هه‌واڵه‌كانی عێراق
رەمەزان

تەحریر شام باجی نوێ دەسەپێنێت بەسەر ئیدلیبدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

نانکەران لە نانەواخانەیەك لە ئیدلیب نان دروستدەکەن، كه‌ له‌وێ تەحریر شام ماوەیەکە هەوڵدەدات دەست بەسەر نانەواخانەکاندا بگرێت بۆ دابینکردنی داهات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

نانکەران لە نانەواخانەیەك لە ئیدلیب نان دروستدەکەن، كه‌ له‌وێ تەحریر شام ماوەیەکە هەوڵدەدات دەست بەسەر نانەواخانەکاندا بگرێت بۆ دابینکردنی داهات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

تەحریر شام دەستیکردووە بە سەپاندنی باجی نوێ بەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانەی باکوری سوریادا کە فەرمانڕەواییان دەکات لەڕێگەی بەناو حکومەتی رزگاری نیشتیمانیەکەیه‌وە، بەتایبەتی لە پارێزگای ئیدلیب و دەوروبەری حەما و حەلەب، چالاکوانێکی خۆجێی وتی.

لەم مانگانەی دواییدا، ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەهەوڵیداوە حکومەتی کاتیی سوریا بگۆڕێت بە حکومەتی خۆیو هەڵیكوتاوه‌ته‌ سەر نوسینگەکانی، ئەندامانی ستافەکەی دەستبەسه‌ركردووه‌ و فەرمانیان پێده‌كات نوسینگەکانیان چۆڵبکەن و داهاته‌كان ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ هاوپەیمانێتیەکە.

سەرەڕای سەپاندنی باجی نوێ بەسەر دانیشتواندا، ئێستا تەحریر شام هەوڵدەدات دەستبگرێت بەسەر ئەنجومەنی خۆجێی و دەزگاکانی دیکەدا کە کاریگەری دەخەنە سەر ژیانی رۆژانە.

چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت تەحریر شام چوارشەممە (16 ئایار) فەرمانێکی بڵاوکردەوە بەسەر ئەنجومەنە خۆجێیەکانی ئیدلیب و حومس و حەمادا، لەڕێی وەزارەتی کاروباری ناوخۆی حکومەتە کاتییەکەوە.

ئەنجومەنی خۆجێیی مەعەرەت نوعمان، کە پێشتر لەم بینایەدا بوو، لەلایەن تەحریر شامەوە هەڵوەشێندرایەوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەنجومەنی خۆجێیی مەعەرەت نوعمان، کە پێشتر لەم بینایەدا بوو، لەلایەن تەحریر شامەوە هەڵوەشێندرایەوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

فەرمانەکە رێنمایی تێدابوو بۆ کارمەندانی مۆلیدەی کارەبایی بۆ کۆکردنەوەی باجی پاکژی و زانیاری لەسەر ئەوانە بدەن کە باجەکە نادەن و کارەبایان ببڕن، جیا لەوەش تاوتوێی ئەوەی کرد کە خاوەن مۆلیدەکان دەبێت قەرەبووی باجی نەدراو بکەنەوە.

عەساف وتی دواتر تیمەکانی وەزارەت باجی کۆکراوە کۆدەکەنەوە لە خاوەنی مۆلیدەکان کاتێك باجی خۆیان دەدەن.

زیادکردنی باری سەرشانی دانیشتوان

عەساف وتی هەنگاوەکە سەریکێشاوە بۆ کێشەی زۆر لە ناوچەکە و ئاماژەیکرد بەوەی هەنگاوەکە هاوکاتە بە دەستپێکی رەمەزان.

وتی ئەمەش باری سەرشانی دانیشتوانی ناوچەکە زیاددەکات، کە لەئێستاوە نیگەرانی قەیرانی ئابوری و بێکاریی بەرفراوانن.

وتی سەرەڕای ئەوەش، خزمەتگوزاری پاكژی پێشکەشنەکراوە. دانیشتوان بۆ خۆیان ئەرکی پاککردنەوەی پاشەڕۆ ئەنجامدەدەن، بەهاوکاری ئەنجومەنە خۆجێیەکان، کە رەتیدەکەنەوە لەگەڵ حکومەتی رزگاری کاربکەن.

ململانێ لەنێوان تەحریر شام و ئەنجومەنە خۆجێیەکاندا لە ئیدلیب بەردەوامە، کە رەتیدەکەنەوە هاوکاری یان کار لەگەڵ حکومەتی رزگاری بکەن.

عەساف وتی تەحریر شام هەوڵدەدات دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت بۆ زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی.

وتی لە شاری دار عیزە، پاسەوانەکانی تەحریر شام دەستیانگرت بەسەر دوو ئۆتۆمبیلی ئەنجومەنی خۆجێیدا دوای ئەوەی ئەنجومەنەکە رەتیکردەوە نانەواخانەی شارەکە بداتە هاوپەیمانێتیەکە، لەبەرئەوەی بەخۆڕایی نان دەبەخشێتە دانیشتوان.

دانیشتوانی مەعەرەت نوعمانیش بەبەردەوامی لەگەڵ پاسەوانەکانی تەحریر شام شەڕیانە لەوکاتەوەی گروپەکە ئەنجومەنی خۆجێیی هەڵوەشاندۆتەوە و دانەیەکی نوێی دامەزراندووە لەجێی کە سەربە خۆیەتی.

دانیشتوانی مەعەرەت نوعمان رەتیانکردەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی خۆجێیی بکەن یان ئەندامی نوێی ئەنجومەن دیاریبکەن و سوورن لەسەر ئەوەی تەنیا کار لەگەڵ ئەو ئەنجومەنە خۆجێیەدا بکەن کە خۆیان هەڵیانبژاردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500