دانیشتوانی ئەنبار کە زۆربەیان ئاوارەبوون و گەڕاونەتەوە، خۆیان ئامادەدەکەن بۆ دەنگدان لە یهكهم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا دوای دهرپهڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە 2016.
تابلۆكانی رێكلام و پۆستەری هەڵمەتەکان لە سەرانسەری پارێزگاکەدا دەبینرێن لەو شوێنانەدا كه دیاریکراون لەلایەن شارەوانی ئەنبارەوە بەر لە هەڵبژاردنەکە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئەحمەد حەمید بە دیارونای وت: "هەموو ئهو شارۆچكانهی سەربە ئیدارەکەن ئامادەن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە."
وتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکەی 12 ئایار تەواو بوون، سوپاس بۆ "هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ستافەکانیان".
وتی: "هەڵمەتی راگەیاندنهكان لهلایهن كاندیدهكانهوه بەپێی یاسا و رێکارەکان بەڕێوەدەچن. هیچ پێشێلکاریەك تۆمارنەکراوە لە هیچ یەك لە شارەکانی ئەنباردا."
وتیشی: "هەموو رێکخراو و دەزگاکانی حکومەت داوایان لە خەڵك کردووە بڕۆن دەنگبدەن."
وتی هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵ چەندین کاندیدی نوێی هێناوەتە کایە سیاسییەکەوە "كه ئەمش مانای ئەوەیە خەڵكی ئەنبار هیواکانیان به توانا نوێکانهوه دهبهخشن".
'ئازادی هەڵبژاردن'
پارێزگاری رەمادی، ئیبراهیم عەوسەج، بە دیارونای وت: "ئەوە ئاسایش و ئارامییە لە رەمادی و بەشەکانی دیکەی ئەنبار کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەیان مهیسهركردووه."
وتی لەژێر دەستی داعشدا حکومەت تێکچوو. ئاماژهی بهوهش كرد كه گروپەکە یاسا و دەسەڵاتیان گرتهدهست و دهستیانكرده "کوشتن و دەرکردنی فەتوا بۆ تاوانباركردنی فەرمانبەرانی حکومەت بە کافر و لادەر".
وتی: "بەڵام ئێستا ژیان گەڕاوەتەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی و خەڵك ئازادن لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیاندا بۆ ئەوەی حکومەت و پەرلەمانێکی نوێ دامەزرێنن."
وتی: "ئەوەی کە زۆر مەزن و نوێیه لەم هەڵبژاردنەدا بەشداریكردنی کاندیدە لاوهكانو کەسایەتیە خێڵەکیەکان و كهسانی یاساناس و کاندیدە ژنەکانیش."
شارەزایهكی یاسا لە فەلوجە، ئەیمەن حەکیم، بە دیارونای وت کەمپینەکانی هەموو کاندیدەکان بەگوێرهی رێکارەکانی نوسینگهی ئهنباری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن.
وتی: "چەندین کەمپینی دیکە هەن کە هۆشیاری خەڵك بەرزدەکەنەوە لەسەر گرنگیی دەنگدان و هەڵبژاردنی کاندیدی شایستە."
وتیشی: "هەر کاندیدێك لە ئەنبار پرۆگرامێکی جیاوازی هەیە بۆ کەمپینکردن و ئەوەش بژاردەیەکی زۆری داوە بە دەنگدەرانی ئەنبار بۆئەوەی بە پێی هیواکانیان کاندید هەڵبژێرن."
ههروهها وتی هەڵبژاردنیشیان کەوتۆتەوە سەر دابینکردنی "ئارامی و ئاسایش، زیادکردنی بژێوی خەڵك، چارهسهركردنی بێکاری لەناو گەنجاندا، شەڕکردن دژی تیرۆریزم و نەهێشتنی گەندەڵی ئیداری و دارایی".
'دەمانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنین'
مەحمود شوجەیری، کە خانەنشینێکی تەمەن 50 ساڵە و دانیشتووی شاری هیتە، وتی: "ئەم هەڵبژاردنە هیوا دەهێنێت بۆ گەنجان و ئەوانەی حکومەتێکی جدییان دەوێت."
نابراو بە دیارونای وت حکومەتە نوێکە دەبێت توانای چارەسەرکردنی ئەو کیشانەی هەبێت کە پەیوەستن بە بێکاری و قەرەبوکردنەوەی خێزانی شەهید و بریندارەکانی دەستی ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆریستەکانهوه.
وتی: "گردبونەوەی گشتی و سیمینار و کۆنفرانسمان بینیوه لە هیت و ناوچەکانی دیکە لە ئەنبار لەلایەن کاندیدەکانەوە کە بەشێوەیەکی مەدەنی بەڕێوەچوون لەبری ئەوەی هێرشبكهنهسهر رکابەرەکانیان."
وتیشی: "بەشداریدهكهین له هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەدا و رێنادەین تیرۆریزم مافەکانمان بدزێت بۆئەوەی بەشکۆوە لەژێر دەسەڵاتی یاسادا بژین و دەستبگرینەوە بەسەر خاکەکانماندا دوای سێ ساڵ لە ئاوارەبوون."
زهمیا حەسەنی، تەمەن 33 ساڵ، کە دانیشتوویەکی رەمادییه و چاودێرێكی تۆمارکراوی هەڵبژاردنەکەیە، بە دیارونای وت ئەوەی کە ئەنبار پێیداتێپهڕی لەژێر دەستی داعشدا "وایلێکردین پشتگیری دەزگا ئەمنیەکان بکەین، چونکە ئەوان ماڵەکانیان بۆ گەڕاندینەوە" .
وتی: "زۆر شت گۆڕاوە لەوکاتەوەی کە هاتووینەتەوە و دەمانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنین لەم هەڵبژاردنەدا."
وتیشی: "دەنگدەدەین لە هەڵبژاردنەکەدا و کانیدی ژنیش لە ئەنبار هەن کە زۆر پشتگیرییان دەکەین بۆئەوەی ژنانیش نوێنەریان هەبێت لە پەرلەمان."