لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەم دواییانەی پێنج ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ، هێزەکانی عێراق توانیویانە بچنە ناو بازنەی ناوخۆیی بەغدادیەوە و نزیكبوونەتەوە لەوەی لە حەشارگەکەی دەریپەڕێنن.
عێراق 11 ئایار رایگەیاند دەزگا هەوڵگریە نیشتمانیەکان "ئۆپەراسیۆنێکیان لە ئاستێکی باڵادا" ئەنجامداوە بە هاوکاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەسەر فەرمانی سەرهكوەزیران حەیدەر عەبادی.
بەرپرسان بە دیارونایان وت ئۆپەراسیۆنە تەڵە ئامێزەکەی بە کۆدی "732" ناونرا، یەکێك بوو لە گەورەتیرن ئۆپەراسیۆنی لەو شێوەیە کە لە چوار ساڵی رابردوودا ئەنجامدراوە، کە لەدوای دەستگیکردنی ئیسماعیل عەلوان سەلمان زاوی، تهمهن 55 ساڵ، دەستیپێکرد، کە لهژێر ناسناوی ئەبو زەید ئەلعێراقیدا کاریدەکرد.
ئەو خۆی خەڵكی رەمادییە و "وەزیری فەتوای" گروپەکە بووە، سەرپەرشتی دانانی "والی و ئەمیرەکانی" کردووە لەگەڵ ههڵسهنگاندنی بەرنامەکانی خوێندن.
![لەڕێی ناردنی پەیامێكهوه لە مۆبایلی سەرکردەیەکی دەستگیرکراوی داعشەوە، دەزگاکانی هەواڵگری عێراق ئەم سەرکردانەی داعشیان خستە تەڵەوە و ناردیانن بۆ عێراق: ئیسماعیل عەلوان سەلمان عیساوی (لەسهرهوه و له چەپەوە بهئاراستهی كاتژمێر)، عیسام عەبدول قادر ئاشور زەوابی، عومەر شیهاب حەمەد کەربەلایی و محەمەد حسێن حەزەر. [سکرینشۆتی ڤیۆدیۆیەك]](/cnmi_di/images/2018/05/25/12728-ISIS-leaders-captured-600_384.jpg)
لەڕێی ناردنی پەیامێكهوه لە مۆبایلی سەرکردەیەکی دەستگیرکراوی داعشەوە، دەزگاکانی هەواڵگری عێراق ئەم سەرکردانەی داعشیان خستە تەڵەوە و ناردیانن بۆ عێراق: ئیسماعیل عەلوان سەلمان عیساوی (لەسهرهوه و له چەپەوە بهئاراستهی كاتژمێر)، عیسام عەبدول قادر ئاشور زەوابی، عومەر شیهاب حەمەد کەربەلایی و محەمەد حسێن حەزەر. [سکرینشۆتی ڤیۆدیۆیەك]

سەرکردەی سوریی داعش، سەدام عومەر حسێن جەمال، ناسراو بە ئەبی روقیە ئەنساری، تۆمەتبارە بە بەشداردبوون لە بەزیندوویی سوتاندنی فڕۆکەوانێکی ئوردونیدا و بهکۆمەڵکوشتنی سەدان ئەندامی خێڵی شەیتات لە 2015. تەلەفزیۆنی عێراقیە له 9 ئایار دانپێدانەکانی پەخشکرد.
شارەزای گروپە توندڕەوەکان، هیشام هیشامی، بە دیارونای وت 15 شوبات ئەو ئهندامهی داعش دهستگیركرا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگا هەواڵگریەکانی عێراق و دەزگا ئەمنیەکانی تورکیا و هاوپەیمانی نیودەوڵەتیدا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا 11 ئایار رایگهیاند كه دەستگیرکردنەکەی بە ههوڵی "دەزگا هەواڵگریەکان و پۆلیسی هەرێمی سکاریە لە رۆژئاوای تورکیا" ئەنجامدرا.
وەزارەتەکە رایگهیاند كه تورکیا "هەموو تواناکانی خستۆتەکار بۆ شەڕکردن دژی داعش" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه "کارکردن پێكهوه لە ئاستێکی جیهانیدا ئەنجامی مەزن بەدەستدەهێنێت."
سەرکردەکانی داعش خرانە تەڵەوە
دوای دەستگیرکردنی عیساوی نێردرایەوە بۆ عێراق بۆ لێپرسینەوە.
دەزگا هەواڵگریەکانی عێراق لەڕێی بەکارهێنانی مۆبایلەکەیەوە توانییان چوار فەرماندەی باڵای داعش بخەنە تەڵەوە و لە سوریاوە بۆ عێراقیان بنێرن، ئەمەش بە پەیامێك لە عیساویەوە، کە رێنمایی کردبوون یەکسەر بێن بۆ عێراق.
ئەوانیش بەپێی خۆیان کەوتنە تەڵەکەوە.
ئەوانیش بریتین لە محەمەد حسێن حهزهر، کە سورییە و بە ناسناوی ئەبو سەیف شایتی کاریکردووە و "ئەمیری" شاری مەیادینی سوری بووە.
عیسام عەبدول ئاشور زەوابی، عێراقیە و ناوسراو بووە به ئەبو عەبدول حەق عێراقی و عەبدول حەق هومام و ئەمیری فەوجی فەتح ئهلزەریبە بووە؛ عێراقیەکی دیکەش عومەر شیهاب حەمەد کەربەلایی، ناسراو بە ئەبو حەس کەربولی، کە "ئەرکداری هەواڵگری" بەناو ویلایەتی فورات بووە.
لەنێو هەر چوارەکەدا، مەترسیدارترینیان سورییەکی 39 ساڵە بەناوی سەدام عومەر حسێن جەمال، ناسراو بە ئەبی روقیە ئەنساری، کە خەڵكی ئەلبو کەمالە و "بەرپرسی ئەمنی" ویلایەتی فوراتی داعش بووە.
ئەویان تاوانبارە بە بەشداربوونی لە بەزیندوویی سوتاندنی فڕۆکەوانێی ئوردنیدا، موعاز کەسابە، کە سێ ساڵ لەمەوبەر روویدا، لەگەڵ بهكۆمهڵكوشتنی سەدان ئەندامی خێڵی شەیتاتی سوری لە هاوینی 2015.
تەلەفزیۆنی عێراقیە 9 ئایار پەخشی ڤیدیۆیی دانپێدانەکانی جەمالی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دانینابوو بەوەی "دابەشبوون و شەڕ" لە ناو گروپەکە هەیە و "زۆربەی زۆری ئەندامەکانی گروپەکە وەستاون و نایانەوێت شەڕ بکەن".
'گرنگترین پێشڕهوی'
هاشمی وتی دهستگیركردنی ئەو پێنجە "گەورەترین و گرنگترین پێشڕهوییه لە دەستپێکردنی شهڕهوه" لە دژی داعش لە هاوینی 2014.
وتیشی: "بەغدادی زۆر نزیکە لەوەی بکوژرێت یان بگیرێت." رونیشیکردەوە كه "ئەوەش ههر تهنها گورزێکی پڕوكێنهر نیە، بهڵكو گروپەکە تێکدەشکێنێت".
عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە "زۆر بەوریاییەوە پلانی بۆ کرابوو".
وتی هەوڵە هەواڵگریەکان بۆ دهستگیركردن و کردنە ئامانجی سەرکردەکانی پاشماوەی داعش بەردەوامن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "هێرشە ئاسمانیەکانمان لە سوریا چەندین بارەگا و کارگەی دروستکردنی تەقەمەنی ئەوانیان لەناوبردووه".
وتیشی هێرشێکی هێزی ئاسمانی عێراق 19 ئایار بینایەکی داعشی لە هەجین لە سوریا کردە ئامانج لە پارێزگای دێرەزوور و 40 سەرکردەی باڵای داعشی کوشت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو زانیاریانەدا كه ئەو پێنج سەرکردە دەستگیرکراوەی داعش دابوویان لە دانپێدانەکانیاندا.
رەسوڵ وتی کۆتایی بەغدادی نزیکە بەهۆی کردنە ئامانجی فەرماندە هەرە نزیکەکانیهوه لە "ئاستێکی باڵادا"
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب، بە دیارونای وت ئەمە نیشانیدەدات كه گروپەکە و سەرۆکەکەیان لاوازبوون و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئێستا روونبۆتەوە فەرماندەکانی بەرەی پێشەوەی گروپەکە لەبەردەم مەترسیدان.
وتی: "وهك رێكخراو، تیرۆریستەکان کۆتاییان پێهاتووە. ئایدۆلۆژیا خوێناویەکەیان لەلایەن خەڵكەوه رەتدەکرێتەوە و نایانەوێت هەر گوێشیان لێیان بێت دوای ئەو هەموو کاولکاریەی کردیان."
سەرەڕای سەرکەوتن، ئەندامانی داعش هێشتا لەوێن؛ لە موسڵ و هەولێر. دەستبەسەرنەکراون.
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
ئەوانەی تەنیا بۆخۆیان دەژین، شایەنی هاتنە نێو دنیا نین. ئەو رستەیەی سەرەوە بەهادارە و شایەنی هەموو شکۆ و ستایشێکە. ئەوەی بەسەر گەلەکەماندا هات لە موسڵ لە ساڵانی رابردوودا ئاشکرایە. موسڵ شایەتی بەڵایەك بوو کە دەیەیەك بوو بەخۆیەوە نەبینیبوو. چیرۆکەکە دووشەممە دەستیپێکرد، 9 حوزەیران 2014 کاتێك گروپێك کە هیچ دەربارەی مرۆڤایەتی نازانێت هاتنە ناو موسڵەوە. ئەمە بووە هۆی رووخانی چەندین مزگەوت، کەنیسە، پەرستگا و مۆنۆمێنت. لەوکاتەدا، خەڵکی موسڵ نەیانتوانی بەرگری لە شارەکەیان بکەن چونکە بێتوانا و بێدەسەڵات بوون. لەبەر ئەو پیاوخراپانەی کە پشتگیریی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کرد لەو ساڵانەدا، شارەکە رۆژانێکی رەشی بەڕێکرد کە تیایدا خوێنی خەڵکی بێتاوان رژا. کاتێك ئۆپەراسیۆنی [رزگاری] دەستیپێکرد، خەڵکی موسڵ هاریکاری و هاوسۆزییان نیشاندا بەرامبەر یەکتر، ئاو و خۆراکیان بەشکرد، هەرچەندە ئەو شتانە بهئاسانی دهستنهدهكهوتن. بەڵام ئەندامانی داعش، ئەوان گوێیان بەوە نەدەدا خەڵك تهنها ئاردیان دهخوارد، لەکاتێکدا خۆیان خۆشترین گۆشتی گوێرەکە و شتی دیکەیان دەخوارد. بە ئازادکردنی هەندێك بەشی موسڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، کە قوربانییاندا بەهەموو شتێك، لەنێویاندا خوێنی خۆیان و لەبەرئەوەش شایەنی هاتنەدنیا بوون، گروپێك گەنج دەستیانکرد بە دروستکردنی تیمی خۆبەخش. ئەو تیمانە شارەکەیان پاککردەوە، کۆمەکیان دابەشکرد و یارمەتیی خەڵکیان دەدا. گروپی زیاتر دەرکەوتن کە ئاستی پەروەردەییان بەهێزدەکرد. ئەو گروپانە ناسرابوون بە "وانەبێژی خۆڕایی" و زۆر له ئەندامانیان بە هاوین و زستان لە موسڵ کاریاندەکرد پێش ئەوەی داگیربکرێت. ئەو گروپە لە لاوی خۆبەخش شایەنی هاتنە نێو دنیا بوون و بەپشتیوانی خود
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
خودایە سەرکەوتن ببهخشه بە سوپا و هێزە پیرۆزەکانمان.
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
خوایه گیان، سهركهوتن ببهخشه به هێزه ئهمنییهكانمان!
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت