ئەو خەڵکەی ماونەتەوە لە ناوچەی کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك و حەجەر ئەسوەد دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کشایەوە، نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە دەربارەی تاڵانیی بەربڵاو.
دانیشتوویەکی کەمپەکە بە دیارونای وت لەوەتەی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکان هاتوونەتە ناوچەکەوە، دزینی راخەر و شمەکی ماڵەکان بڵاوبۆتەوە، كه ناسراوە بە "تەعفیش".
پهرستارێكی دانیشتووی یەرموك، ناجی عامر، بە دیارونای وت دزی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەکرێت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریا و میلیشیاکانی ههوادارییهوه.
وتی شمەکی نێو زۆر ماڵ تاڵانکراون -- هەندێكجار بە بەرچاوی دانیشتوانەكهوە -- کە ناتوانن هیچ شتێك بکەن جگە لەوەی بە زمان ناڕەزایی دەرببڕن.
![سەربازانی رژێمی سوریا دەبینرێن کە تاڵانی دەکەن لەو شمەکانەی بەجێماوە لە دانیشتوانی کەمپی یەرموك. [خاوەنی وێنە: ناجی عامر]](/cnmi_di/images/2018/05/29/12826-Syria-regime-looting-600_384.jpg)
سەربازانی رژێمی سوریا دەبینرێن کە تاڵانی دەکەن لەو شمەکانەی بەجێماوە لە دانیشتوانی کەمپی یەرموك. [خاوەنی وێنە: ناجی عامر]
وتیشی کاردانەوەی هێزە چەکدارەکان چاوەڕواننەکراوە و ئاماژەیکرد بەوەش كه تەقەیانکردووە لە خێزانێك کە هەوڵیانداوە دژی تاڵانكردنی ماڵەکەیان بوهستنهوه و گەنجێکی تەمەن نزیكهی 15 ساڵیان کوشتووە کە ناوی رامی محەمەد سەلمان بوو.
رێگە بە دانیشتوانی کەمپەکە نادرێت بێنە ناوەوە
هێزەکانی رژێم رێدەگرن لە دانیشتوانی یەرموك کە بگەڕێنەوە و هۆشداریدەدەن لە بەربڵاویی مین و داروپەردوو بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە.
عامر وتی بەڵام ئەو هۆشدارییە لەلایەن دانیشتوانەكهوە گومانی لێدەکرێت، كە رۆژانە لەبەردەم دەروازەی کەمپەکە گرددەبنەوە و هەوڵی هاتنەناوەوە دەدەن.
وتی دانیشتوان پرسیاری ئەوە دەکەن بۆچی بە پاساوی سەلامەتی رێگەیان پێنادرێت بچنە کەمپەکەوە، لەکاتێکدا هێزە چەکدارەکان ئازادانە دەسوڕێنەوە و ماڵەکان دەڕوتێننەوە بەبێ ئێوەی بە مین برینداربن.
عامر وتی دوای دەستێوەردانی خزمانی خاوەن بەرپرسیارێتی یان بە پێدانی پارەی بەرتیل، هەندێك خێزان سەرکەوتووبوون لەوەی بچنە کەمپەکەوە.
وتیشی ئەم خێزانانە لیژنەی خۆیان دادەمەزرێنن بۆ پاراستنی ئەمنیەت لەو ناوچانەی کە گەڕاونەتەوە بۆی، بۆ رێگرتن لە دزی و ئاماژەیکرد بەوەی زۆر پێکدادان روویداوە لەنێوان خەڵك و تاڵانچیەکاندا.
ههروهها وتی سەرەڕای بوونی سنوورداری پێداویستیەکانی ژیان، دانیشتوان سوورن لەسەر پاراستنی ئەوەی لە شتومەکەکانیان ماوەتەوە.
وتی ئەوان دەشترسن لەوەی نەگەڕێنەوە بەهۆی ئهو دەنگۆ بەربڵاوهوه له ناوچەکەدا كه گوایە رژێمی سوریا خۆی ئامادەدەکات بۆ دروستکردنی ناوچەی دابڕێنەر لە دەوروبەری دیمەشق کە کەمپەکە و حەجەر ئەسوەدیش لهخۆدهگرێت.