رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی پێشڕەوییەکی سنورداریان بەدەستهێناوە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیان بۆ دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچەکانی دەوروبەری کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك لە باشوری دیمەشق. روانگهی سوری بۆ چاودێری مافهكانی مرۆڤ سێشهممه (15 ئایار) رایگهیاند: "رژێمی سوریا دهسیگرتۆتهوه بهسهر تهواوی ناوچهكانی حهجهر ئهسوهدا."
چالاکوانێك لە کەمپەکە بە دیارونای وت ئەو ناوچەیەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت هێشتا لەژێر هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی چڕدایە.
ئەمەش سەریکێشاوە بۆ ئاوارەبوونی دەیان خێزان لە کەمپەکە، هەندێکیان پەیوندییان نەماوە بە ئەندامانی خێزانەکانیان و دانیشتوانی کەمپەکەوە کە ترسی کوژرانیان هەیە لە هێرشە ئاسمانی و تۆپبارانەکەدا.
چالاکوان بەها سەهلی وتی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لە بەشی باکوری حەجەر ئەسوەد پێشڕەوییان کرد، کە دراوسێی یەرموکە.
سەهلی بە دیارونای وت شەڕهكه سنوردارە بە چەند بەشێکی یەرموك و گەڕەکی تەزامون و ناوچهكهی نێوان حەجەر ئەسوەد و کەمپەکە.
وتی ئەم ناوچانە دوایین شوێنن بۆ داعش و بەربەستێکی بەرچاون بۆ رژێم و هاوپەیمانەکانی، چونکە ناسراون بەوەی چەندین تونێلیان تێدایە کە وادەکات ئەندامانی داعش ئازادانە بێن و بچن و بەردەوام شوێنەکانیان بگۆڕن.
'تۆپباران و هێرشی ئاسمانی رۆژانە'
سەهلی وتی چەکدارانی داعش بەمدواییانە بینای تەتویریان وازلێهێناوە لەگەڵ كۆمهڵێك بینای دیکە لە باکوری خۆرئاوای حەجەر ئەسوەد.
لە کەمپی یەرموك، داعش کشاوەتەوە لە شەقامی سەلاسین، خوێندنگەی ئەسەد بن فورات و خوێندنگەی تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ فریاگوزاری ئاوارە فەلەستینیەکان.
وتی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی رژێم و چەکدارانی میلیشیای هاوپەیمانی بریندرابوون یان کوژراون، زیاتر لەلایەن نیشانگری داعشهوه لە هەموو ناوچەکانی شەڕدا.
سەهلی وتی ناوچەكهی ژێردەستی داعش لە یەرموك بەردەوام و رۆژانە لەژێر تۆپباران و هێرشی ئاسمانیدایە و ئاماژەشیکرد بەوەی دەیان خێزان هەڵاتوون بۆ ناوچەیهكی نزیك کەمپەکە، بەتایبەتی بهیت سەحم و دەوروبەری.
ههروهها وتی جگه لە نیگەرانی دەربارەی ئەوانەی لە کەمپەکە بەجێماون، دانیشتوانی ئاوارەی یەرموك نیگەرانن لە تاڵانکاریش.
وتیشی ژمارەیەکی زۆر راپۆرت هەن دەربارەی روودانی ئهمه بە پاساوی ئەوەی خاوەنی ماڵە تاڵانکراوەکان ئەندام یان پاڵپشتی داعشن.