژیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500