ئەو دانیشتوانانهی ئەنبار کە شەممە (12 ئایار) دەنگیاندا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، وتیان دەنگدەدەن بە گۆڕانکاری و مافی دەنگدانیان وهك دووەمین سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لهقهڵهمدا.
هەڵبژاردنە سەرانسەرییەكه هاوکات بوو بە هیوایەکی پڕ لە وریایی بۆ عێراق، پێنج مانگ دوای ئەوەی وڵاتەکە سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند. ئەنبار دوایین پارێزگای عێراق بوو لەدەست ئەو گروپە توندڕەوە بسەنرێتەوە.
بەڕێوبەری نوسینگەی هەڵبژاردنی ئەنبار، سەعد عیساوی، لە کۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا وتی رێژەی دەنگدان لەنێو پارێزگاکە لهسهدا 38 بوو.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە خۆرهەڵاتی ئەنبار، لیوا سەعد حارس، وتی هێزە ئەمنیەکان سەرکەوتووانە توانییان پلانێك جێبەجێبکەن بۆ پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان و دەنگدەران.
![دانیشتوویەکی ئەنبار ئاهەنگدەگێڕێت بەبۆنەی مافی دەنگدانیەوە رۆژی شەممە (12 ئایار) بە بەرزکردنەوەی دەستی بهنیشانهی سەرکەوتن، پەنجەی شایەتمانی دەردەخات کە خراوەتە مەرەکهبی شینەوە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]](/cnmi_di/images/2018/05/14/12656-Anbar-youth-voter-600_384.jpg)
دانیشتوویەکی ئەنبار ئاهەنگدەگێڕێت بەبۆنەی مافی دەنگدانیەوە رۆژی شەممە (12 ئایار) بە بەرزکردنەوەی دەستی بهنیشانهی سەرکەوتن، پەنجەی شایەتمانی دەردەخات کە خراوەتە مەرەکهبی شینەوە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]
عومەر دولهیمی، دانیشتوویهكی بێکاری ئەنبار، داوای لە نوێنەران کرد کە زیاتریان بۆ بکەن.
ئەم پیاوه 27 ساڵە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "کەسێکمان دەوێت کە لەگەڵمان راستگۆبێت نەك کەسێك کە تەنیا سامانی خۆی زیادبکات."
سڵاو!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
هاها
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت